پەرتوکی "ژنانی باشوری کوردستان"

پەرتوکی "ژنانی باشوری کوردستان" باس لە کێشە، دۆسیە و ڕووداوەکانی ژنان دەکات، لەلایەن تابان گەرمیانی نوسراوە و ئامادەیە بۆ بڵاوکردنەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەم پەرتوکە باس لە ژنانی هەرێمی کوردستان لە دوای ساڵی ١٩٩١ دەکات، بەشێکی نوسراوی ناو ئەم پەرتوکە، ڕووداو و ئەو دۆخە ناخۆشانەیە کە دوای شەڕی هەشت ساڵەی ئێران-عێراق، ئەنفال و کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و کۆڕەوەکە مەزنەکە ژنان لە دۆخێکی ناهەمواردا ژیاون، ڕووبەڕووی هەزاران کێشە و دەردەسەری ژیان بوونەتەوە.

 

تابان گەرمیانی، لەو کاتەدا ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری ژنان بووە، لەناو ڕووداوەکاندا ژیاوە، بۆیە ئەو ڕووداوانەی کە بینوویەتی وەک ژنێک و ڕۆژنامەنووسێک نوسیوویەتی و لە ڕێگای وتار و ڕاپۆرتەکانیەوە بڵاویکردووەتەوە، ئێستاش لە دووتوێی ئەم پەرتوکەدا بە کۆکراوەیی بڵاویدەکاتەوە، لەلایەن چاپخانەی کارۆ چاپکراوە.

 

تابان گەرمیانی ئەندامی یەکێتی ژنانی کوردستان بووە، لە ئێستاشدا بڕیاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە، هێشتا پەرتوکەکەی بڵاونەکردووەتەوە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاوی بکاتەوە.

 

ت.پ