پیشەوانێکی قەسرین بە درەوشاوەی کریستاڵ میراسی تونس زیندوو دەکاتەوە
وەحیدە بن سەعید بە سەرکەوتوویی کریستاڵی بەکارهێناوە، بۆ زیندووکردنەوەی جل و بەرگی نەریتی تونس و پاراستنی میراس بە شێوەیەک کە داهێنان و ناسنامە تێکەڵ بکات.
ئیخلاس حەمرونی
تونس- لە شاری قەسرین کە بۆنی میراس لەگەڵ ڕۆحی داهێناندا یەکدەگرێتەوە، پیشەسازی وەحیدە بن سەعید بەردەوامە لە پاراستنی پیشەسازییە نەریتییەکان لە ڕێگەی هونەری نەخشی کریستاڵ، کە پیشەیەکی ناسکە و درەوشاوە تایبەت بە جلوبەرگی تونسی دەبەخشێت، هەر لە منداڵییەوە توانیویەتی خولیای خۆی بگۆڕێت بۆ پیشە و ناسنامەیەک کە لە ڕێگەیەوە هەوڵی پاراستنی ئەم میراسە و گواستنەوەی بۆ ئاسۆی فراوانتر دەدات.
واحیدە بن سەعید ڕوونی دەکاتەوە، کە کریستاڵ بە لایەنەکانی ناسراوە، جوانییەکی سەرنجڕاکێش بۆ جلوبەرگی نەریتی زیاد دەکەن، وتی: پیشەی نەخشی کریستال هونەرێکی پاڵاوتەیە کە کارەکتەری جیاواز بە جلوبەرگەکان، وەک قەفتان و کسوەی تونسی دەبەخشێت. هەروەها کریستاڵ بە قەبارەی جیاواز بەردەستە و زۆربەی شێوازەکانی لە دەرەوەی وڵاتەوە هاوردە دەکرێن، تایبەتمەندە بە درەوشاوەیی سەرنجڕاکێشی و لە بازاڕەکاندا بە پێوەر دەفرۆشرێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەم پیشەیە، ڕوونی کردەوە، کە لە تەمەنی گەنجیەوە ئەم پیشەیەی خۆشدەوێت، چونکە دایکی لە بواری دوورین و چنین و بونیادنان و پیشە دەستییەکانی دیکەدا کاری دەکرد، یەکەم ئەزموونی لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بووە کاتێک دایکی پارچەیەکی بچووکی پێداوە تا فێری بێت، یەکەم هاندانی خۆی بۆ دوورین و فێری بنەماکانی پیشەکە بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ساڵی سێیەمی ناوەندی بەردەوام بووە لە خوێندن، دواتر ناوی خۆی تۆمارکردووە لە خولێکی پەروەردە لە تونس، لەوێ بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ لە ناوەندی "الفتاة" خوێندوویەتی، بڕوانامەی دبلۆمی دەست و ئامێر و دوورین نەریتی بەدەستهێناوە، کە بریتییە لە جلوبەرگی نەریتی، دوورین بە نیسک و کونجی و کریستاڵ، هەروەها ”جبە” و ”برنوس” و ”قفطان”.
دووپاتی کردەوە، وردە وردە دەستم کرد بە پەرەپێدانی تواناکانم و لێکۆڵینەوە لەم بوارەدا تا ئەو کاتەی خولیای ئەو بوارە بووم، وتی: من قووڵ بوومەوە لە جل و بەرگی نەریتی و ناسنامەی هەمەڕەکی، بەتایبەتی ”ملحفە” ڕەش ”جل و بەرگی نەریتی بەربەری”، کە دوورین و ڕەنگی گەرمی تێدابوو، بە دەست بە دەرزی و دەزوو دەیچنم، چەندین بەرهەم و دیکۆراتی جیاوازم دروستکردووە، دیزاینی جیاوازی کریستاڵ دروست دەکەم، وەکو گوڵ و چنینەکانی تر، هەروەها چەندین تەکنیک لە دووری. بەکاردەهێنم، لەگەڵیدا هەندێک جار بە پەمو کاردەکەم بۆ بەرزکردنەوەی جوانی پارچەکە.
وەحیدە بن سەعید ڕوونی کردەوە، کە کاری دوورین و چنین و کاری دەستی بە گشتی یارمەتی کەمکردنەوەی فشار و ئاسوودەیی دەروونی دەدات، کارکردن بە ڕەنگەکان خۆشی و دڵخۆشی دەهێنێت.
جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی ئەم پیشەیە کردەوە، وتی: نابێت پیشە دەستییە نەریتییەکان لەناوبچن، هەر بۆیەش ژمارەیەک لە ژنانی گەنجم ڕاهێناوە و یارمەتیان داون فێری ئەم پیشەیە ببن، ئەم بوارە دەتوانێت سەرچاوەیەکی داهات بۆ ژنان دابین بکات، سەرەڕای جیاوازی تواناکانی کڕیارەکان، زۆرێک لە منداڵانی کچ سەربەخۆ بوون و داهاتێک لەم پیشەیە بەدەستدەهێنن.
ئاڵەنگاری پیشەسازی و ویست بۆ ناساندنی جیهانی
وەحیدە بن سەعید لە درێژەی گەشتە پیشەییەکانیدا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ بووەوە، دیارترینیان تێچووی زۆری کەرەستەی خاو بەتایبەتی کریستاڵ بوو کە گرانە و تاڕادەیەک تازەیە بۆ بواری دووریندا، هەندێک پارچە، وەکو قەفتانی کریستاڵی، بەهۆی ئەم نرخە بەرزە، دەتوانن بڕێکی زۆریان تێبچێت.
بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی بەرهەمەکانی و ئاسانکاری بۆ بەبازاڕکردنیان، هەندێکجار دیزاینی سادەتر و کەمتر وردتر هەڵدەبژێرێت بۆ ئاسوودەیی و پراکتیکی، نەخشاندنی کریستاڵ پێویستی بە وردبینی و هاوئاهەنگییەکی بەرز هەیە لە نێوان هەموو توخمەکاندا، هەروەها یەکێکە لەو کەمانەی ناوچەکەی کە بە کریستاڵ و زیو کاردەکەن.
باسی لە سەرکەوتنەکانی کرد، شانازی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردن لە پێشانگایەکی پیشەسازی بەناوبانگ لەگەڵ "الخمسة الذهبية" "پێنج زێڕین"، بە بڕبڕەیەکی بەرچاوی لە ژیانی هونەریدا دەزانی، لە کۆتای قسەکانیدا بە دووپاتکردنەوەی خواستی خۆی بۆ هێنانی "ملحفة قصرينية" "قەسرین ملحفە" ”جل و بەرگی نەریتی مەغریب” بۆ سەر شانۆی جیهانی، سەرەڕای سەختییەکان و پشتگیرییە سنووردارەکان.