نەورۆز سلێمان بە وتنی گۆرانی کلتوری خۆی دەپارێزیت

گۆرانیبێژ نەورۆز سلێمان لە هەرێمی عەفرین لە ڕێگەی گۆرانییەوە کلتوری خۆی لە قڕکردن دەپارێزێت و دەڵێت: "هەموو گۆرانییەکی گەلی کورد ئەفسانەیە، بۆیە داوا لە ئێمە دەکرێت کە ئەفسانەکانمان بپارێزین و وەک ژنێکی کورد ئەم بارەم هەڵگرت".

گۆرانیبێژ نەورۆز سلێمان لە هەرێمی عەفرین لە ڕێگەی گۆرانییەوە کلتوری خۆی لە قڕکردن دەپارێزێت و دەڵێت: "هەموو گۆرانییەکی گەلی کورد ئەفسانەیە، بۆیە داوا لە ئێمە دەکرێت کە ئەفسانەکانمان بپارێزین و وەک ژنێکی کورد ئەم بارەم هەڵگرت".

 

حەسنا محەمەد

شەهبا- دەنگبێژی بە لاواندنەوەی دایکان بۆ منداڵەکانیان تا ئەمڕۆ هەر هەیەو ئەم لاواندنەوەیە دەنگی سەرەتا بوو لە گوێیاندا و دواتر بوو بە بناغەی گۆرانی وتنی کوردی، هەزاران ساڵە و لە هەلومەرجێکی سەختدا دایکان لە هەوڵی پاراستنی کلتوری خۆیانن لە وێرانکاری، منداڵانی کوردیش پەیرەوی دایکیانن و خاوەنی کلتووری خۆیانن، گۆرانیبێژ نەورۆز سلێمان، خەڵکی باکوری رۆژهەڵاتی سوریا لە عەفرین، بە وتنەوەی گۆرانی، کلتوری دایکانی دەپارێزێت، ئەو لەژیانی هونەریدا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی کۆمەڵایەتی بووەتەوە، بەڵام بەردەوام بووەو ڕانەوەستانەوە بەرامبەر بەرژەوەندیەکانی خۆی و ڕێبازی ڕۆشنبیری، لەبارەی ژیانی هونەرییەوە قسەی بۆ کردین.

 

"دایکم پشتیوانی سەرەکیم بوو"

نەورۆز سلێمان باسی لە سەرەتای ژیانی هونەریی خۆی کرد و وتی: "من لە سەرەتای ژیانەوە حەزم لە کاری هونەری بوو، خەونم ئەوەبوو ڕۆژێک ببمە هونەرمەند و بە شوێنپێی ژنانی هونەرمەندی کورددا کەوتم، من لە تەمەنی ١١ ساڵیەوە بەشداریم لە کاری هونەریدا کردووە، بەنهێنی و لەژێر هەلومەرجی سەختی ڕژێمی بەعسدا هەوڵماندا کلتووری خۆمان بپارێزین لە سەرەتادا بەشداریم لە هەڵپەڕکێ کرد، بەڵام هەمیشە بەرەو گۆرانی وتن دەڕۆیشتم، بۆیە چوومە نێو گرووپەکانی گۆرانی وتنەوە، من زۆر سەرسام بووم بە گۆرانیبێژ ش.مزگین، خێزانەکەم پشتگیریان لێکردم بۆ ئەوەی خەونەکانم بەدی بهێنم و دایکم یەکەم و پێشینترین پشتیوانی بوو کە وای لێکردم زیاتر پەیوەست بم بە گۆرانی وتنەوە، یەکەم گۆرانی کە لەسەر شانۆ گۆرانیم وتووە ناوی "ئەو هاتە باشوور بۆ لوتکە" بوو و لە لوبنان بوو.

