کانی بە گۆرانییەك یادی رۆژی جیهانی زمانی دایك دەکاتەوە

هونەرمەند کانی بۆ رۆژی جیهانی زمانی دایک نوێترین بەرهەمی خۆی کە گۆرانییەکە بڵاوکردەوە. ناوەندی هەواڵ

هونەرمەند کانی بۆ رۆژی جیهانی زمانی دایک نوێترین بەرهەمی خۆی کە گۆرانییەکە بڵاوکردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لەبارەی ئەم بەرهەمە نوێیەیەوە کانی لە هەژمارە فەرمیەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کورتە ڤیدیۆیەك دەڵێت: "ئێمە دەمانەوێت بەم بەرهەمە رۆژی جیهانی زمانی دایك پیرۆز بکەین".

 

کانى لە بەرزنجە لە دایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگاى هونەرە جوانەکانە لە شاری سلێمانى، یەکێکە لە ژنە هونەرمەندە ناسراوەکانی کوردستان و خاوەنی چەندین بەرهەمی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.