پوتراجایا، تەلارسازی سەدەی ٢٠ لە مالیزیا

پوتراجایا یەکێکە لە سەوزترین شارەکان لە مالیزیا، بەهۆی ناوازەیی و سەرنجڕاکێشی شوێنە بەناوبانگەکانی شارەکەوە بە تەلارسازیی سەدەی ٢٠ ناسراوە و وەک ناوەندی کارێگێڕی وڵات خزمەت دەکات.

 

بێریڤان کەمال

مالیزیا ماوەی ٦٤ ساڵە نەتەوەیەکی سەربەخۆیە، لە ساڵانی ١٩٩٠کاندا خێراترین ئابووری گەشەسەندوویی هەبووە، فڕۆکەخانەکەی لە ساڵی ١٩٩٨ دەستی بەگەشتکردن کردووە.

 

پوتراجایا یەکێکە لە سەوزترین شارەکان لە مالیزیا، بە دووری ٢٥ کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری کوالالامپور، بە تەلارسازیی سەدەی ٢٠ ناسراوە، بە مزگەوتی پوترا بەناوبانگە، کە لە گرانیتی رەنگاوڕەنگی گوڵەوە دروستکراوە بە گومەزێکی پەمەیی.

پوتراجایا، شار و ناوچەی فیدڕاڵی مالیزیایە، دەکەوێتە رۆژئاوای ناوەندی نیمچە دوورگەی مالیزیا و وەک ناوەندی کارگێڕی وڵات خزمەتدەکات، پێش دروستکردنی پوتراجایا، فەرمانگەکانی حکومەتی مالیزیا لە شوێنە جۆراوجۆرەکان لە سەرانسەری کوالالامپوردا دانرابوون، لەگەڵ زیادبوونی قەرەباڵغی هاتوچۆ، مەودای نێوان نوسینگەکان زیادیکرد و بووە هۆی ڕێگرتن لە پرۆسەی کارگێڕی، لە ئەنجامدا حکومەت بڕیاریدا شارێکی نوێ دروستبکات کە فەرمانگە پەرشوبڵاوەکان بگوازرێنەوە و دووبارە بگۆڕدرێنەوە بۆ پێکهێنانی تەوەرێکی کارگێڕی کاراتر و چالاکتر.

 

هەبوونی گومەزی گەورە لە بیناکانی شارەکەدا یەکێکە لە دیارترین سیمای تەلارسازی شارەکە کە بەدیدەکرێت، لەنزیکەوە پڕدانا پوترای گەورە کە گومزەێکی سەوزی هەیە دەبیندرێت و ئۆفیسی سەرۆک وەزیرانی تیادایە، پردی پوترای  لە تەلارسازیی ئێرانییەوە ئیلهامی لێوەرگیراوە و ٤ جۆر منارەی هەیە کە بەسەر دەریاچەی پوتراجایای دەستکردی مرۆڤدا دەڕوانێت.

پوتراجایا پایتەختی باڵندەی شارستانییە

پوتراجایا، پایتەختی باڵندەی شارستانییە لە مالیزیادا، نزیکەی ١٠٠ جۆری باڵندە لە ٢٠٠ هێکتاردا نیشتەجێن، گۆم و دارستان کە ١٨٠٠ جۆری مێروو و ١٦ جۆری ئەمفیبیان "سەر بە پۆلی بۆقەکانن"  و ٢٢ جۆر خشۆک و ١٦ جۆر بڕبڕەدارەکان تیایدا دەژین.

 

دیمەنی سەرسوڕهێنەری ٣٦٠ پلە لە پوتراجایا پێشکەش دەکرێت لەلایەن پاڤیلیۆی شێوازی ئەوروپا لە پارکی ساوجانا هیجاو؛ لە کاتێکدا کە پارکی کەلەپووری کشتوکاڵی پوتراجایا تەرخانکراوە بۆ پاراستنی کشتوکاڵی ئاسایی و هەروەها سەردانیکەران و میوانەکان لە بنچینەکانی چاندن و پاراستن و دروێنەکردنی بەروبوومی وەک لاستیک و کاکاو و دارخورمای ڕۆن فێردەبن.

