نووسەرێکی سریانی لە ڕێگەی نووسینەوە زمانی خۆی زیندوو دەکاتەوە

بۆ گەلی سووریا و زۆرێک لەو کۆمەڵگەیانەی کە کەوتوونەتە ژێر ئاسمیلەکردنی کولتوورییەوە، زمان ئەو پردەیە کە ئێستا بە ڕابردووەوە دەبەستێتەوە و ئامرازێکە بۆ نەمرکردنیان بە تێپەڕبوونی کات.

ئەسما محەمەد

قامیشلۆ
–زمان زیاترە لە تەنها ئامرازێک بۆ پەیوەندیکردن، ئەو پردەیە کە کۆمەڵگەکان بە مێژوو و ناسنامەکەیانەوە دەبەستێتەوە و لە ڕێگەیەوە وشەکان قوڵای ڕاستەقینەی خۆیان وەردەگرن، ڕەشا یوحنا شەمعون، نووسەری سریانی، کە خولیای نووسینی بە زمانی دایکی هەیە، پێی وایە زمان تەنها ئامرازێک نییە، بەڵکو ڕۆحێکە کە بیر و هەستەکانی لە ڕێگەیەوە هەناسە دەدەن، هەروەها ئامرازێکی ڕاستەقینەیە بۆ پاراستنی میراسی کولتووری و مرۆیی خۆی لە بەرامبەر ئاڵەنگاریەکاندا.

 

"زمان بریتییە لە مێژوو و شارستانیەت و ناسنامەی گەلێک"

کۆمەڵگەی سووریا کە بەڕەچەڵەک ئەرمەنییە، چەندین کۆمەڵکوژییان بەسەردا هاتووە، خوێناویترینیان کۆمەڵکوژی ساڵی ١٩١٥ بوو لەسەر دەستی عوسمانییەکان، کە لەم ماوەیەدا زیاتر لە ملیۆن و نیوێک ئەرمەنی لە تورکیای ئێستادا کوژران، زۆربەیان لە زێدی خۆیان ئاوارە بوون و لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوبوونەوە، لەوێش ناوی جۆراوجۆریان بەدەستهێنا، وەک سریانی، بۆیە کۆمەڵگەی سریانی گرنگییەکی زۆر بە زمان و میراس و کولتووری خۆیان دەدەن، قەناعەتیان بەوە هەیە کە ئەو سیاسەتانەی دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە سەرانسەری جیهاندا پەیڕەوی لێدەکەن، مەترسی لەسەر ناسنامە و زمانەکەیان دروست دەکات، ڕەشا شەمعونیش یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە لە ڕێگەی نووسینەکانی و بەرهەمە هونەرییە هەمەچەشنەکانییەوە ڕەگ و ڕیشەی کولتووری سریانی دەپارێزێت و پەروەردەی دەکات، هەروەها تیشک دەخاتە سەر گرنگی زمانی دایکی لە دەربڕینی ڕاستگۆی و دامەزراندنی پەیوەندییەکی قوڵ لەگەڵ مێژوودا.

 

پێیوایە زۆر گرنگە مرۆڤەکان زمانی دایکی خۆیان بپارێزن، چونکە تەنها ئامرازێکی پەیوەندیکردن نییە، بەڵکو دەفرێکە کە مێژوو و شارستانیەت و ناسنامەی تەواوی گەلێک هەڵدەگرێت، کاتێک ئێمە بە زمانی دایکی خۆمان قسە دەکەین و بە درێژای نەوەکان دەیگوازینەوە، هەروەها ژیانی پێدەبەخشین و ڕێگری لە سڕینەوە یان پەراوێزخستنی دەگرین، جگە لەوەش هێزمان پێدەبەخشێت کە بە ڕاستی کەسایەتی خۆمان دەرببڕین و چونکە ڕەگ و ڕیشەمان بە ڕابردووەوە بەستراوەتەوە، بۆ ئەوەی مێژوو و شارستانیەت لە یادەوەری نەوەکانی داهاتوودا بە زیندووی بمێنێتەوە.

 

"پردێکی ڕۆحی بوون کە ڕابردوو و ئێستا بەیەکەوە دەبەستێتەوە"

سەبارەت بە جۆرەکانی نووسینیش ڕوونیکردەوە، کە جۆراوجۆری نووسین جوانییەکی زیاتر بۆ چیرۆکەکە زیاد دەکات، بەو پێیەی ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی گەلانە، هەروەها ڕۆحێکی جیاواز بە هەر چیرۆکێک دەبەخشێت کە گوزارشت لە دۆخی تایبەتی خۆی دەکات، نووسین لەسەر خۆشەویستی گوزارشت لە بێتاوانی و خەونەکانی گەنجی دەکات، لە کاتێکدا نووسین لەسەر نیشتمانپەروەری گوزارشت لە خۆشەویستی و وابەستەی قووڵ بە خاک و شوناسەوە دەکات، هەروەها کاری لەسەر چەندین کورتە فیلم و شانۆگەری کردووە، کە هەموویان بە زمانی سریانین و ئەم بەرهەمانە تەنها هونەری نەبوون، بەڵکو پردێکی ڕۆحی بوون کە ڕابردوو و ئێستا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

 

