نەورۆز گوندەکەی خۆی نەبینیوە، بە خانووی گڵینە دەیخاتەڕوو

نەورۆز خەڵکی گوندێکە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە سوتێندراوە و نەیبینیوە، بەڵام لە ڕێگەی دروستکردنی خانووی گڵینەوە هەوڵدەدات گوندەکەیان نیشان بدات.

بەرژین کارا

 

مەخمور- لە کوردستان و زۆرێک لە وڵاتان، کوردەکان و دۆستەکانیان لە ٤ی نیسان، ٧٤ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان پیرۆز کرد و بەو بۆنەیەوە چەندین فێستیڤاڵ بەڕێوەچوون، فێستیڤاڵی کولتووری و وەرزشی ١٥ی نیسان لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور لەو چوارچێوەیەدا سازکرا.

 

یەکێک لەو منداڵانەی بەشداری فێستیڤاڵەکە بوو، نەورۆز تونچە، کە خێزانەکەی ٣٠ ساڵ بەر لەئێستا بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ناچارکرابوون لە باکووری کوردستانەوە کۆچ بکەن و دوای گۆڕینی چەند کامپێک لە کامپی مەخمور نیشتەجێ بن، نەورۆز لە ٤ی نیسان بە خانووی گڵینە گوندەکەی خۆی لە باکووری کوردستان دروستکردەوە، وتی: گوندەکەمان جوان بوو، بەڵام لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە سوتێندرا، بەم شێوەیە هەستی هەموو دانیشتوانی کامپەکەی دەربڕی.

 

"کاتێک دایکان گوندەکەیان بینی، هەستیار بوون"

نەورۆز تونچ ئاماژەی بەوەکرد، ئەو دایکانەی مەخمور کە خانووە گڵینەکەیان بینیوە هەستیار بوون و وتی: کاتێک دایکان گوندەکەیان بینی، زۆر هەستیار بوون، زۆر دڵخۆش بووم، زۆر بە پەرۆشم، دایکەکان وتیان "تۆ هاوشێوەی گوندەکەمانت دروستکردووەتەوە، وتیان چۆن ئەو کارەت کرد؟ وتم من و خوشکەکەم دروستمان کردووه، سوپاسی خوشک و دایک و باوکم دەکەم بۆ ئەوەی باسی گوندەکەمیان بۆ کردم و منیش دروستم کرد.