پەیامی هونەرمەندان لە نەورۆزی قەندیل

لە ئاهەنگەکەی دوێنێی قەندیلدا، هونەرمەندان بەشداریان کرد و پیرۆزبای نەورۆزیان لە گەڵ کرد، داوای یەکگرتووی و یەک هەڵوێستیشیان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ٢١ی ئازاردا لە قەندیل ئاگری نەورۆز کرایەوە و ئاهەنگی تایبەت ڕێکخرا، دەیان هەزار هاوڵاتی و ژمارەیەک لە هونەرمەندان بەشداربوون تێیدا، هونەرمەندان بە وتنی گۆرانی ئاهەنگەکەیان گەرمتر کردبوو.

 

چۆپی فەتاح، پیرۆزبای خۆی تایبەت بە نەورۆز ئاڕاستەی گەلی کورد کرد و بۆ ژنها دوا: "خۆشحاڵم بە بەشداربوونم لە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل، ئەمە یەکەم جارم نییە بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل دەکەم، خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم دەتوانم لە ئاهەنگی نەورۆزا لەگەڵ گەلی کورددا ئاهەنگ بگێڕم"، پیرۆزبای نەورۆز لە گەلی کورد بەگشتی و ژنان دەکات بە تایبەت، ئاماژە بەوە دەکات ئاهەنگ گێڕان لە قەندیل بۆ نەورۆز و بەشداری کردنی کوردانی چوار پارچەی کوردستان مایەی دڵخۆشییە بۆ چۆپی، دەڵێت " پێویستن ناکا لە بەشداریمان لە ئاهەنگی قەندیل بترسین لە دوژمنان، پێویستە بەشدار ببین"

 

یەکێکی تر لە هونەرمەندانی بەشداربووی ئاهەنگەکە شیلان عوسمانە، لە لێدوانێکیدا تایبەت بە ئاژانسی ژنها دەڵێت " لە قەندیلی سەربەرزەوە نەورۆز پیرۆز دەکەم لە هەموو گەلی کورد، جێی دڵخۆشییە لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە خەڵکی بەشداری ئاهەنگی نەورۆزیان کردووە.

"هیوادارم پارچەکانی کوردستان هەمیشە یەکگرتوو بن، قەنندیل شوێنی ئەوە نییە هاوڵاتیان ترسیان لێی هەبێت، جێگایەکی ئارامە بۆ کۆبوونەوە و یادکردنی بۆنە کوردیەکانی وەک نەورۆز، هیوادارم لە داهاتوودا هەمووان بەشداری بکەن لە نەورۆزی قەندیلدا".

 

ت.پ