دەرهێنەری فیلمە دۆکیۆمێنتاریەکان باس لە بوونی ژنان دەکات لە شەڕ و ئاشتیدا

زەلفا ئەسەف، دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری لوبنانی کە دەنگی ژنانی بەرزکردووەتەوە و خەڵاتی جیهانی لەسەر بابەتی ژن و ئاسایش و ئاشتی لەڕێگەی فیلمی خەباتکارانی ئاشتییەوە بەدەستهێناوە، ڕایدەگەیەنێت، ژن بیرۆکەی داهێنەرانە و رۆحی فیلمەکانە.

سوزان ئیبۆ سەید

 

بەیروت- دەرهێنەر و بەرهەمهێنەری لوبنانی زەلفا ئەسەف لە ڕێگەی فیلمی دیکۆمێنتارییەوە زۆر پرس بە شێوازێکی جیاواز بۆ میدیاکان دەوروژێنێت، بەتایبەتی پرسی ژنان، هەر بۆیەش چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی وەرگرتووە، وەک خەڵاتی ژن و ئاسایش و ئاشتی پەیوەست بە بڕیارنامەی نێودەوڵەتی 1325 بۆ فیلمی جەنگاوەرەکان. هەروەها لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بانگهێشت کرابوو بۆ ئەوەی باسی خۆی و چیرۆکی فیلمەکەی بکات.

 

زەلفا ئەسەف بڕوانامەی ماستەری لە میدیای بینراو و بیستراو و ئەلیکترۆنی وەرگرتووە، لە ساڵی ٢٠١١ هەڵمەتی بەرهەمهێنانی میدیایی تایبەت بە خۆی دامەزراندووە بۆ دابینکردنی ناوەڕۆکی میدیایی بۆ هەموو دەزگاکانی ڕاگەیاندن و پلاتفۆرم و سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

زەلفا ئەسەف بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند: "فیلمە دۆکیۆمێنتارییەکان بە بیرۆکەیەکی زیرەک دەستپێدەکات، ڕەنگە ئاسایی بێت، بەڵام لەگەڵ تیمێکی پرۆفیشناڵ کاردەکەین، بەشێوەیەکی گشتی دەنووسین و دوای ئەوەی پلاتفۆرمی میدیاکان پەسەندی دەکات، دەست بە وێنەگرتن دەکەین و بەپێی یاسا تەکنیکییەکان کاردەکەین، هەر فیلمێک دەگاتە یەک کاتژمێر (٥٢ خولەک)."

 

ڕۆڵی ژنان

وێنەی ژنان لە فیلمەکانیدا ژنێکی هاوکار و چالاکە لە کۆمەڵگادا، ڕۆڵی پێشەنگی ژنان وایان لێناکات مافەکانیان لە یەکسانیدا بخوازن، چونکە هەمان ئاستی بیرکردنەوە و کارکردنیان هەیە وەک پیاوان. زەلفا ئەسەف سەبارەت بەو بابەتە دەڵێت: "ژن بیرۆکەی داهێنەرانە و ڕۆح و بناغەی فیلمەکانمە، هاوشێوەی فیلمی شەڕڤانانی ئاشتی، کە تێیدا چوار ژن بەشداری شەڕی ناوخۆی لوبنان دەکەن، ئینجا دەبینن شەڕ بەتاڵە، هەوڵی بەهێزکردنی ئارامی کۆمەڵگای لوبنان دەدەن. ژنان دیمەنی تەقلیدییان لە بواری ئاشتیدا شکاندووە، چ لە بواری سیاسەت یان هونەری یان داهێنەرانە، ئەو ژنانەی دوای شەڕ لە بواری پەروەردە، گێڕانەوەی چیرۆک، شانۆکانی پەیوەست بە ئازارەکانی ئەو کەسانە و بە گشتی، ئەوان وێنە بۆ ئەو نەوە گەنجانەی کە ئاشتی ڕاستەقینەیان دروست کرد".

 

لە نێو بەرهەمەکانیدا، فیلمی عەتیەت الحیات لەسەر تەوەری ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤە مردووەکانە، فیلمی ڕۆح الاعسر (ڕۆحی سەردەم) باس لە چیرۆکە فۆلکلۆرییەکان دەکات لە جیهاندا و گرنگییان لە بابەتەکانی چیرۆکی ژناندا، هونەر، شیعر، کۆمەڵگا و شەڕەکان لە سەدەی نۆ تا سەدەی ١٧. هاوکات لەگەڵ چەندین فیلمی تری وەک شێرپەنجە و ئۆتیزم و کورتە فیلمی دیکۆمێنتاری، ٧ خولەک لە بەرنامەی فیکر و هونەردا، دیوی ڕۆشنگەری لوبنان و پەیوەندی بە وڵاتەوە دەهێنێتە پێشەوە.

 

نوێترین بەرهەمەکانی

فیلمی خانمی مۆسیقا کە بەم زووانە نمایش دەکرێت، باس لە چوار ژنی ئۆرکێسترا دەکات لە جیهانی عەرەبیدا کە ڕۆڵی ژنان بە حیجاب سنووردار نەکراوە، ئەوانیش ژنە تونسیەکەی ئێمین ئەلسرارفی، یەکەم دەرهێنەری میوزیک و ئۆرکێسترای عەرەبی لە ساڵی ١٩٩٥. ئیمان جنێدی، ژنێکی میسری خەڵکی سەید، کە حیجابی لەبەردایە، یەکەم ئۆرکێسترای میسری لە ساڵی ٢٠٠٥ بەڕێوەبردووە، دژی کۆمەڵگاکەی وەستایەوە و خۆی سەلماند. لە میسر و جیهان خەڵاتی پێبەخشرا.

 

زەلفا ئەسەف لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی فیلمێکە دەربارەی ڕۆڵی ژنان لە جیهانی عەرەبیدا کە دەتوانن لەگەڵ پیاوان لە هەر بوارێکی تایبەتدا کاربکەن، ئەم بابەتە بۆ یەکەمجار پەیوەندی بە بواری هونەر و داهێنانەوە هەیە لە بوارێکی سیاسیدا بە هەمان شێوە دەستی دەگرێت

 

پەیامی زەلفا ئەسەف بۆ هەموو ژنانی جیهان ئەوەیە: "هەمیشە بۆ خۆت دووبارەی بکەرەوە؛ من بەهێزم، دەتوانم هەموو شتێک بکەم کە حەزم لێیە، بە هەموو شێوەیەک خۆم دەرببڕم و شەڕ بۆ ئامانجەکانم بکەم”.