فیلـمی "مرۆڤ و ژینگە" بۆ ڕۆژی جیهانی ژینگە نمایشکرا

لە ڕۆژی جیهانی ژینگەدا لە سلێمانی فیلمێک نمایشکرا، بۆ ڕێز گرتن لە ماندوبوونی ژینگەپارێزان و پاک ڕاگرتنی ژینگە.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ لە هۆڵی خاک لە شاری سلێمانی، بە بۆنەی ١٦ی نیسان ، ڕۆژی ژینگە لە هەرێمی کوردستان،  فیلـی"مرۆڤ و ژینگە" لەلایەن گروپی هونەری خێزانی نمایشکرا، کە ئامانجیان ڕێزگرتنە لە ماندوبوونی ژینگەپارێزان و پاک ڕاگرتنی ژینگە لەبەر تەندروستی مرۆڤ.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی ڕێبوار محەمەدە و ناوەڕۆکەکەی باس لە کاریگەری پیس بوونی ژینگە دەکات لەسەر منداڵ و هەروەها خەم ساردی کەسانێک بەرامبەر ژینگەکەیان.

 

ئەریڤان حسێن، ئەکتەر، ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ژینگە پاک و خاوێن بێت مەترسیش لەسەر تەندروستی مرۆڤ نابێت و ئەرکی هەموو تاکێکە پارێزگاری لە ژینگەکەی بکات، وە پێوستە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و قوتابخانەکان و شوێنە گشتیەکان ڕێنمایی بڵاو بکرێتەوە، وتیشی: لەم ڕۆژەدا کە ڕۆژی ژینگەیە دەبێت ئەو ڕۆژە بەرز ڕابگرین، بە ڕێزگرتن لە ژینگەکەمان و منیش وەکو ژنێکی گەنج پەیامم ئەوەیە بۆ هاوڵاتیان با هەموومان بەیەکەوە ژینگەکەمان بپارێزین.