شانۆی "پێرسپان" چەندین تابلۆی هونەری لەخۆدەگرێت

شانۆکارەکانی عەفرین، کە لە یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆدا لە ئاستی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەشدارییان کرد، باسیان لە فێستیڤاڵەکە کرد.


شانۆکارەکانی عەفرین، کە لە یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆدا لە ئاستی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەشدارییان کرد، باسیان لە فێستیڤاڵەکە کرد.

 

حەسنا محەمەد

شەهبا- یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆیی بەناونیشانی "ئارین بیسیک و زوڵفی ئاشتی" لەلایەن بۆردی ڕۆشنبیرییەوە بەهاوکاری بزوتنەوەی میزوپۆتامیان بۆ چاند و هونەری ناوچەکانی فورات لە هەرێمی فورات ڕێکخرا، ئەمە یەکەمین فیستیڤاڵی شانۆییە کە لە ئاستی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەدەچێت و لە ٢١ی تشرینی دووەم تا ٢٧ی تشرینی دووەم بە شانۆی جۆراوجۆر لە ناوچەکانی تەبقا، ڕەققە، مەنبج، حەلەب، کۆبانێ و عەفرین بەردەوام بوو، بەشی شانۆی تەڤگەری چاند و هونەری هەرێمی عەفرینیش بە شانۆکانی بەشدارییان لە فیستیڤاڵەکەدا کرد و هونەر و کلتوری گەلەکەیان پێشکەش کرد شانۆگەرییەکە بەناوی "پێرسپان" لە ڕۆژی ٧ی ئەم فیستیڤاڵەدا پێشکەشکرا و کێشەی نێوان دەوڵەت و کۆمەڵگاکان و چۆنیەتی داگیر کردنیان لەخۆ دەگرێت، هاوکات سەرجەمی ئەو شانۆکارانەی بەشدارییان لەفیستیڤاڵی شانۆدا کردووە لەداهاتوویەکی نزیکدا دەچنە فیستیڤاڵی کەرکوک لەباشووری کوردستان و تێیدا شانۆکانیان پێشکەش دەکەن کەیەکێکیان گروپی شانۆی هەرێمی عەفرینە شانۆگەرییەکانی هەرێمی عەفرین کە بەشداری فێستیڤاڵەکە بوون سەبارەت بە گرنگی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵی شانۆ لە کانتۆنی کۆبانێ، بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"لە ڕێگەی پێرسپانەوە کلتورەکەمان ڕاگەیاند"

سۆزدار عومەر، ئەندامی بەشی شانۆ لە هەرێمی عەفرین، کە بەشداری لە فێستیڤاڵی ئارین بیسیک و زوڵفی ئاشتی بوو، باسی لە سەرکەوتن و تێپەڕاندنی فیستیڤاڵەکە کرد و وتی: "ئێمە وەک ژنانی تەڤگەری هیلالی زێڕین بە هاوکاری تەڤ-چاند ئامادەکاریمان بۆ پێشکەسکردنی شانۆییەکەمان لە کۆبانێ کرد، دوو مانگ پێش دەستپێکردنی فیستیڤاڵەکە لە کانتۆنی شەهبا ئامادەکاریمان بۆ دەکرد ناوی شانۆکەمان "پێرسپان" بوو کە هاوکات شانۆیەکی ڕەمزییە کە کێشەی نێوان دەوڵەتەکان دەگرێتەوە بە تایبەتی ئازارەکانی ئەو کۆچبەرانەی کە وڵاتیان جێهێشتووە، شانۆکە چەندین تابلۆی تێدایە و هاوکات ڕۆڵی ژنان لە کۆمەڵگادا و زەوتکردنی مافەکانیان لەلایەن پیاوانی دەسەڵاتدارەوە پێشکەش دەکات بەشداریمان لە فێستیڤاڵەکە لە کۆبانێ هەنگاوێکی سەرکەوتوو بوو بۆ ئێمە وەک شانۆی عەفرین و دەرفەتێک بوو بۆ ئەوەی ئازارەکانی گەلی عەفرین لەگەڵ خەڵکی کۆبانێ هاوبەش بکەین".

 

"شانۆی پێرسپان چەندین تابلۆی هونەری تێدایە"

هەروەها ئەکتەری شانۆ زەینەب ئیبۆ تیشکی خستە سەر ڕێکخراوی فێستیڤاڵی شانۆی ئارین لەکۆبانێ و وتی: " بۆ یەکەم جار فێستیڤاڵێکی لەو شێوەیە لەسەر ئاستی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا سازکرا کە تەنیا بەشێک لەشانۆگەری لەخۆدەگرێت و هەنگاوێک بوو بۆ ئێمە پێشکەوتن بوو، ئێمە ویستمان ئەو کێشانە چارەسەر بکەین کە لەناو کۆمەڵگە و دەوڵەتەکەتدا هەیە، سێ ژن بەشدارییان لەم شانۆیەدا کرد و ڕۆڵی خۆیان تێدا گێڕا ئەو شانۆیەی کە ئامادەمان کردبوو چەندین تابلۆی هونەریی لەخۆگرتبوو کە هەر تابلۆیەک مانا و گرنگی خۆی هەبوو.