فیلمی دەرهێنەری ڕووسی كيرا كۆڤالينكۆ خەڵاتی کانی وەرگرت

هەریەک لە كيرا كۆڤالينكۆ و تیۆدۆرا ئانا، خەڵاتی باشترین فیلمەکانیان وەرگرت لە ڤیستیڤاڵی کان.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ١٦ی تەمموز، فیلمی ڕوسی "ئازادکردنی مست" لە دەرهێنانی كيرا كۆڤالينكۆ لە ڤیستیڤاڵی کان بۆ ساڵی ٢٠٢١ خەڵاتی باشترین فیلمی پێبەخشرا.

 

فیلمەکە ٧٤هەمین بەرهەمی دەرهێنەر کیرا'یە، باس لە تێکۆشانی ژنێک دەکات کە دەیەوێت لە چنگی خنکێنەری خێزانەکەی دەربازی ببێت لە هەرێمی ئۆسیتیای باشوری ڕوسیا، لەگەڵ ئەوەی کیرا کۆڤالینکۆ، نووسەر و دەرهێنەری فیلمەکە بوو بەڵام بەشداری لە ڤیستیڤاڵی کان نەکرد بەهۆی ئەوەی سەرقاڵی دەرهێنانی فیلمێکی دیکە بووە لە شارێکی دیکە.

 

هەروەها تیۆدۆرا ئانا، ژنە دەرهێنەری ڕۆمانی بوێری بۆ فیلمی "لا سڤیل" خەڵاتی بەدەستهێنا، کە فیلمەکە براوەی بەرزترین خەڵاتی ڤیستیڤاڵی کانە، بڕیارە ١٧ی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەستێرە نێودەوڵەتیەکان بەشداری لە مەراسیمی "گۆڵدن پاڵم" بکات.

 

ت.پ