گوگڵ یادی هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "مەلیحە ئەفنان"ی کردەوە

مەلیحە ئەفنان یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە هونەری پلاستیکی بەناوبانگە، خاوەنی چەندین پێشانگای تاکەکەسی و گروپە، کە بەشی زۆری کارەکانی لەناو مۆزەخانە و پێشانگاکانی وڵاتانی ئەوروپا هەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ٥ی تەموز گوگڵ یادی هونەرمەندی بەناوبانگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "مەلیحە ئەفنان"ی کردەوە، هونەرمەندێکی فەڵەستینییە یەکێکە لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی سەدەی بیستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە کاری بە هونەری پلاستیکی کردووە.

 

ئەو ژنە هونەرمەندە، کە بە تابلۆ نوسراوەکانی ناسراوە،لە میدیادا بە شێوەیەک باس لە هونەرەکەی دەکرێت کە تێکەڵ بە بابەتەکانی وەک تاراوگە و ئاوارەبوونی دەکەن.

 

هونەرمەندی فەلەستینی "مەلیحە ئەفنان" لە ساڵی ١٩٣٦ لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٦٣ بەکالیۆریۆسی لە زانکۆی بەیروت ئەمریکی لە کۆلێژی هونەر بەدەستهێناوە، هەروەها ماستەری لە هونەرە جوانەکان لە قوتابخانەی کۆرکۆران بۆ هونەر و دیزاین لە واشنتنی ئەمریکا وەرگرت.

 

١٢ پێشانگای تاکەکەسی و ٢٥ پێشانگای فروپی لە سەرتاسەری جیهاندا ئەنجامداوە، جگە لەوانەش دوو پێشانگای دیکەی لە نێوان ساڵی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٦ لە ئینگلتەرا کردووەتەوە، هەروەها لە ساڵی ١٩٧١ بۆ یەکەم جار پێشانگای تایبەت بە خۆی کردەوە بە ناوی "بازل".

 

کارە هونەرییەکانی مەلیحە، لە ئێستادا لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مۆزەخانەکانی ئەوروپا لە ئینگلتەرادا و بە تایبەت لە فەرەنسا و لەندەن هەیە، چەندین بەشی دیکەی کارە هونەرییەکانی لە ئەڵمانیا و پەیمانگاکانی وڵاتانی عەرەبی نمایشکراون، ئەو هونەرمەندە لە ٦ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ و لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.