هیلالی زێڕین دەرگای بۆ منداڵان کردووەتەوە

تەڤگەری هیلالی زێڕینی هەرێمی عەفرین بۆ زیندووکردنەوەی کلتوری دایکان و پەروەردەکردنی منداڵان دەرگای هونەریی بۆ منداڵانی عەفرین کردەوە، کە یەکێک لەوانە پەروەردەی نمایشکردنی شانۆیە.

تەڤگەری هیلالی زێڕینی هەرێمی عەفرین بۆ زیندووکردنەوەی کلتوری دایکان و پەروەردەکردنی منداڵان دەرگای هونەریی بۆ منداڵانی عەفرین کردەوە، کە یەکێک لەوانە پەروەردەی نمایشکردنی شانۆیە.

 

حەسنا محەمەد

شەهبا- بەئامانجی نۆژەنکردنەوەی کلتوور و فێرکردنی نەوەکانی داهاتوو، تەڤگەری هیلالی زێڕینی هەرێمی عەفرین دەرگای بەڕووی منداڵانی کۆچبەردا کردووەتەوە و پەروەردەی جۆراوجۆری هونەری و ڕۆشنبیریان فێردەکات، منداڵان لە ناوچە کۆچبەرەکان و کەمپەکانەوە دەگوێزنەوە بۆ هیلالی زێڕین، لەوێ ڕاهێنانی شانۆ و سەما و گۆرانی و کەمانچە وەردەگرن، . یەکێک لەو گروپانە گروپی شەهید بارینە ئەم گروپانە هەفتەی جارێک دەچنە ناوەندی هیلالی زێڕین و لەوێ ڕاهێنانەکانیان دەبینن ئێستا منداڵان کار لەسەر شانۆییەک دەکەن کە ناوی دار و دووکەڵ بوو بۆ ئەوەی زیاتر لە کاری ئەم گروپە ئاشنا بین ئەندامانی شانۆکە قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

شیرین ڕەشید، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی هیلالی زێڕین کە شانۆی منداڵانی "دار و دووکەڵی" نووسیوە، باس لە ئامانجی ئەم شانۆیە دەکات و دەڵێت: "بۆ یەکەم جار هەوڵدەدەم چیرۆک و شانۆ بنووسم منیش حەزم لە پەرەپێدانی خۆم بوو لە نووسیندا، بۆیە چیرۆکی منداڵانم نووسی و ئەوانەی سەرنجمیان ڕاکێشابوو، من دەمویست شانۆیەک بنوسم دەربارەی سروشت و ئەو زیانانەی کە ئێمە لەگەڵیانین، بەتایبەتی منداڵان، چونکە دەتوانن بگەنە ڕاستیەکان. ئەمە پەروەردەیەکیشە بۆ منداڵ بۆ پاراستنی سروشت و ئیکۆلۆجی ناوچەکەیان ناوی شانۆکەم "دار و دووکەڵ"ە. من دەمویست پەیامەکەم لە ڕێگەی منداڵانەوە بگەیەنم و بە کۆمەڵگا بڵێم کە دەبێت سروشتی خۆمان بپارێزین".

 

"هیوادارم پەیامەکەمان بگاتە منداڵەکان"

منداڵێک بە ناوی ئەمین عەبدۆ کە لەگرووپی شانۆی دار و دووکەڵە دەڵێت: من لەگوندی بابینێسەوە بەرەو ناوەندی هیلالی زێڕینی کامپی سەردەم هاتووم من زۆر نیگەرانیم سەبارەت بە شانۆ هەیە، بۆیە ئەم بەشەم هەڵبژارد و دەمەوێت زیاتر پەرە بە خۆم بدەم، من ڕاهێنانەکەم لەسەر نمایشی شانۆیی دەبینم و زۆر دڵخۆشم بەوە، دەمەوێت لە داهاتوودا ببم بە شانۆنووسێکی بەناوبانگ چونکە شانۆ ڕاستی کۆمەڵگا دەگەیەنێت و لە ڕێگەیەوە دەتوانین چەندین پەیام بگەیەنین، من لە چوار شانۆی منداڵاندا بەشداریم کردووە و ئێستا لە شانۆی دار و دووکەڵیش بەشدارم".

 

سۆزڤین حسکۆ تەمەنی ٨ ساڵە و هەروەها لە گروپی شانۆی شەهید بارینە، ڕۆڵ دەبینێت و خۆشحاڵی خۆی بەم شێوەیە دەربڕی: " من زۆر خۆشحاڵم کە بەشداری لە گروپی شانۆدا دەکەم و ڕۆڵی هەمەجۆرم تێدا بینیوە من هەروەها لە گروپی کەمانچەدا بەشدارم. من دەمەوێت لە داهاتوودا ببم بە مامۆستای شانۆ بۆ ئەوەی منداڵ فێر بکەم. من شانۆم پێشکەش کردووە بە ناوی خاوێنی، کاتی بەتاڵ، سروشت لەگەڵ هاوڕێکانم و ئێستا لە شانۆی دار و دووکەڵ رۆڵ دەبینم".