خاکی پەژموردە، شانۆییەک دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا

شانۆیی خاکی پەژموردە، دوێنێ لە شارۆچکەی کەلار لەلایەن گروپی شانۆیی شەم نمایشکرا، کە تێێدا باس لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بڕینەوەی دارستانەکانی بادینان دەکات

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ لە کافێ میللەت لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر و گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان، لە چوارچێوەی هەڵمەتی "وەرن بۆ جەنگی ئازادی"، شانۆیی خاکی پەژموردە لەلایەن گروپی شانۆیی شەم نمایشکرا.

 

شانۆییەکە باسی لە داگیرکاری و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا دەکرد بۆ سەر باشوری کوردستان، نیشانی دەدا کە چۆن لە کاتی هێرشەکاندا ژینگە و سروشتی کوردستان ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە، دارەکان دەبڕدرێنەوە و بەتاڵاندەبرێن.

 

بۆ بینینی شانۆییەکە هاوڵاتیان و ژنانی گەنج و گەنجان بەشداربوون، هەروەها پەرتووکەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، گۆڤاری تروسکە و چەندین بڵاوکراوەی دیکە دانرابوون.

 

ت.پ