کچانی عەفرین گۆرانی "کچم سەربڵندم"یان بڵاوکردەوە

کلیپی "کچم سەربڵندم" ناوەڕۆکەکەی پیشاندانی قارەمانی، تێکۆشان و جوانی ژنانە، ژن بە دیمەن و خۆبەڕێوەبردن شوێن لە کلیپەکە دەگرن و لەلایەن ئەندامانی هیلالی زێڕینی عەفرین ئامادە کراوە.

کلیپی "کچم سەربڵندم" ناوەڕۆکەکەی پیشاندانی  قارەمانی، تێکۆشان و جوانی ژنانە، ژن بە دیمەن و خۆبەڕێوەبردن شوێن لە کلیپەکە دەگرن و لەلایەن ئەندامانی هیلالی زێڕینی عەفرین ئامادە کراوە.

ناوەندی هەواڵ 

 

گروپی هیلالی زێڕینی عەفرین لە باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ساڵی ٢٠١٧ لە هەرێمی عەفرین دامەزراوە، لە ئێستادا لە کانتۆنی شەهبا بە هاوکاری ئەو ژنانەی کە سەرقاڵی  کاری هونەریین ئەم کلیپە نوێیەیان بڵاوکردوەتەوە کە دووەمین کلیپی هیلالی زێڕینە.

 

کلیپەکە لە گوندی تلسۆسن و لە کامپی بەرخۆدان و ستۆدیۆو ناوەندی چاند و هونەر لە هەرێمی شەهبای باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کاری وێنگرتنی بۆ کراوە.