سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە، کەوتە بەردەستی خوێنەران

پەرتوکی سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە، کە پێکدێت لە نووسینی کۆمەڵێک نووسەری کورد و بیانی، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کەوتە بەردەستی خوێنەران.

پەرتوکی سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە، کە پێکدێت لە نووسینی کۆمەڵێک نووسەری کورد و بیانی، ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کەوتە بەردەستی خوێنەران.

سلێمانی

 

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بە هاوبەشی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مرۆیی - CDO، لە باخچەی ڕێکخراوەکە لە شاری سلێمانی، مەراسیمی بڵاوکردنەوە و گفتوگۆکردنی لەسەر پەرتوکی سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە ی ڕێکخست.

 

مەراسیمەکە لەلایەن هاوژین زیبا و نەجیبە قەرەداغی ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەڕێوەبرا، نەجیبە قەرەداغی لە شیکردنەوەیەکدا دەربارەی پەرتوکەکە ئاماژەی بەوەدا: ئەم کتێبە درێژکراوەی زنجیرە کتێبێکە دەربارەی تێکۆشان و خەباتی ژنان لە مێژوو و ئێستادا، لەوانە کتێبی ژنۆلۆژی-زانستی ژن و سێ نامیلکەی ژنۆلۆژی و چەند پەرتوکێکی تر، لە نووسینی نووسەرە ژنەکانی کورد و ژنانی بیانییە کە لە بزوتنەوە فێمینیستییەکان و ئازادیخوازەکاندا ڕۆڵ و پێگەی دیاریان هەیە.

 

پەرتوکی سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە، لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی ئامادەکراوە و پێشتر بە زمانەکانی ئیسپانی، ئەڵمانی، تورکی و ئینگلیزی بەردەست بووە، لە ئێستاشدا وەرگێردراوەتە سەر زمانی کوردی.

 

هەر لە مەراسیمەکەدا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی پەرتوکی سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە، پەرتوکی ژنۆلۆژی’ش نمایشکرا.

ت.پ