فرۆشیارێک، تەنها کتێبی نووسەرانی ژن دەفرۆشێت

ڕاشێل وود، دانیشتووی شاری ئیدنبێرگی سکۆتلەندا، فرۆشیارێکی کتێبە کە تەنها کتێبی نووسەرانی ژن دەفرۆشێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاشێل وود لە شاری ئیدنبێرگی وڵاتی سکۆتلەندا لە ٦ ئابی ٢٠١٥ فرۆشگایەکی کتێبی کردەوە، تەنها ئەو کتێبانەی تێدا دەفرۆشێت کە نووسەرانی ژن نووسیویانە، ئەو فرۆشیارە باسی لەوەکردووە ئامانجی هاندان و پشتگیریکردنی ژنانی نووسەرە لە وڵاتەکەیدا و پێی وایە ڕێژەی خوێنەرانی ئەو کتێبانەی لەلایەن نووسەرانی ژنەوە دەنووسرێت لە ئاستێکی بەرزدایە.

 

ئەو خاوەن کتێبخانەیە کە بۆ ڕۆژنامەی یەک شەممە پۆستی سکۆتلەنی قسەی کردووە، ئاماژەی بەوەدا کە جیاکاری جێندەری هێشتا لە ئەدەبدا بوونی هەیە، بەڵام ئەرکی من ئەوەیە کە پشتگیری نووسەرە ژنەکان بکەم، چونکە لە خویندنی زانکۆ تێبینیم کردبوو کە لیستی کتێبە پڕ فرۆشەکان هەمیشە نووسەرانی پیاو بوون، ژمارەیەکی زۆر لە نووسەرانی بە توانای ژن هەیە کە پشتگوێخراون.

 

ڕاشێل دەشڵێت: لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی فرۆشی کتێب گەشەی کردووە و پێشوازی زۆر لە کتێبەکان کراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەدا هەرچەندە پیاوان دێن بۆ کڕینی کتێب، بەڵام ٩٧٪ ی کڕیارەکان ژنن.

 

ت.پ