"بەرخۆدانی زەریان" هاواری هەزاران چیرۆکە کە نەزانراون

پەرتووکی "بەرخۆدانی زەریان" کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس ڕۆژبین دەنیز نووسراوە، تیشک دەخاتە سەر ئەو ئازارانەی ژنانی ئێزدی بە فەرمانی ٧٤ چەشتوویانە ڕۆژبین دەنیز دەڵێت: هەموو چیرۆکێک کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من هەبووە.

بێریتان زنار

 

ناوەندی هەواڵ-تورکێکی داعش کە ئێمەی لە حەلەب نیشتەجێ کردبوو، شەو و ڕۆژ وەک کۆیلە مامەڵەی لەگەڵ دەکردین، ڕۆژێکیان خواردنی برنجیان پێداین، دوای ماوەیەکی زۆر، بۆ یەکەم جار نانمان خوارد، ئەوان هەمیشە نانی ڕەقیان پێدەداین، ئەو ڕۆژە کاتێکی زۆریان پێداین، ئێمە خواردنمان لەبەردەمدا بوو، کوڕەکەم سەیری برنجەکەی کرد، پاشان سەری بەرزکردەوە و سەیری کردم. ئەو پێی وتم: دایکە، با لەم جیهانە کۆچ بکەین، سەرەتا من و خوشکەکەم بکوژەو و دواتر خۆت بکوژە، ئێمە لەم دۆزەخە ڕزگارمان دەبێت، ئەگەر ناتوانیت بیکەیت، من دەیکەم، سەرەتا تۆ و خوشکەکەم دەکوژم، کوڕەکەم هێشتا تەمەنی ٥ ساڵان بوو کاتێک ئەمەی وت، بەڵام ئەوەی تێیدا ژیابوو ئەوەندە قورس بوو کە دەیتوانی ئەم وشانە بڵێت، باوەشم بە کوڕەکەمدا کردو وتم لێرە ڕزگارمان دەبێت، دوو منداڵەکەم لە باوەش گرت ئێمە پێکەوە دوعامان بۆ تاوسە مەلەک کردو داوای ڕزگاربوونمان کرد، دەیان ژنی ئێزدی لەبەردەم چاوەکانمدا خۆیان کوشت من شایەتی زۆرێکم، بەڵام بۆ ئەوە ژیام ڕۆژێک لە دەستی داعش ڕزگارم ببێت و تۆڵەی ئەوان بکەمەوە.

 

لە پەرتووکی "بەرخۆدانی زەریان" کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس و نووسەر ڕۆژبین دەنیز نووسراوە، بەشێکە لە چیرۆکی سیتی، کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستگیرکرا، لەگەڵ کچەکەی و کوڕەکەی لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا. لە پەرتووکەکەدا دوای ٩ ساڵ لە فەرمانەکە، ژنانی ئێزیدی دەبنە دەنگی ژنانی ئێزیدی ونبوو بە چیرۆکەکانیان، کە چارەنووسیان هێشتا ڕوون نییە، ئەو ژنانەی خاوەنی چیرۆکەکانن ئەو تاریکییە ڕووناک دەکەنەوە کە لەگەڵ فەرمانی ٧٤ ڕوویدا.

 

پەرتووکی بەرخۆدانی زەریان- چیرۆکی ئەو ژنانە لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بە فەرمانی ٧٤ دەستگیرکراون و لەلایەن یەپەگە-یەپەژەوە ڕزگارکراون، لە ڕاستیدا، هەموو چیرۆکێک هاواری هەزاران چیرۆکی نەزاندراوە، چۆن لە سەرەتادا بڕیارت دا پەرتووکەکە بنووسیت؟ وەک ڕۆژنامەنووس لە شەنگال، چی وایلێکردی پەرتووکەکە بنووسیت؟

 

لە کاتی فەرمانی ٧٤مدا، کاتێک داعش هێرشی کردە سەر هەموو شوێنێک کۆبانێ و مەخمور و بە توندی لە شەنگال ئێمە وەک ڕۆژنامەنووس بارودۆخەکەمان دەگواستەوە، هەواڵێکی زۆر گرنگ لە ناوچەکەوە هات، چیرۆکی ئەو ژنانەی کە کەوتنە دەستی داعش، لە چیاکان دڕندەییەکی گەورەیان بینی، وەک ڕۆژنامەنووسێک، ویستم بچم بۆ شەنگال، ویستم بەدوای ئەو فەرمانەدا بگەڕێم کە چی لەدوای خۆی جێهێشت، ئەو ئێش و ئازارانەی کە ئەزموونیان کردبوو، کاتێک هاتم بۆ شەنگال، گوێم لە چیرۆکی ئەو ژنانە بوو، ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٤ ڕوویدا، گوێم بۆ گرتن، شتەکان زۆر ئازاربەخش بوون. من پێشتر گوێم لەم شتانە بوو، بۆ من قورستر بوو کاتێک باسی ئەو چیرۆکانەیان دەکرد، دوای ماوەیەک، هەمیشە لەو بیرۆکەیەدا بووم، هەستام و دانیشتم، هەموو ئەو شتانەی دەربارەی ئەو چیرۆکانە بیستم نەمتوانی ئەوە لەبیر بکەم.

