"لەناو هۆنراوەکانم وڵات و دورکەوتنەوە خۆی دەبینێتەوە "

لە ڕێگەی نووسین و هۆنراوەوە دەیەوێت گوزارشت لەو ئازارانە بکات کە لە دەرچوونی وڵاتەوە بینیویەتی، بیهارین بەم شێوەیە باس لە هحنراوەکانی دەکات: "زۆربەی ئەو شیعرانەی دەینووسم، باس لە وڵات و دوورکەوتنەوەیە لێی".

 

شیرین عەلی

شەهبا- هۆنراوە هونەری دەربڕینی خۆشەویستی و عەقڵە،  ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە گەشەکردنی زمان و لە هۆنراوەدا دەکرێت وشە بە کۆمەڵێک مانا تێبگات، بەم شێوەیە خوێنەران بە پێی خۆیان دەتوانن ماناکان لە هۆنراوەکان وەربگرن. بەجۆرێکی تر هۆنراوە جۆرێکە لە دەربڕینی ئەدەبی کە لە هێما دەوڵەمەندەکان و دەنگە هاوئاهەنگەکان پێکهاتووە، لە شێعردا یادکردنەوە و گفتوگۆ و تێگەیشتن شوێنی گرنگ دەگرێتە بەر، ڕاستیەکان لە وشەدا دەردەکات.

 

بیهارین محەمەد، کچێکی تەمەن 16 ساڵە و لە ڕێگەی قەڵەمەکەیەوە هۆنراوە دەنووسێت، لە گوندی خەلیلەکە-ی سەر بە ناوچەی بلبلێ-ی باکوری سوریا لە عەفرین و ئێستا بیهارین لەگەڵ خێزانەکەیەوە بەرەو گوندی تل قێرێ-ی شەهبا کۆچی کردوە.

 

لە سایەی یەکێتی ڕۆشنبیران دەستی بەنووسین کرد

بیهارین لە سەرەتای لێدوانەکەیدا بۆ یەکەمجار تیشکی خستە سەر نووسینی هۆنراوەو وتی: "کاتێک سەرەتا قەڵەمم خستە سەر دەستی خۆم نەمدەزانی چی بنوسم و چ بابەتێک بنوسم، ئەو بابەتانەی کە دەینووسم دەربارەی بابەتی ئازاربەخش و دڵخۆش بوو، کاتێک لە پۆلی ٨بووم حەزم لە خوێندنەوەی کتێب و هۆنراوە بوو و بە تێپەڕبوونی کات پەرەم بە خوێندنەوەی هۆنراوە دا،  دوای کۆچی ئێمە لە عەفرین، یەکێتی ڕۆشنبیران لە شەهبا کرایەوە، بە ئامانجی پێشخستنی پیشەی خوێندنەوە و نووسینی هۆنراوە ڕووم لە یەکێتی کرد مامۆستایانی یەکێتی یارمەتییان دام و پشتگیریان لێکردم بۆ ئەوەی قەڵەمەکەم بخەمە خزمەت نووسینی هۆنراوە، کاتێک یەکێتی ڕۆشنبیران خولی پتەوکردنی زمانی هۆنراوەی کردەوە، منیش بەشداریم کرد، بەهۆی حەزم بۆ ئەوەی خۆم لە نەتەوەیی هۆنراوە نووسیندا پەرە پێ بدەم".

 

بیهارین لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "کتێبێکی کورتم نووسیوە و بە زمانی عەرەبی و کوردی بەناوی "چۆن بە کوردی قسە بکەین"، ئەم کتێبە نزیکەی ساڵێکە نووسراوە و بەم نزیکانە بڵاودەکرێتەوە، ئامانجی من لەم کتێبەدا کردنەوەی دەرفەتێکە بۆ ناوچە عەرەبییەکان بۆ فێربوونی زمانی کوردی، جگە لە نووسینی هۆنراوە، لە بەشی شانۆ لە بواری ڕۆشنبیریشدا کار دەکەم، من ٤ ساڵە لە گروپی شانۆدا کار دەکەم، من بینیم شانۆ چاوی کۆمەڵگای نوێیە و لە ڕێگەی شانۆوە پەیامێک دەگەیەنمە کۆمەڵگە بەتایبەتی بە منداڵان، من لە شانۆکەدا بە ناوی "پەشیمانی فۆکس" ڕۆڵ دەبینم".