شانۆییەک بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی کورد

تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە ڕایگەیاند، شانۆییەکی نوێ لەم مانگەدا بۆ یەکەمجار پێشەکەش دەکەن، کە باس لە ژنانی ڕزگاربوونی دەستی داعش دەکات، ئامانجیان گەیاندنی دەنگی ژنانی کوردە بە سەرکردایەتی سیاسی کورد و نەتەوە یەکگرتووەکان. ناوەندی هەواڵ

تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە ڕایگەیاند، شانۆییەکی نوێ لەم مانگەدا بۆ یەکەمجار پێشەکەش دەکەن، کە باس لە ژنانی ڕزگاربوونی دەستی داعش دەکات، ئامانجیان گەیاندنی دەنگی ژنانی کوردە بە سەرکردایەتی سیاسی کورد و نەتەوە یەکگرتووەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

شەهێن سابیر، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی تیپی شانۆیی "هاوڕێیانی گەزیزە"، لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردووە، شانۆییەک بە ناوی "دۆزەخێک بوو" لە نۆی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی پێشکەش دەکەن.

 

لە شانۆییەکەدا سێ شانۆکاری دیاری کورد "گەزیزە عومەر، میدیا ڕەئوف، شیلان عەبدوڵا" ڕۆڵ دەبینن، لەلایەن "نەوژین محەمەد" کاری ئاواز بۆ شانۆییەکە دەکرێت و لەسەر تەختی شانۆییەکەش ڕۆڵی دەبێت.

 

نوسین و دەرهێنانی شانۆییەکە لەلایەن گەزیزە عومەرەوەیە، وەک شەهێن سابیر نوسیویەتی "شانۆیی 'دۆزەخێك بوو' باس لە پرسی ژنانی ڕزگاربووی ژێردەستی داعش دەكات، ئاماژە بەو لێكەوتە و كاریگەرییە نەرێیانەی ئەو ژنانە دەكات، كەچۆن دووبارە وێرانی قوربانی دەستی كلتوورە كۆمەلایەتییەكان قوربانی جەنگ و سیاسەتن، كە ئامانجی ئەم شانۆییە گەیاندنی دەنگی بڵندی ئەو ژنانەیە بە سەركردایەتی سیاسی كورد و نەتەوەیەكگرتوەكان".