پێشانگای "بەڕەنگی بەرخۆدانی تشرین" لە قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت

هونەرمەندانی بەشداربوو لە پێشانگای هونەری "بر ڕەنگی بەرخۆدانی تشرین" کە لە شاری قامیشلۆ کرایەوە، سڵاویان لە بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کرد و خواستی خۆیان دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بەرهەمەکانیان بۆ بەرخۆدان.

قامیشلۆ

 

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە لایەک هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی دژی گەلان بە ئامانجی جینۆساید بەردەوامە، لە لایەکی دیکەشەوە چالاکییە کولتووری، ئابووری، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و سیاسییەکان بەردەوامن، هەروەها بەرخۆدانی بەنداوی تشرین لە بەرامبەر هێرشەکانی لەشکرکێشیدا پێی ناوەتە بیستەمین ڕۆژی خۆیەوە، سەرەڕای هێرشە جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هەزاران کەس بە ئۆتۆمبێل دەچنە ناو بەنداوی تشرین، هەروەها هونەرمەندان لە ڕێگەی هونەرەکەیانەوە پشتگیری خۆیان نیشان دا، تەڤگەری کولوتوور و هونەری کانتۆنی جزیرە بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدان، بە دروشمی "بە ڕەنگی بەرخۆدانی تشرین" لە شاری قامیشلۆ، کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، پێشانگایەکی وێنەیی کردەوە، پێشانگاکە کە لە ٢٥ی کانوونی دووەم دەستی پێکردووە تا ٣٠ی کانوونی دووەم بەردەوام دەبێت.

 

زۆر بەرهەم نمایش دەکرێن

دەستەی کولتوورو نووسەران، هۆنەران، نیگارکێشان، هونەرمەندان و بەشێکی زۆر لە هونەردۆستان بەشدارییان لە پێشانگاکەدا کرد لە ناوەندی کولتووری و هونەری محەمەد شێخۆ، لە پێشانگاکەدا بەرهەمی زۆرێک لە هونەرمەندان نمایش دەکرێت، یەکێک لەو هونەرمەندانە یەلا حەسکویە کە بە تابلۆکانی بەشداری پێشانگاکە دەکات، هونەرمەند یەلا حەسکۆیە قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد سەبارەت بە ئامانجی کردنەوەی پێشانگاکە.

 

"ئێمە ویستمان بەم شێوەیە پشتیوانی هێزە سەربازییەکان بکەین"

هونەرمەند یەلا جەختی لە گرنگی هونەر لە پرۆسەی بەرخۆدان کردەوە و وتی: ماوەیەکە دەبینین بەرخۆدانێکی گەورە لە بەنداوی تشرین ئەنجام دەدرێت، هەروەها وەک هونەرمەند بەشداریمان کردو ویستمان بەم شێوەیە پشتیوانی هێزە سەربازییەکان بکەین، هەر بۆیە ئێمە کۆمەڵێک هونەرمەند کۆبووینەوە و بە پاڵپشتی تەڤ-چاند ئەم پێشانگایەمان کردەوە.

 

"تابلۆکانمان دەکەینە دیاری بە هێزە سەربازییەکان"

هونەرمەند یەلا ڕایگەیاند کە پێشانگاکە بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و وتی: لەماوەی ئەو ڕۆژەدا تابلۆکان دەکێشین و لە کۆتاییدا، وەک دیاری دەیدەین بە هێزە سەربازییەکان، ئێمە زۆر خۆشحاڵین کە هەرچییەک ڕووبدات، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردن و پشتیوانی خۆمان بە قەرزی هێزە سەربازییەکان لە ڕێگەی کارەکانمانەوە، دەبینین چۆن شەڕێک لە بەنداوی تشرین بەڕێوەدەچێت و خەڵک چۆن بۆردومان دەکرێت و کۆمەڵکوژ دەکرێت، ڕووداوێکی بێ وێنە لە ئارادایە و لە ڕۆژانی مێژووییدا دەژین، هیوامان ئەوەیە لە هەموو ڕوویەکەوە ببینە وەڵام.

 

"ئەو وێنانەی دەیکەین وەک پاڵپشتییەک وایە بۆ بەرخۆدان"

هەروەها هونەرمەند سۆلین ئۆسێ باسی لە وۆرک شۆپی هونەری کرد کە لە قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی پاراستنی گەل و بەرخۆدانە لە تشرین و وتی: وەک شێوەکار ویستمان لەڕێگەی ئەم پێشانگایەوە پاڵپشتی هەموو لایەک بکەین، بەتایبەتی بەرخۆدانی تشرین، ئەو وێنانەی دەیکەین وەک پشتگیرییەک وایە بۆ بەرخۆدان.

 

" لە پاڵ دۆزی ئەوان دەبین"

سۆلین سەرنجی بۆ گرنگی هونەر لە شۆڕشەکاندا ڕاکێشا و وتی: ئێمە نەماندەویست وەک هونەرمەندێکی ئاوا بێدەنگ بین، ڕەنگە ئێمە نەتوانین وەک ئەوان دەمانچەیەک هەڵبگرین، بەڵام بە دروستکردنی وێنە دەتوانین دەنگمان لە سەرانسەری جیهاندا ببیستێنین، دەمانەوێت تابلۆی شەهیدانی تشرین دروست بکەین و هەمیشە شوێنکەوتووی شەهیدەکانمان دەبین، هەرگیز دەستبەرداری هەڵوێستی خۆمان نابین و لە پاڵ دۆزی ئەواندا دەبین.