 

بۆ زیندەوەرە کێوییەکان "پوتراجایا شوێنێکی سەرسوڕهێنەرە بۆ ژیان و زاوزێ" لە دەوروبەری پوتراجایا چەندین دارستان و دەریاچەی پاک و بێدەنگ هەیە و بە دڵنیاییەوە یارمەتی گەشە و زیادبوونی چەند جیاوازیەکی سەرسوڕهێنەر دەدات لە گژوگیا و زیندەواران.

هەوای ناوچەکە زۆر خاوێنە و زۆرترین ناوچەی سەوزی هەیە بۆ پشوودان، هەروەها تەلارسازییەکی زۆر سەرنجڕاکێشیش لەوێ هەیە، دەوترێت ڕەنگە پوتراجایا نایابترین شار نەبێت، هەمیشە دەتوانێت باشتر بێت، بەڵام بۆ دروستکردنی شارێک لە هیچ شتێک، کە تەنها لە دەرەوەی هەندێک لە دارخورمای کۆن هەبووە، کارێکی زۆر سەرسوڕهێنەرە.

 

ئامانج ئەوەبووە پوتراجایا ببێتە سەوزترین شار

ئامانج ئەوە بووە شاری پوتراجایا ببێتە سەوزترین شار و ژینگەدۆستترین ناوەندی شارستانی تا ئێستاش بۆ پارێزگاریکردن لەو تایبەتمەندییەی چەندین شێوازی تایبەتیان هەیە و جێبەجێی دەکەن، ١٠ باخچەی گشتی هەیە کە دانیشتوانەکەی دەتوانن میوە و سەوزەواتی تیادا بچێنن، ئاسانکاری بۆ هەنگوینی خۆماڵی هەیە و ستراتیژیەتێکی چڕی بۆ کەمکردنەوەی پاشەڕۆ هەیە، پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بە ڕێژەی ١٥ ٪ زیادیکرد.

ئۆفیسی سەرۆک وەزیران لە ساڵی ١٩٩٩ چووە پوتراجایا لەکاتێکدا کوالالامپور بەردەوام بوو لە کارکردن وەک پایتەختی مالیزیا— شوێنی هەردوو ماڵی پەرلەمان و یەکەم کۆشکی شاهانە بوو، پوتراجایا وردە وردە فراوان بوو بۆ ئەوەی دادگای فیدراڵی و دووەم کۆشکی شاهانە و چەندین بینای دیکەی کارگێڕی بگرێتەوە و لە ساڵی ٢٠٠١ دا بە هەرێمێکی فیدراڵی ڕاگەیەندرا.

 

هەروەها خاوەنی مۆزەخانەیەکی بەناوبانگە و شوێنێکی گەورەی بازاڕکردنە، یەکێکە لە پاکترین و سەوزترین دیمەنەکانی شاری ئاسیا، کە ٣٧٪ ی خاکەکەی تەرخانکراوە بۆ پارکەکان و کردنەوەی شوێنە گشتییەکان.

 

لە سەرەتادا،  مەبەست لەوەبوو پوتراجایا گەشە بکات بۆ شارێکی ٣٥٠،٠٠٠ کەسی لەگەڵ  شوێنی ٥٠٠،٠٠٠ کەس کە بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی کار ڕووی تێبکەن، وەک شاشەیەکی ئیکۆدۆستانەی کەلەپوور و ناسنامەی مالیزیا خزمەت بکات.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، گەشەی دانیشتوانەکەی پوتراجایا هێواشتر بووە لەوەی چاوەڕواندەکرا، ئەمڕۆ شوێنێکە بۆ حەوانەوەی خەڵکی ناوچەکە و سەردانیکەران کە بەدوای پشووداندا دەگەڕێن لە کولالامپور – پوتراجایا، هەروەها وەک میترۆپۆلیسێکی گەورە دەمێنێتەوە کە تەنها ١٢٠،٠٠٠ کەس تیایدا نیشتەجێیە.

 

ت.پ