"ناوەندی هیلالی زێڕین شوێنی پەروەردە و پاراستنی نەریتە"
گۆرانیبێژ سیلاڤا بۆزۆ، ئەندامی مانگی زێڕینی کۆبانێ، بە دەنگە ڕوون و جوانەکەی هونەری کوردی دەڕازێنێتەوە، هەروەها بە نمایشەکانی جیهانی هونەر بەرز دەکاتەوە.
ئێلڤین محەمەد
کۆبانێ-هەر ناوچەیەک بە دەوڵەمەندی کولتوور و هونەر و نەریتی ناسراوە، بە درێژایی مێژوو ژنانی کورد هەمیشە لە ڕێگەی گۆرانی وتنەوە کولتوور و نەریتی خۆیان پاراستووە و گەیاندوویانە ئەمڕۆ، لەمڕۆشدا ژنانی گەنج لەڕێگەی گۆرانی وتنەوە گرنگی بەو میراسانە دەدەن کە ژنانی کورد پاراستوویانە و پارێزگاری لە کولتوورو هونەرەکەیان دەکەن.
یەکێک لە ناوەندە هونەریەکان ناوەندی هیلالی زێڕینی کانتۆنی فوراتە، لە ساڵی ٢٠١٨ لە شاری کۆبانێ دامەزراوە، کردنەوەی ناوەندەکە دەرفەتێکی زۆر باش بوو بۆ هەموو ژنان و منداڵان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی سروشتی پەرە بە هونەرەکەیان بدەن.
ناوەندی هیلالی زێڕین بەشی شانۆ، سەما، گۆرانی و ئامێری مۆسیقا لەخۆدەگرێت، گۆرانیبێژ سیلاڤا بۆزۆ، ئەندامی هیلالی زێڕینی کۆبانێ سەبارەت بە ژیانی خۆی وەک گۆرانیبێژ و چالاکییەکانی ئەو ناوەندە بۆ دەزگاکەمان قسەی کرد.
"ئاواتی باوکمم بەدیهێنا"
لە سەرەتای قسەکانیدا سیلاڤا بۆزۆ وتی: لە سەرەتای دروستبوونی ناوەندی هیلالی زێڕین تا ئێستا لێرە کارم کردووە، بەو پێیەی لە منداڵیدا خۆشەویستیم بۆ مۆسیقا هەبووە، هەمیشە گۆرانیم بۆ باوکم وتووە، لەم ڕوانگەیەوە، باوکم هەمیشە پشتگیری دەکردم، لە قوتابخانە مامۆستا و هاوڕێکانم دەیانوت 'دەنگت خۆشە' کاتێک گۆرانیم بۆ دەوت، سەبارەت بە تێڕوانینە ئەرێنییەکان، منیش هێزم دۆزیەوە کە کار لەسەر دەنگم بکەم، بۆیە کاتێک ناوەندەکە کرایەوە، وەک دەرفەتێک بینیم و یەکسەر جێگەی خۆمم تێدا گرتەوە باوکم بەدوایدا ڕۆیشت و منیش لەگەڵ گۆرانی وتن فێری تەمبور لێدان بووم هەروەها ئێستا نزیکەی سێ ساڵە فێری شیوەکاری بووم.
"ناوەندی هیلالی زێڕین چەندین بەشی هونەری تێدایە"
لە درێژەی قسەکانیدا، سیلاڤا بۆزۆ ڕایگەیاند، دوای فێربوون، ئێستا سەرقاڵی پەروەردەی منداڵانە لەو ناوەندەو وتی: کۆمەڵێک منداڵم لایەو فێری مۆسیقایان دەکەم. لە ناوەندەکەدا چەندین گروپی هونەری هەن، وەک شانۆ، هەڵپەڕکێ و مۆسیقا، دەیان ژن و منداڵ جێگەی خۆیان لەم گروپانەدا دەگرن.، ئامانجی سەرەکی کردنەوەی ئەو ناوەندە ئەوەیە کە هەموو ئەو ژن و منداڵانەی خۆشەویستییان بۆ هونەر هەیە، بچنە ئەو ناوەندەو ئەرکی سەرشانی ئێمەیە فێریان بکەین و پەروەردەیان بکەین، لەدەرەوەی چالاکییەکانی ناوەند وەک گۆرانیبێژێکی سەربەخۆ بەشداری ئاهەنگەکان دەکەم. من زیاتر گۆرانی سەربازی و نیشتمانپەروەری و نەریتی دەڵێم.
"خاوەنەکان لە هونەرەکەیاندا"
گۆرانیبێژ سیلاڤا بۆزۆ داوای لە ژنان کرد کە ئاگاداری هونەرەکەیان بن و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ئەو ژنانەی هونەریان خۆشدەوێت و دەیانەوێت فێربن، بێدەنگ مەبن و بچنە ناوەندی هیلالی زێڕین، دەرگاکەمان هەمیشە کراوەیە بۆ ژنان و منداڵان،