فیلمی بێ نیشتمان لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان نمایش دەکرێت
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، دەرهێنەری فیلمی "بێ نیشتمان" ڕایگەیاند کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان نمایش دەکرێت.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2021/07/20220306-192581760-107222611581363-4101740980376789488-n-jpg19e35a-image.jpg)
سلێمانی
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە سیتی سینەما لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی دەرهێنەری فیلمی "بێ نیشتمان" تورج ئاسڵانی و دوو لە ئەندامانی ستافی فیلم کاتی نمایش ڕاگەیەندرا، کە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە سینەماکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.
فیلمی "بێ نیشتمان" لە دەرهێنانی تورج ئەسڵانی'یە و ستافی فیلمەکە لە چوار پارچەی کوردستان پێکدێن، ئەکتەرانی بەشداربوو لە باشوری کوردستان، شوان عەتوف بەنگین ئەنی، لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هانی موجتەهیدی و بەڕۆژ ئاکرەیی، لە باکوری کوردستان، شاهین یاڵچین، بەشدارن و لە ڕۆژئاوای کوردستانیش مەحمود بەڕازی کاری موزیکی فیلمەکەی بەڕێوە بردووە، لەگەڵ چەندین ئەکتەر و ئەندامی دیکە.
چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیان، شەڕ، پەنابەری و لەدایکبوون دەکات کە چۆن لەدوای شەڕی داعش کۆمەڵێک کەس ناچار دەبن وڵاتی خۆیان بەجێبهێڵن بۆ مانەوە و بەدوای شوێنی ژیاندا دەگەڕێن، فیلمەکەش لە باشوری کوردستان وێنەی گیراوە.
ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە، یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان، کاتژمێر ١٩:٠٠ لە سیتی سینەما یەکەم نمایشی فیلمەکە بە ئامادەبوونی ئەکتەران و ستافی بەشداربووی فیلمەکە بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژانی دواتری نمایشی فیلمەکە:
دووەم ڕۆژی جەژن و ڕۆژانی دواتر لە دهۆک مۆڵ لە شاری دهۆک، ئیمپایەر سینەما لە فامیلی مۆڵی شاری هەولێر، لە تایم سەنتەری شاری کەرکوک نمایش دەکرێت و بڕیارە ببرێتە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان.