لە تابلۆکانیدا ژیانی ژنانی مەغریبی وێنا دەکات

نیگارکێش سارا لاخال لە ڕێگەی وێنەکانییەوە ڕەنگدانەوەی کولتووری مەغریبی وێنا دەکات و ئامانجی ئەوەیە لە تابلۆکانیدا ئەو کێشە زۆرانەی کە ژنانی مەغریب ڕووبەڕوویان دەبێتەوە نیشان بدات.

ڕەجا خەیرات

 

 مەغریب – نیگارکێش سارا لاخال لە ڕێگەی تابلۆکانییەوە سەرنج بۆ ئەو ژیان و کێشانە ڕادەکێشێت کە ژنان لە مەغریب تووشی دەبن، باسی لەوە کرد کە مەغریب لە ڕووی کولتوورەوە زۆر دەوڵەمەندە و وتی: ژن ئاوێنەیەکە کە ڕەنگدانەوەی کولتووری کۆمەڵگە و ناسنامەی شارستانییەتە.

 

"گەشتی ژنانم لە خەباتدا کێشا"

 سارا لاخال ئاماژەی بەوەدا کە لە وێنەکانیدا سەرنجی لەسەر ژیانی ژنان بووە و وتی: ژنم وەک بابەتی وێنەکانم هەڵبژاردووە، لە لایەک هەموو جوانییەکانی ژن دەخەمە ڕوو و لە لایەکی دیکەشەوە کێشە کۆمەڵایەتییە ڕاستەقینەکان وێنا دەکەم، ژن ئاوێنەیەکە کە ڕەنگدانەوەی کولتووری کۆمەڵگەیە و شوناسی شارستانیەتێکە، لەهەمانکاتدا هەوڵمدا لە وێنەکانمدا گەشتی خەباتی ژنان و دەستکەوتەکانیان لە خەباتدا تۆمار بکەم.

 

 سارا لاخال ئاماژەی بەوەدا کە زمانێکی گشتگیری هونەرمەندانی گەنج هەیە و وتیشی: بەهۆی ئەم کولتوورەوە، هەرچییەک بێت، وشە بۆ دەربڕینی واتای تابلۆکان پێویستە، لە ڕێگەی هونەری بیندراوەوە مرۆڤ دەتوانێت تاقیکردنەوەکانی ژنان، ئەو نادادپەروەری و ستەمانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بخاتە ڕوو.

 

"هونەر هۆشیاری زیاد دەکات"

 سارا لاخال پێیوایە هونەر دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زیادکردنی هۆشیاری ژنان و نەهێشتنی ڕوانگە  کۆنەپەرستانەکان، هونەر دەتوانێت تابووەکان بشکێنێت و وتی: من دەستێکی مۆدێرنم بۆ تابلۆکانم زیاد کردووە، هەوڵ دەدەم بە جلوبەرگی نەریتییەوە ئەو ژنانە پیشان بدەم کە بوونەتە سیمبولی ئازادی و کولتووری مەغریب، پەیوەستبوون بە کولتوورەوە بەربەست نییە لەبەردەم ئازادی و مامەڵەکردن بەپێی ساتەکە.

 

"هونەر هێزی گۆڕینی هەیە"

 سارا لاخال ئاماژەی بەوەدا کە لەڕێگەی وێنەکانییەوە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادی دەکات و سەرنجی بۆ هێزی هونەر بۆ گۆڕانکاری ڕاکێشا و وتی: لە منداڵییەوە ئاگاداری ئەو کێشانە بووم کە ناڕەحەتم دەکەن، هەروەها هەر لە تەمەنێکی بچووکەوە لە ژیانمدا ، ئێستا من دەربڕینی ئەمانەم هەڵبژاردووە، لە وێنەکانمدا ڕاستییەکانم لەبارەی ژنان و ئازادییەکەی و ئەو خەباتەی کە بۆ هەموو مافەکانیان کردوویانە، پیشانداوە،هونەر هێزێکی نەرم و نیانە کە دەتوانێت تاک و کۆمەڵگە بگۆڕێت بۆ باشتر، هونەرمەند کەسێکی هەستیارە و ئەو بابەتانە دەردەبڕێت کە پەیوەندییان پێوەی هەیە، ئەگەر هۆشیاری گەشە بکات و زیاتر بەربڵاوتر بێت لەسەر ئەو بابەتانە، هونەر دەتوانێت بیرکردنەوەی پیاوان بگۆڕێت و هۆشیاری لە پرسە مرۆییەکان و بەتایبەت پرسەکانی ژناندا دروست بکات.

 

 سارا لاخال ڕایگەیاند کە دوایین پێشانگای تاکەکەسی خۆی لە شاری ڕەبەت ئەنجامداوە بە ناوی 'دەست لێدانیان' و وتیشی: پێشانگای زۆرم هەبووە، وێنەکانم واقیعی ژنان و ململانێ و هۆشدارییەکەیان نیشان دەدەن.

 

  ئاماژەی بەوەشدا کە لەژێر کاریگەری نیگارکێشی مەغریب و پێشەنگی هونەری بینراو، ذوایبیا تەلال بووە کە سادەیی جەوهەری تابلۆکانیەتی، ئەم هونەرە نوێنەرایەتی ئازادیش دەکات.