دوو پەرتووکی نوێی چیرۆک و هۆنراوە بڵاوکرایەوە

دوو بەرهەمی نوێی هۆنراوەو چیرۆکی ژنان لەسەر ناوی کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد بڵاوکرایەوە.

 

ناوەندی هەواڵ- دوو پەرتووکی نوێی هۆنراوەو چیرۆک بەناوەکانی ژنانی وێژەکارو هۆنراوەی ژنان، لەسەر ناوی کۆمەڵەی وێژەکارانی کورد بڵاوکرایەوە.

پەرتووکی چیرۆکی ژنانی وێژەکار لەو چیرۆکانە پێکهاتووە کە لەلایەن ژنانەوە نووسراون و لەلایەن ڕۆزا مەتین، ڕۆژنامەنووس و نووسەر ئامادەکراوە.

هەروەها پەرتووکی هۆنراوەی ژنان کە لەلایەن ژنانەوە نووسراون. لەلایەن زۆزان گولان و نورجان دەلیل ئامادەکاری بۆ کراوە.

 

هەردوو بەرهەمەکە بە زمانی کوردیین

ئەو بەرهەمانەی کە لە لایەن ژنانەوە ئامادە کراون، بە زمانی کوردی نووسراون، چیرۆکی ژنانی وێژەکار ١٩٢ لاپەڕەیە و چیرۆکی ٣٥ ژنی تێدایە، هەروەها هۆنراوەی ژنان  ٢٠٨ لاپەڕەیە و هۆنراوەی ٧٩ ژنی تێدایە.