سارا سەردار، کتێبێک لەبارەی مێژووی کوردستان بڵاودەکاتەوە

کتێبی "ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا" لەلایەن نوسەری بواری مێژوو سارا سەردار بڵاو کرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢١ سارا سەردار حەمە، نوسەری بواری مێژوو و شوێنەوار کتێبێکی مێژووی بە ناوی "ناسینەوەی کورد لە شوێنەواردا" لە لایەن ناوەندی مەم و زینەوە بڵاوکردەوە، ناوەڕۆکی کتێبەکە باس لە مێژووی کوردستان دەکات.

 

کتێبەکە لە چوار بەشی سەرەکی پێک دێت هەربەشێک تایبەت کراوە بە سەردەمێک و قۆناغێکی مێژووی کە نەک تەنها لە کوردستان بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان کاریگەری هەبووە.

نوسەر هەوڵی داوە باس لە مێژووی هەر چوار پارچەی کوردستان بکات، هەروەها باس لە مێژووی دروستبوونی ژیان و ئاوەدانی بکات، مەبەست لە ئامادەکردنی کتێبەکە ناساندنی مێژووی گەلی کوردە بە خودی تاکی کورد و پاشان بە جیهانی دەرەوە.

 

ت.پ