نەبینینی چاوەکانی نەبووە ڕێگر لەبەردەم پێشکەوتنی

دیانا حەساری چاوەکانی نابینێت، بەڵام ئەوە نەبوەتە ڕێگر لەبەردەم پێشکەوتن و خۆناسینی لە بواری هونەردا، بە هەست و دەنگە خۆشەکەی کەسانی دەوروبەری سەرسام دەکات.

 

رونیدا حاجی

حەسەکە- زۆر کەس هەن ئەو کاتەی لەدایک دەبن، کێشەیەک یاخود ئاستەنگییەک لە لاشەیان هەیە، هەندێک دەست، قاچ، زمان و هەندێک کێشەی چاوەکانیان هەیە، کاتێک مرۆڤ چاوەکانی نەبینێت بەردەوام ژیانی خۆی تاریک دەبینێت، دیانا ئەو تاریکییەی بە خۆدۆزینەوە لە هونەر و دەنگە خۆشەکەی ژیانی خۆیی و دەروربەری ڕوناک کردوەتەوە، دیانا تەمەنی ١٨ ساڵە لە گوندی تل تەول-ی شاری حەسەکە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدایکبووە، بەڵام بەداخەوە کە لەدایک بووە چاوەکانی نەیانبینیوە، زۆر حەزی لە موزیک دەبێت و دەنگیشی زۆر خۆشەو هەرکەس گوێی لێ دەبێت چێژی لێ دەبینێت، دیانا حەساری بۆ ژنها قسەی کرد.رسام دەکات.

 

"ئەو کێشەیەی لە چاوەکانم هەیە نەبوە ئاستەنگ لەبەردەم حەزکردن و فێربوونی موزیک"

دیانا دەڵێت : "کاتێک من تەمەنم بچوک بوو زۆر سەختییم بینی، هەمووکات تاریکی سەخت بوو، دایک و خوشکەکەم هاوکارم بوون و زۆربەی پێداویستیەکانمیان دابیندەکرد، بەڵام ئێستا گەورە بووم و ئەتوانم خۆم ڕۆڵم هەبێت، لەناو گوندیشدا ئەتوانم خۆم بڕۆم و بێم، نەبینینی چاوەکانم بوە هۆکاری ئەوەی نەتوانم بچمە خوێندنگە، بەڵام لەبەر حەزکردنم لە موزیک بۆ ئەوە نەبووە کێشە".

 

"هیچ ئاستەنگییەک لە ئەندامانی لاشەی مرۆڤدا نییە"

دیانا ئاماژەی بەوەکرد هیچ ئاستەنگییەک لە ئەندامانی لاشەی مرۆڤدا نییە و وتی: "لەبەر ئەوەی حەزم لە موزیک بوو، باوکم ئامێری بەخلەمەی بۆ هێنام و من زۆر کەیفخۆش بووم، بەڵام هەموو کەس بە منی دەوت چۆن چاوت نابینێ و فێر دەبیت؟، لە ساڵی ٢٠١٨ باوکم  لەگەڵ مامۆستا فەرەج دەروێش خولێکی پەروەردەیی موزیکی بۆ کردمەوە، لە هەفتەیەکدا دووجار خوشکەکەم و باوکم منیان دەبردە پەیمانگەی موزیکی میزۆپۆتامیا لە حەسەکە، لە سەرەتای فێربوندا من سەختییەکی زۆرم بینی، هەمووکەس بە چاوەکانیان دەیانبینی بەڵام من تەنها گوێم دەگرت و تەنها بە پەنجەکانم فێربووم تا گەیشتمە ئەم ئاستە، ڕۆژ بە ڕۆژ حەزکردنم لە موزیک زیاتر بوو، کاتێک من تێگەیشتم کە هیچ ئاستەنگییەک لە لاشەی مرۆڤدا نییە ئەگەر مێشکی تەندروست بێت".