جەختی لە توانای خۆی کردەوە بۆ دەربڕینی بە زمانی دایک لە گەیاندنی قوڵای واتا، و یەکێک لەو ئەزمونانەی لەگەڵیدا هەیبوو بیرهێنایەوە، وتی: لەم دواییانەدا کارمان لەسەر کورتە فیلمێک کرد کە باس لە چیرۆکی منداڵێکی بچووک دەکات کە لەگەڵ دایکیدا شەهید بوو، کەسێک داوای لێکردم بە زمانی عەرەبی تەواو بکەم، بەڵام من پێداگریم لەسەر ئەوە کرد کە بە زمانی سریانی کاری لەسەری بکەم، چونکە گەیاندنی پەیامەکە بە زمانی دایک قووڵی و ڕەسەنایەتی زیاتری پێدەبەخشێت، زمانی دایک تەنها ئامرازی پەیوەندیکردن نییە، بەڵکو ڕۆحی وشە و پەپولەی هەستەکانە کە قووڵاییەکانمان دەگرێتەوە، بۆیە هیوادارم بەرهەمەکانمان بۆ هەموو زمانەکان وەربگێڕدرێن بۆ ئەوەی چیرۆک و میراسەکەمان بە نەمری بمێنێتەوە، هەروەها پەیامەکەمان بگاتە هەموو ئەوانەی باوەڕیان بە هێزی وشە و گرنگی پاراستنی شوناس هەیە.

 

سەبارەت بەو چیرۆکانەی کە لەلایەن داپیرەکانەوە دەگێڕدرانەوە، ئاماژەی بەوەدا، کە لەڕێگەی ئەوانەوە فێربووە چۆن وانەکان وەربگرێت و خەیاڵێکی فراوان و زانیار و هێزێکی گەورەتر بونیاد بنێت، لە کاتێک وشەکانی ئەو چیرۆکە کۆنانە دەخەمە ناو نووسینەکانمەوە، هەست دەکەم وەک ئەوەی ڕۆحی ئەو کەسانە زیندوو دەکەمەوە کە بەشێک بوون لەو چیرۆکە، و دووبارە زیندوویان دەکەمەوە لە جیهانی خۆمدا ڕەگ و ڕیشەی خۆم و هێز و ئیلهامیان بۆ دابین دەکەم بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە گەشتە ئەدەبییەکانم.

 

ڕەشا شەمعون بە درێژایی ژیانی ئەدەبی سێ پەرتوکی نووسیوە، سەبارەت بەم بەرهەمانە، وتی: هەر پەرتوکێک هەڵگری پەیامێکی ناوازەیە کە لەوانی دیکەی جیای دەکاتەوە، پەرتوکی یەکەم چیرۆکی گەنجی می بە هەموو وردەکارییەکانیانەوە ڕەنگداوەتەوە، کە دەیانگۆڕێت بۆ چیرۆکی ڕاستگۆیانەی پڕ لە هەست و سۆزی ڕاستەقینە و یادەوەری شیرین، پەرتوکی دووەم بە ناوی 'عەشق ڕەنگێکی دیکەی هەیە'، پەنجەرەیەکە بۆ سەر جیهانە زۆرەکانی خۆشەویستی، لەگەڵ نووسینی هەمەچەشن کە سێبەری جیاوازە لە سۆزە، پەرتوکی سێیەم کارەساتی قەیرانی سووریا بەرجەستە دەکات، کە گوزارشت لە ماندوێتی قوڵی ڕۆحی دەکات، کە گەلی سووریا لە ڕێگەی ئازار و ئاوارەی و هەژاری و کۆچی زۆرەملێیەوە ئەزموونی کردووە، ئەم پەرتوکە شیعرگەلێک لەخۆدەگرێت کە ئازاری هەموو پێکهاتەکان و سپێکتریمی جۆراوجۆری گەلی سووریا بەرجەستە دەکەن، لەگەڵ پەیامێکی هیوا و یەکگرتوی لە نێوان بارودۆخە سەختەکاندا دەنێرێت.

 

"ڕۆڵی دامەزراوەکان لە پاراستنی زماندا"

لە دیدارەکەدا شیعرێکی خۆشەویستی بە زمانی سریانی خوێندەوە و شیعرێکی دیکەی سەبارەت بە باوباپیرانی کە تووشی جینۆسایدی ساڵی ١٩١٥ بوون و کە ئازاری کۆمەڵگەکەی خۆی دەربڕی.

 

سەبارەت بە ڕۆڵی دامودەزگاکان لە پاراستنی زمانی سریانیدا ڕوونیکردەوە، کە دامەزراوە ئاینییەکان هەوڵی زۆر دەدەن بۆ ئەوەی زمانی سریانی لەناو منداڵان و نەوە سەرهەڵداوەکاندا زیندوو بمێنێتەوە، لە ڕێگەی پەروەردە و زیندووکردنەوەی کولتوور بە گۆرانی و میوزیکی خۆی لە کاتی ئەو بۆنەیانەی کە لەلایەن کڵێساکانەوە ڕێکدەخرێن.

 

ڕەشا شەمعون، نووسەر پەیامێکی بە زمانی سریانی پێشکەش کرد، جەختی لەوە کردەوە، کە زمانی کریستیانی بنچینەی ڕاستەقینەی ئەوانە، هوەروەها هێزی خۆیان لێیەوە وەردەگرن، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی بە هەموو شێوەیەک و شێوازێک کردەوە، وتی: ئێمە وەک نووسەرانی سریانی خەونمان بەوە دەبینین کە نووسینەکانمان بگاتە بەرفراوانترین بازنەی گەلان لە هەموو گۆشەکانی جیهان، هیوادارین بەرهەمەکانمان وەربگێڕدرێن بۆ ئەوەی بگاتە دڵی هەموو گەلان، بەبێ گوێدانە زمانەکانیان، بەو هیوایەی پەیامەکەی بگاتە هەموو دڵێک، و هەموومان یەک دەست بین، بە یەک ڕۆحی یەکگرتوو لەسەر ئەم زەوییە بژین، لە خۆشەویستی و هاودەنگیدا تێکەڵاو بین، بۆ ئەوەی پێکەوە داهاتوویەکی باشتر دروست بکەین.