لە ئێوارە کۆڕێکدا پەرتووکی زانستی جەستەیی بڵاوکرایەوە

لە کەشێکی هونەریدا و پاش خوێندنەوەی چەند پارچە هۆنراوەیەکی نەسرین تەنیا، پەرتووکی "زانستی جەستەیی"ی لە نووسینی گوڵزار حەمە فەرەج بڵاوکرایەوە.

لە کەشێکی هونەریدا و پاش خوێندنەوەی چەند پارچە هۆنراوەیەکی نەسرین تەنیا، پەرتووکی "زانستی جەستەیی"ی لە نووسینی گوڵزار حەمە فەرەج بڵاوکرایەوە.

سلێمانی

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆلی خاکی شاری سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کورد، ئێوارە کۆڕێکی هونەری بۆ نەسرین تەنیای شاعیر ڕێکخرا.

 

نەسرین تەنیا چەندین دەقی هۆنراوەی لە بوارە جیاوازەکانی ئەڤینداری و ژنبووندا پێشکەشی ئامادەبووان کرد، کە هاوئاواز بوو لەگەڵ سازەکەی عەبدوڵا کەریمی میوزیکژەن.

دواتریش پەرتووکی "زانستی جەستەیی" نووسەر گوڵزار حەمەفەرەج نمایشکرا، کە پەرتووکێکی تەندروستییە، بووە شەشەمین پەرتووکی نووسەر، کە پەرتووکەکانی دیکەی نوسینی ئەدەبی و هونەری بوون.

 

پەرتووکەکە باس لە نەخۆشییەکان و چارەسەرەکەیانیان دەکات، وەک گوڵزار حەمەفەرەجی نووسەر ئاماژەی پێدەکات، ئامانجیەتی "زانستی جەستەیی" لە هەموو ماڵێکدا هەبێت، تا بتواندرێت لە ڕێگای ئەو خواردنە سروشتیانەی لە ماڵەکاندا هەیە چارەسەری نەخۆشییەکان بکرێت، هاوکات لە نووسینیشیدا گرنگیەکی تایبەتی بە وەرزش داوە.

 

نووسەر لە لێدوانێکی تایبەت بە ئاژانسی نوژنها ئاشکرای دەکات، کە دەخوازێت لە زۆرینەی بوارەکاندا پەرتووکی هەبێت، هاوکات بۆ نووسینی ئەم پەرتووکەش سوودێکی زۆری لە چارەسەرە سروشتییەکان و ئەزموون و توێژینەوەکانی پسپۆڕانی جیهانی بواری پزیشکی وەرگرتووە.

 

ت.پ