قەڵای نەجم چاوەڕێی نووسینەوەی مێژووەکەیەتی

قەڵای نەجم بە هەموو شکۆیەوە چەندین سەدەیە لە بەردەم ڕووباری فوراتدا وەستاوە، سەدان جار تاڵان و داگیرکراوە و هێشتا ئەفسانە مێژووییەکەی دەپارێزێت.

 

سوهام ئاکمان

مەنبج- قەڵای نەجم لەسەر ڕووباری فورات دروستکراوە، ١١٥ کیلۆمەتر لە حەلەبەوە دوورە و دەکەوێتە سەر گردێکی تەنیشتی فورات و بە شکۆوە وەستاوە، بەپێی سەرچاوەکان مێژووی قەڵای نەجم دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٦٨ی دوای میلادی، قەڵایەک کە خاوەن مێژوویەکی سەدان ساڵەیە تا ئێستا ماوەتەوە و چاوەڕێی نووسینەوەی مێژووەکەیەتی.

 

دروستکەرانی زووی قەڵاکە نەزانراوە بەهۆی ئەوەی چەندین جار داگیرکراوە و هێرش و شەڕەکانیش زیانی زۆریان بە قەڵاکە گەیاندووە، لە ناوەوەی قەڵاکە شارێکی بچوک دەهێنێتە بیری مرۆڤ، قەڵاکە پێکدێت لە چەندین ماڵ، حەمام، کارگە، نانەواخانە و شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ و ئەسپ و چەندینی دیکە، کە پێکەوە ژیانی و هەرەوەزی سەردەمی زوو نیشانی سەردانیکارانی دەدات.

 

هەموو کلتورەکانی تێدا دەردەکەوێت

بەشێک سەرچاوە دەڵێن کە قەڵاکە پێی دەوترێت PZ، لە ساڵی ٩٤١ لەکاتی هێرشی حەمدانۆگولاری دیواری قەڵاکە دروستکراوە ومێژووەکەی بە بنەماڵەی سەلاحەدینی ئەیوبیشەوە بەستراوەتەوە، دەوری قەڵاکە بە سێ دیواربەند دەورەدراوە، لە ناوەندی مەنبج یان لە ڕێی کۆبانێوە بەسەر ڕووباری فوراتدا بگەیتە قەڵای نەجم.

 

قەڵاکە دیواری گەورەی هەیە کە لەسەر خەندەق هەلکەندراوە، بنیادنراوە، قەڵای نەجم کە هەمان دەرگای بەردین و تایبەتمەندی قەڵای مێژوویی حەلەبی هەیە و بە سەیرکردنی مێژووی قەڵای حەلەبیش بەبیر دەهێنێتەوە، لە دەرەوە و ناوەوەی قەلاکە، نووسینە عەرەبییەکان هێمای جیاواز نیشان دەدەن، کە هەر گروپێک خاوەن چاند و کلتوری خۆیان بوون و ئێستا بە شێوەی نەخش لەسەر دیواری قەڵاکە بەجێماون.

 

مێژووەکەی هێشتا نەنووسراوەتەوە

کۆتا جار، قەڵای نەجم دوای پاککردنەوەی شاری مەنبج لە داعش پارێزراوە و پارێزگاری لێدەرکێت تا زیان بەو گەنجینە مێژووییە نەگات، کاتێک سەردانیکاری هەبێت دەرگاکانی دەکرێتەوە و زانیاری لەبارەیەوە دەدرێت، بەڵام تا ئێستا کارێکی جدی بۆ نووسینەوەی مێژووەکەی نەکراوە.

 

ت.پ