دیاردەی خەتەنەی مێینە بە شانۆییەک نمایشکرا

لە شانۆییەکدا، ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان و نەفرەتکردن لە خەتەنە، نمایشکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنی لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکان بۆ ٨ی مارس، لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، ڕێکخراوی نوێگەر بۆ گەشەپێدانی هونەری، شانۆییەکی بە ناونیشانی "چاپی نۆهەمینی گەوهەرەکان" نمایشکرد.

 

شانۆییەکە لە نواندنی شانۆ مەحموود و دەرهێنانی بەرهەم کاکەزاڵە و ناوەڕۆکی شانۆییەکە باس لە ئازارەکانی ژنان دەکات لە کۆمەڵگەی پیاوسالاریدا، پەیامێکی توندیش بوو دژ بە خەتەنەکردنی مێینە و پەیامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دا.

 

لە شانۆییەکەدا کە لە نواندنی شانۆ مەحموود بوو، گۆڕی هەشت ژن دانرابوون کە هەریەکەیان پێناسەی ئەو ژنانە بوون لە گۆڕستانی بێناسنامەکاندا بێ ناون و لەلایەن پیاوانەوە بە بیانوی شەرەفەوە کوژراون.

 

ت،پ