 

"هیچ شتێک ناتوانێت لە پێش ئامانجەکانی مرۆڤ ببێتە ئاستەنگ"

نەورۆز سلێمان، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە لە ژیانیدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە، بەڵام تەسلیمی ئەوان نەبوو و وتی: "ئێمە لە کۆمەڵگەیەکی دواکەوتوودا گەورە بووین، خەڵک بیانەوێت و نەیانەوێت ڕووبەڕووی زۆر ئاستەنگی دەبنەوە، بەتایبەتی ژنان لەژێر ناوی شەرم و نەریتدا سەرکوت کران من تووشی زۆر زەحمەتی بووم، بەڵام وازم لە هونەر نەهێنا هەموو گۆرانی و چیرۆکێکی گەلی کورد ئەفسانەیە، بۆیە داوا لە ئێمە دەکرێت کە ئەفسانەکانمان بپارێزین، من وەک ژنێکی کورد ئەم بارەم لەسەر شانی خۆم گرت و هەوڵم دا کە کلتورەکەم بپارێزم، لە ژیاندا ئەگەر مرۆڤ ئامانجێکی هەبێت، ئەوا هەموو بەربەستەکان تێدەپەڕێنێت و ئامانجەکانی خۆی بەدەست دەهێنێت".

 

"لە ڕێگەی گۆرانیەوە بەرخۆدانی سەردەمی جیهانمان ڕاگەیاند"

نەورۆز سلێمان ڕایگەیاند، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا پردێک بوو کە لە ڕێگەیەوە خەون و ئاواتەکانی بەدیبهێنێت و بەردەوام بوو و وتی: " هەرچەندە دوای هاوسەرگیریم ڕووبەڕووی ئاستەنگی کۆمەڵگا بوومەوە، بەڵام منداڵەکانم لەسەر کلتوری کوردی پەروەردە کرد، لە کاتی شەڕی عەفریندا ئێمە هەموو ڕۆژێک لە شەقامەکاندا بووین و لە چالاکیدا بووین بۆ پاراستنی کلتورمان لە دەست هێرشبەران لەو کاتەدا چەندین گۆرانی و کلیپ ئامادەکرابوون و ئەوەش بەپێی بەرخۆدانی گەل و شەڕڤانان بوو، ئێمە لە ڕێگەی گۆرانییەکانمانەوە پشتیوانی خۆمان بۆ شەڕڤانان دەربڕی، هاوکات بەرخۆدانی ئەو کاتەمان بۆ جیهان هاوبەش کرد".

 

نەورۆز سلێمان جەختی لەوە کردەوە، کە دوای ئاوارەبوونیان لە عەفرین، جارێکی تر وەک گۆرانیبێژێک هەوڵی پاراستنی کلتورەکەی داوە و بەو ئەنجامە گەیشتووە وتی: "دوای ئەوەی لە عەفرین کۆچمان کرد و هاتینە شەهبا نەمانویست ئامانجی داگیرکەران بەدەست بهێنرێت، بۆیە جارێکی دیکە وەک گۆرانیبێژی عەفرین پێکەوە کۆبینەوە و هەوڵماندا کلتورەکەمان بپارێزین، ئێمە لەوێ لە شەهبا بە دەرفەتێکی زۆر کەمەوە کارمان کرد، ئێمە کوردین و لە هەموو شوێنێک دەبین ویستمان لە ڕێگەی تابلۆیەکی گۆرانیەوە ئازارەکانی خەڵکی عەفرین هاوبەش بکەین و ئەو تابلۆیەش کاریگەری زۆری لەسەر بەرخۆدان و تێکۆشان هەبوو، بە درێژایی شەهبا ئەو تابلۆیە نمایشکرا من گۆرانییەکم بە ناوی "لۆری" دروستکرد، ئەم گۆرانییە ئەو ئارامییەی لە عەفرین دەژیا و دوای داگیرکردنی لاواندنەوەی دایکان دەخوێنێتەوە گۆرانیەکە لە دایکانەوە دەست پێدەکات، منیش کلیپێکم دروست کرد بە ناوی "بولبول". هەروەها هونەری گەلەکەم فێری کچەکەم کردووە و ئێستا لە کاری کلتوریدا بەشدارە".