 

هەموو هەنگاوێکی پەرتووکەکە لەگەڵ ڕەنجی هاوبەشی ژنانی ئێزدیدا بووە

لەو کاتەدا، ئێمە گفتوگۆیەکمان لەگەڵ هاوڕێی ناگیهان ئاکارسەل هەبوو، ئەو پێشتر هاتبوو بۆ شەنگال و چەند توێژینەوەیەکی ئەنجام دا. کاتێک هاتم بۆ شەنگال، پێم وت دەڕۆم بۆ شەنگال. لەو کاتەدا، ئەو پێی وتم: ژنانی ئێزیدی لە قووڵاییەکی زۆردا لە فەلسەفەی ئێزیدیدا دەژین، بەڵام دەبێت ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ گەیشتن بەو ژنانە کە ویستیان ئەم فەلسەفەیە لەناو ببەن. هەروەها پێی وتم: "بڕۆ بۆلای ئەو ژنانە" هەمیشە ئەو وشانەم بیر دێتەوە، هەرگیز لەبیرم نەکردووە تەنانەت کاتێک گوێم لە چیرۆکەکان دەگرت، ئەوە شتێکی گەورە بوو بۆ من، دوای ئەوەی چوومە ناو گەڕانەکە کە دەبوو شتێک بکەم، دواتر یەکەم چیرۆک کە نووسیم ناردم بۆ هەڤاڵ ناگیهان، لێم پرسی: چۆنی دەبینیت؟ چیرۆکەکە بخوێنەوە و دواتر گفتوگۆمان لەسەر چیرۆکەکە کرد، ئەو وتی: ئەم چیرۆکە زۆر سەرسامم دەکات، ئەم چیرۆکانە پێویستە کۆ بکرێنەوە و ببنە پەرتووک، لەو کاتەدا بڕیارم دا ئەم چیرۆکە بکەم بە پەرتووکێک ئەو ئازایەتییەی کە هاوڕێ ناگیهان پێی بەخشیم زۆر گرنگ بوو بۆ من، ئەو ڕێگایەی کە پیشانی دام یارمەتییەکی گەورە بوو بۆ من.

 

دیاریکردنی ناوی پەرتووکەکە لەلایەن ژنانی ئێزدییەوە بوو

لە کۆتاییدا، دوای کۆکردنەوە و ئامادەکردنی هەموو چیرۆکەکان، گەیشتینە بابەتی ناوی پەرتووکەکە، ئێمە بەدوای ئەوەدا دەگەڕاین کە دەبێت ناوی پەرتووکەکە چی بێت لە سەرەتادا وتم  دەبێت ناوی "باڵندەیەکی بچووکم لە قژی خۆم دروستکرد" چونکە لە شەنگال لە بازاڕی کۆن کاتێک ژنانیان کۆکردەوە بردیانن بە قژیان ڕایانکێشا، قژیان کەوتە سەر زەوی باڵندەکان قژیان لەسەر زەوی کۆکردەوە و بۆ خۆیان کردە هێلانە، لەو کاتەدا باڵندەکان هاوڕێی ئەو ژنانە بوون. بۆ من زۆر مانادار بوو. لەبەر ئەوە وتم با ناوی پەرتووکەکە ئەمە بێت، بەڵام دواتر گفتوگۆمان لەگەڵ چەند ژنێک کرد لەسەر ناوی ناوی پەرتووکەکە کە دەبێت "بەرخۆدانی زەریان" بێت.

 

* ئەو پەرتووکەی کە نووسیت دەبێتە دۆکیومێنتێک بۆ ڕوونکردنەوەی جینۆسایدەکە، لە نۆیەمین ساڵیادی فەرمانی ٧٤ەم، ئێمە شایەتی ئەو ئازارە دەدەین کە وەک دوێنێ زیندووە، بەرپرسی یەکەم لەو سیاسەتە کۆمەڵکوژییانەیە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی تورک و پەدەکە لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی پەرەپێدەدرێن، چی دەربارەی ئەمە دەڵێیت؟

 

ئەوەی داعشی دروستکرد و ناردیە شەنگال، ڕوون و ئاشکرایە، دوژمنێک هەیە، ڕەگی هەیە، لە ڕەگەوە تا ئەمڕۆ هاتووە، دوێنێ ناوی عوسمانی بوو، ئەمڕۆ ناوی دەوڵەتی تورکیا، فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەیە، ئەوان ئەمەیان کرد، دوژمنایەتی بەرامبەر بە کوردەکان هۆکاری ئەم فەرمانەیە، یەکێک لەوانە دەوڵەتی تورک بوو کە دوژمنایەتییەکی گەورەی هەیە، لە لایەکی ترەوە، پەدەکە هاوکارییەکی گەورەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا کردووە، هاوبەشییەک لەسەر بنەمای لەناوبردنی کوردەکان و ڕەگەکانیان. ئەم هاوکارییە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

 

یەپەگە و یەپەژە و گەریلاکانیش بوونە هیوا

جارێکی دیکە دەڵێن کە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، هەسەدە، ڕۆڵێکی سەرەکیان بینی لە ڕزگارکردنیان و هیوایەکی گەورە لەگەڵ ئەو ژنانەدا دروست کرد، هەروەها ڕۆیشتنی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار بۆ شەنگال هیوایەکی گەورەی دروستکردو لەبەردەم فەرمانەکە وەستانەوە.

 

ئەم پەرتووکە دیارییە بۆ هەموو ژنانی ئێزیدی

لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ئەم پەرتووکە بۆ هەموو ژنانی ئێزیدییە، ئەم پەرتووکە بۆ ئەوان نووسراوە، دەمەوێت هەڤال ناگیهان بەبیربهێنمەوە کە و ڕێگا و بوێرییەکی گەورەی پیشان دام، هەروەها چەندین هاوڕێی دیکە هەمیشە لەگەڵم بوون، هانیان دام و یارمەتییان دا و پشتگیرییەکی زۆریان کردم لە ڕووی بیرکردنەوەوە، سوپاسی ئەو هاوڕێیانە دەکەم. لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم ئەم پەرتووکە دیارییە بۆ هەموو ژنانی ئێزیدی.