گوڵاڵە سوورە بێ ئاودانیش هەر دەگەشێنەوە

سەرەڕای ڕێگرییەکان، توندوتیژی و هەڕەشەی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کە ڕووبەڕووی ژنانی ئەفغانی دەبێتەوە، بەڵام ژنانێک هەن چاونەترسانە ڕووبەڕووی هەڕەشەکان دەبنەوە و هونەرەکەیان کردووەتە چەکی دەستیان.

 

پەروانە کبریت

کابول- ئەرخەوان و هوما، دوو ژنی گەنج چەکیان هەڵگرتووە و لە وڵاتێکی وەک ئەفغانستاندا تێکۆشان دەکەن، چەکی ئەو دوو خوشکەش هونەرەکەیانە، لە دژی مرۆڤە دڕندە تاریک پەرستەکانی سەدە (مەلاتوندڕەو و جیهادییەکان)، دوژمنانی مرۆڤایەتی (گرووپە تیرۆریستییەکان) و ئەو کولتوورە کۆنەپەرستەی کە هەمیشە لە ڕێگای پێشکەوتنی ژناندا ڕاوەستاون و زەمینەی گەشەی ژنانی بەرتەسک کردەوە .

ئەرخەوان دەڵێت: "ماوەی چوار ساڵە دەستم بە کاری هونەری کردووە، لە سەرەتادا کێشەی زۆرمان هاتە سەر ڕێ، بەڵام ئێمە نەوەستاین چونکە ئەو هەڕەشە و بۆچوونە نەرێنیانە بەرامبەر هەموو ژنێکی ئەفغانی هەیە، ئێمەش هەڕەشە و گوشارمان لەسەر بوو، بەڵام بە هەنگاوی توند و تۆکمەوە ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە بووینەوە، ئەوان بەسەر ئێمەدا سەرنەکەوتن، بەڵکو ئێمە بە ئازایەتی و بوێرانەوە بەردەوام بووین".

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا دەنگۆی هاتنەوەی تاڵیبان ترسی لە دڵی خەڵکدا دروستکردووە بە تایبەت بۆ ژنان، ئەرجوان دەڵێت بە هاتنەوەی تاڵیبانیش بە نیاز نیم کە لە ماڵدا بمێنمەوە، هەروەها دەڵێت: "ژنان دەتوانن پشت بەخۆببەستن، کاتێک لەسەر پێ ڕادەوەستن، بەهرە و تواناکانی خۆیان بەکار دەهێنن بەم شێوەیە هەم لە ڕووی ئابوورییەوە دەبنە سەربەخۆ و هەم پێگەی خۆیان لە کۆمەڵگادا دیاری دەکەن. ژنان دەبێت هەمیشە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانیان تێبکۆشن و نابێت هەرگیز لە هەوڵدان بوەستن .

لەکاتێکدا لە گۆشەکانی تری وڵاتی ئەفغانستان ژنێک دەکوژرێت لەسەر کارکردن لە میدیا، سینەما و جیهانی وەرزشیدا، بەڵام لەلایەکی ترەوە ژنێکی تر قەڵەم، دەنگ، هونەر و بەهرەکەی بۆ بەردەوامیدان بە ژیان و تێکۆشان، بۆیە لەبیرتان نەچێت، گوڵاڵە سوورە بێ ئەوەی ئاویش بدرێت هەر گەش دەبێت.

 

ت.پ