پێشانگای وێنە لە حەلەب

یەکێتی هونەرمەندانی حەلەب پێشانگایەکی وێنەیی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب کردەوە.

یەکێتی هونەرمەندانی حەلەب پێشانگایەکی وێنەیی لە گەڕەکی شێخ مەقسودی حەلەب کردەوە.

حەلەب

 

بەئامانجی دیاریکردنی کارو خەبات، یەکێتی هونەرمەندان پێشانگایەکی وێنەیی کردەوە کە لەلایەن ئەندامانی یەکێتیی هونەرمەندانەوە ئامادەکرابوون پێشکەشکران زیاتر لە 70 تابلۆ نمایش کرابوو، پێشانگاکە لە ناوەندی یەکێتی هونەرمەندان لە گەڕەکی شێخ مەقسود بە بەشداری دەیان ئەندامی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامانی یەکێتی هونەرمەندان کرایەوە.

 

"پێشانگاکە تەنها دەوڵەمەند نییە بە بابەت یان بیرۆکە"

 سەبارەت بە کردنەوەی ئەم پێشانگایە بۆ ئاژانسەکەمان یارا حسکۆ بەڕێوەبەری یەکێتی هونەرمەندان کە لە هەمانکاتدا ڕاوێژکارە و بە تابلۆکانی بەشداری پێشانگاکەی کردووە وتی: "ئێمە وەک یەکێتی هونەرمەندان ماوەی سێ مانگە سەنتەرەکەمان کردووەتەوە و سەرجەم هونەرمەندانی ئەو گەڕەکە لە ناوەندەکە کۆدەبنەوە و خەبات دەکەن، ئێمە لەم سەنتەرەدا وێنە دەکێشین بڕیارماندا پێش کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ پێشانگاکەمان بکەینەوە، ئەمە کاتێک بوو کە ئامادەکاریمان بۆ دەکرد و هاوکات دەبێت بەرهەمی کارەکانمان لە پێشانگاکەدا ڕوون بکرێتەوە لەسەر ئەم بنەمایە ئەمڕۆ ئەم پێشانگایەمان کردەوە و لەم پیشانگەیەدا نەک تەنیا بیرێک یان لەسەر بابەتێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو تابلۆی جۆراوجۆر و ڕەنگاوڕەنگی تێدایە هەموو هونەرمەندێک دەیویست ئەو کارە بکات کە دەیویست بیکات و چ بیرۆکەیەکی ئازاد بوو بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگا هاوکات نزیکەی ١٥ هونەرمەند لەهەموو پێکهاتەکانی پێشانگاکە کورد و عەرەب و مەسیحی و ئەرمەنن و هیوادارین پێشانگاکەمان کاریگەری لەسەر کۆمەڵگا هەبێت".

 

"ئێمە زۆر دڵخۆشین بەوەی کە تابلۆکانمان لەم پێشانگایەدا پێشکەش کراون"

هەروەها نیسرین سەبری، ئەندامی یەکێتی هونەرمەندان کە بە تابلۆکانی بەشداری پێشانگاکە بوو، باسی لە پێشانگاکە کرد و وتی: "زۆر دڵخۆشین بە کردنەوەی ئەم پێشانگایە، بە دوو تابلۆم بەشداریم لەم پێشانگایەدا کردووە، هاوکات تابلۆکەم سەبارەت بە فۆلکلۆری کوردییە و ناوەڕۆکیشی هەر چەندە هەلومەرجی ژیان دژوار بێت هیوا ون نابێت ئامانجمان ئەوەیە لەڕێگەی تابلۆ ڕەنگاوڕەنگەکانمانەوە بگەینە هزر و هەستەکانمان بۆ هەموو مرۆڤێک".