"لالە مەولاتی" پڕۆژەیەکی مۆسیقییە کە ناوبانگی ژنانی مەغریبی گەڕاندۆتەوە

سامیا ئەحمەد، هونەرمەندی مەغریبی، پێی وایە کە هونەر دەتوانێت یارمەتیدەربێت لە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ، وەک دۆزی ژن، هەروەها دەبێت ڕێز لە کەسایەتییە پێشەنگەکانی ژن بگیرێت کە بەشدارییان لە دروستکردنی مێژوودا کردووە.

ڕەجا خەیرات

 

مەغریب- هونەرمەندی مەغریبی سامیا ئەحمەد، پابەندە بە دۆزی مافەکانی ژنان و پرسی مافی مرۆڤ، هەروەها گۆرانی دەڵێت لەسەر ئەو ژنانەی جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی مەغریب بەجێهێشتووە و ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ میراسی ڕاستەقینەی مەغریب، سامیا ئەحمەد، لە شاری ئاسێف لەدایک بووە، دەنگی خۆی بە قەرز داوە بە دۆزی ئەو ژنانەی کە جێپەنجەی خۆیان لە مێژوودا بەجێهێشتووە، هەروەها  یەکێک لەو ژنانە ناوی زەینەب نەفەزاویە و سریا شاوی کە  یەکەمین ژنە فڕۆکەوانی مەغریبی بوو کە تیرۆر کرا، چەندین کەسی دیکە کە هێز و درەوشاوەیی ژنانی مەغریبییان بە درێژایی تەمەنەکان بەرجەستە کردوە.

 

''هونەر پەیامێکە''

سامیا ئەحمەد پێی وایە، هونەر دوور نییە لە بابەتی مرۆڤایەتی، بە تایبەت پرسی ژنان، هەروەها لە ڕێگەی پڕۆژەیەکی هونەریەوە بەناوی "لالە مەولاتی" بۆ ژنان گۆرانی وتووە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا، کە پەیامێکی بەهێز لە هونەردا هەیە و هونەر شێوازێکە بۆ قسەکردن و پەیوەندیکردن و بیرکردنەوە لەو ڕووداوانەی لە دەوروبەرمان ڕوودەدەن و ئەو هەستە مرۆییانەشی کە لە دڵماندا دەڕژێن، بۆیە دەبێت هونەرمەندان هەڵوێستیان هەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا، زۆرێک لە هونەرمەندان بۆ قازانج یان ناوبانگ گۆرانی دەڵێن، هەروەها "هەڵبژاردنی هونەری من لەسەر بنەمای باوەڕبوون بە دۆزە، هونەری ڕاستگۆیانە دڵی زۆر کەس دەگرێتەوە، ڕەنگە لەسەر شانۆیی گەورە گۆرانی نەڵێم و بگەمە بینەرێکی زۆر، بەڵام باوەڕم وایە ئەو گۆرانیانەی پێشکەش دەکەم لە مێشک و دڵی هەندێک کەسدا دەمێننەوە".

 

"لالە مەولاتی" ڕێزلێنانێکە بۆ کەسایەتییە پێشەنگەکانی ژن''

سامیا ئەحمەد گۆرانی لەسەر ئەو کەسایەتییە ژنانە وتووە کە بە دەستکەوتەکانیان جێپەنجەی خۆیان لەسەر مێژووی مەغریب بەجێهێشتووە، سەبارەت بەو پڕۆژەیەش وتی: "دوو گۆرانیمان لەسەر دوو کەسایەتی جیاواز ئامادەکرد، یەکەمیان زەینەب نەفەزاویە کە ژنێکی خاوەن حیکمەت و تێگەیشتنێکی قووڵە و شانبەشانی هاوژینەکەی شارستانیەتێکی گەورەی بونیات ناوە، دووەمیان سریا شاوییە کە هێمای بوێری و خۆڕاگرییە، کە بە یەکەمین ژنە فڕۆکەوان لە مەغریب دادەنرێت، ئێمە لە ڕێگەی مۆسیقاوە ڕێزمان لە کارەکانی ژنانی دیکە گرت و ستایشمان کردن، کە سەرکەوتنی گەورەیان لە بوارە جیاوازەکاندا بەدەستهێناوە''.

 

''گۆرانی وتن ئەرکێکی نەتەوەیی و ئینسانییە''

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: گۆرانی وتن لەسەر ژنانی پێشەنگ تەنها هەوڵێکی هونەری نییە، بەڵکو ئەرکێکی نەتەوەیی و ئینسانییە و بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە کە هونەرمەندان دەبێ بەجێی بهێنن.