لە سەیدسادق ئاهەنگێک بۆ یادی ٨ی مارس ئەنجامدرا

لە سەیرانگای سەراوی سوبحان ئاغا ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان بە ئامادەبوونی ژنانی سنورەکە ئاهەنگێک ئەنجامدرا و ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا.

لە سەیرانگای سەراوی سوبحان ئاغا ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان بە ئامادەبوونی ژنانی سنورەکە ئاهەنگێک ئەنجامدرا و ئەو ڕۆژە پیرۆزکرا.
ناوەندی هەواڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەیرانگای سەراوی سبحان ئاغا لە سنوری قەزای سەیدسادق ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بە دروشمی "کات کاتی پاراستنی ژنی ئازاد و کۆمەڵگای ئازادە" ئاهەنگێکیان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنان ٨ی مارسەوە سازکرد.
 
لە ئاهەنگەکەدا ژینۆ ڕەشید ئەندامی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، وتاری هاوبەشی ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانی خوێندەوە و پیرۆزبایی لە ژنانی سەیدسادق و ژنانی ئازادیخوازکرد، هەروەها بانگی یەکڕیزی لە ژنانی ئازادیخوازکرد بۆ تێکۆشان لە پێناو بەدەستخستنی ئازادی بۆ ژنان.
 
لە ئاهەنگەکەدا کتێبەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و کتێب و نامیلکەکانی ژنۆلۆژی نمایشکران، لەکۆتایدا بە موزیک و هەڵپەرکێی کوردی کۆتایی بە ئاهەنگی پیرۆزکردنی ٨ی مارس لە قەزای سەیدسادق هات.
 
ت.پ