بە دەنگ و هونەرەکەیان ڕەنگ دەدەنە گەڕەکەکەیان

منداڵانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور بە هونەری خۆیان کە خۆیان پەروەردە کردووە ڕەنگ دەدەنە گەڕەکەکەیان و خۆیان پەرەپێدەدەن و دەبنە سەرچاوەی ڕۆح و دڵخۆشی بۆ دەوروبەرەکەیان.

بەرژین کارا

 

مەخموور- منداڵانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور دەیانەوێت لە ژیانێکی ئازاددا بژین، هەرچەندە لە کامپدا ژیان دەکەن، بەڵام ڕەنگ دەبەخشنە ژیان و خۆیان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پەروەردە دەکەن، لە قوتابخانە، لە ماڵ و گەڕەک و شەقامەکان، خۆیان پەرە پێدەدەن و ژیانیان خۆشدەوێت و ڕەنگی دەکەن.

 

کۆمەڵێک لە منداڵانی کامپی مەخموور لە گەڕەکەکەیاندا بواری هونەرییان پێشخستوور و بە هونەری هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن و وێنەکێشان، ڕەنگ دەدەنە گەڕەکەکەیان و کولتووری خۆیان پەرە پێدەدەن و دەبنە سەرچاوەی ڕۆح و دڵخۆشی بۆ دەوروبەرەکەیان.

 

"زۆر چێژ لە هەڵپەڕکێ دەبینم"

ژیان ئونڤەر منداڵێکی بەهرەمەندە و لەبارەی گروپەکەیانەوە وتی: ڕۆژێک بە هاوڕێکانمم وت کە دەمەوێت گروپێک دروست بکەم و دەبێت شوێنی خۆتانی تێدا بگرن، ئەوانیش وتیان دەمانەوێت بەشداری بکەین. ئێمە خۆمان بۆ ١٥ی ئاب ئامادە کرد، ئێمە چووینە لای ئەستێرەی زێڕین بەڵام گروپەکانیان زۆربوون، بۆیە خۆمان گروپەکەمان پێکهێنا، دواتر پێکەوە کۆبووینەوە و هەموو ڕۆژێک دەچینە سەر شانۆ، من زۆر حەزم لە هەڵپەڕکێیە، پێیان دەڵێم کە وێنە بکێشن و گوێ لە من دەگرن، لە نێوان گروپەکەماندا دراوسێکانمان، منداڵانی گەڕەکەکەمان و دوو خوشکەکەم هەن.

 

یارین گۆنگەن ئاماژەی بەوەکرد، زۆر دڵخۆشە کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانی ڕۆڵ دەگێڕێت و وتی: بەیانی لەخەو هەڵدەستم، دەچم و لەگەڵ هاوڕێکانم وێنە دەکێشم، ئێمە بۆ خۆمان ڕۆڵ دەگێڕین و هەڵدەپەڕین.

 

"هەڵپەڕکێی هەرێمی بۆتان دەکەین"

عەفرین سەزەک خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەوەی لەگەڵ هاوڕێکانی گروپێکیان هەیە و وتی: کاتێک لەگەڵ هاوڕێکانتدا دەڕۆیت، مرۆڤ ئارامگر دەبێت لەگەڵ هاوڕێکانماندا ڕاهێنان دەکەین و وێنە دەکێشن و زۆر خۆشە، ئێمە هەڵپەڕکێی ناوچەی بۆتان دەکەین، با منداڵانی تر یاری بە مۆبایل نەکەن، چونکە زیان بە چاوەکان دەگەیەنێت، با وێنە دروست بکەن و لەگەڵ هاوڕێکانیان ڕۆڵ بگێڕن.

 

"لەگەڵ مۆسیقا یەک دەگرین و بەو شێوەیە دەڕۆین"

گولێ کەکلیک ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان پەرتووک دەخوێننەوە لەجیاتی ئەوەی سەیری مۆبایل بکەن و وتی: ئێمە بۆ خۆمان یاری دەکەین، پەرتووک دەخوێنینەوە و وێنە دەکێشین، دایک و باوکمان ڕێگەمان پێ نادەن زۆر مۆبایل بکەین، ئێمە وێنەی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی ئاب و ٤ی نیسان دەکێشین، بەشداری لە هەڵپەڕکێدا دەکەم، لەگەڵ مۆسیقا یەکدەگرین و بەو شێوەیە دەڕۆین.

 

"دەمەوێت ببم بە پزیشک"

ئادار کەکلیک ئاماژەی بەوەکرد هەمیشە دەیەوێت لەگەڵ هاوڕێکانی ڕاهێنان بکات و بەردەوام دەبێت، وتیشی: دەبێت هەموومان پێکەوە بین، چونکە ئێمە پێکەوە دڵخۆشین، دەشمەوێت ببم بە پزیشک.

 

دیمەن ئونڤەر وتی: لە ١٥ی ئاب وێنەمان کێشا، هەموو ساڵێک لە بۆنەیەکدا وێنە دەکێشین، ئەمساڵ وتمان دەبێت لە ١٥ی ئابدا بێت، هەڵدەپەڕین و هەندێک جاریش گۆرانی دەڵێین.