شوێنکەوتووانی خوداوەند سیتی نەخشە ڕۆح دەبەخشنە شەنگال

گروپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ کە بە ناوی دوایەمین خوداوەندی ئێزیدی سیتی نەخشە ناونراوە، بە چالاکییەکانی هونەر و کولتوور دەگەیەنێتە نەوەی نوێ.

نوژین ئێزیدی

 

شەنگال- کولتوور، هەموو ئەو بەها ماددی و ئەخلاقییانەیە کە کۆمەڵگەکان لە مێژوودا کۆیان کردووەتەوە، بە هونەر دەگاتە چەندین نەوە، کۆمەڵگەی ئێزیدی یەکێکە لە کۆمەڵگە کۆنەکان، کولتوور و باوەڕێکی قووڵی هەیە، پێش کۆمەڵکوژی داعش لە شەنگال کە ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئەنجامدرا، کۆمەڵگەی ئێزیدی زیاتر لە باوەڕ و کولتووری خۆیاندا دەژیان، دوای فەرمانەکە کە ژیانی وەستاند، سیستمی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک بنیادنرا، لەگەڵ هەبوونیاندا کولتوورو باوەڕی خۆشیان دەپارێزن.

 

کاریگەرترین ڕێگا بۆ گواستنەوەی کولتوور لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر، ناسینی هونەرە، "سیتی نەخشە" گروپێکی مۆسیقی و هەڵپەڕکێیە دوای فەرمانەکە دامەزراوە و بە ناوی خوداوەندی ئێزیدییەکانەوە ناوی لێنراوە، ئەندامانی گروپەکە تەنها ژنن، لەو بارەیەوە، غەزال خێرۆ، ئەندامی تیتی نەخشە باسی لەوەکرد، ئەگەر پێش فەرمانەکە فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانیان بناسیایە، فەرمان بەسەر شەنگالدا دروست نەدەبوو.

 

غەزال خێرۆ وتیشی: بەداخەوە تا ئێستا ژنان لە زۆربەی ناوچەکانی شەنگال ستەمیان لێدەکرێت، بە تایبەتی ئەوانەی کە لە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ نزیک نەبوونەوە، بۆیە داوا لە هەموو گەنجان دەکەین، بێن و بیرۆکەکانی ئەم ڕێکخستنە بناسن، ئەگەر بیرۆکەی ڕێبەر لە نێوان ئێمەدا هەبووایە پێش فەرمانەکە، ئەوا هەزاران ژنمان ئەمڕۆ لە دەستی داعشدا نەدەبوون، گەنجەکانمان وڵاتەکەیان بەجێنەدەهێشت، چونکە خۆشی و مێژووی ئەم خاکە نازانن بۆیە دەڕۆن.

 

خوداوەندی کولتوور و هونەر: سیتی نەخشە

غەزال خێرۆ ئاماژەی بە ناوی گروپی سیتی نەخشە کرد، کە بە ناوی خوداوەندی پاراستنی کولتوور و هونەر لە کۆمەڵگەی ئێزیدیدا ناونراوە و وتی: سەدان ساڵ لەمەوبەر، ژنێک هەبوو بەناوی سیتی نەخشە، گۆرانی دەوت و لەسەر قوماش نەخشی دروست دەکرد، سازی لێدەدا و گۆرانی دەوت، بەڵام دوای ئەو هیچ ژنێک گۆرانی نەوت، تەنانەت ئەگەر هەبێت نازانرێت کێن، دوای فەرمانەکە و لەگەڵ هاتنی بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد، هەموو هەوڵێکمان دا بۆ دیاریکردنی هەموو کارەکانی ژنان، ژن لە مێژوودا چۆن بوو، دەبێت ئێستاش بەو شێوەیە بێت، بە تایبەتی لە مێژووی ئێزدیدا ڕۆڵی ژنان سەرەکی بوو.

 

غەزال خێرۆ ئەندامی گروپەکە کە لە بەشی هەڵپەڕکێیە وتی: من نزیکەی ساڵێکە بەشداری کاری کولتووری دەکەم، ئامانجی ئێمە ناسینی هەڵپەڕکێ کۆنەکانمانە، کولتوورەکەمان، جلوبەرگەکانمان و ناساندنیانە بە هەمووان، ئامانجمان لە کارکردنمان هۆشیارکردنەوەی گەنجانه بە کولتووری کۆنی ئێزیدی بە تایبەتی بۆ ساڵیادی فەرمانەکە، لە ڕێگەی شانۆ، هەڵپەركێ و گۆرانی ئەوە نیشان بدەین کەچی بەسەر ئێزیدییەکاندا هات.

 

"بە ڕێکخستن بوون خۆمان ناسی"

ئێمە وەک ژنانی ئێزیدی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ نەبیستبوو، هیچ شتێکمان دەربارەی مێژوو نەدەزانی، بەڵام ئێستا زیاتر یان کەمتر دەزانین مێژووی ژنان چییە و چۆن دەستی پێکردووە، ئێستا هەموو دەرفەت هەیە بۆ ژنان بۆ ئەنجامدانی زۆر شت، کاتێک دەگەڕێینەوە بۆ مێژوو، تێدەگەین کە ژیانێکی یەکسان هەبووە، پیاوان لە سەدەی ڕابردوودا سەروەری خۆیان بەسەر ژناندا سەپاندووە، بەڵام ئێستا ئەوانەی خۆیان دەناسن و بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەناسن ژیانێکی نایەکسان قبوڵ ناکەن و کاردانەوەیان هەیە.

 

"ژنانی بەڕێکخستنکراو کۆمەڵگەی بەڕێکخستنکراوە"

غەزال خێرۆ ئاماژەی بەوەکرد، لەهەموو فەرمانێکدا هێرش دەکەنە سەر ژنان و وتی: ئەو فەرمانانەی کە جێبەجێ دەکرین بە شێوەیەکی سەرەکی ژنان دەکاتە ئامانج، ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت ئەگەر ژنان بپارێزرێن، وڵاتەکەش پارێزراو دەبێت، چونکە ئەگەر ژنان لاواز بن، ئەو وڵاتەش لاواز دەبێت، بەڵام ژنانی پارێزراو و بەهێز، کەس ناتوانێت بیانشکێنێت، لەبەر ئەوە، زۆربەی پیاوان خاکەکە جێدەهێڵن، ژنان بە ئاسانی خاکی خۆیان بەجێناهێڵن، هەرچەندە دڵی ژنان بۆ خاک و وڵاتەکەیان لێدەدات، هی پیاو لێینادات،هەر لەبەر ئەوەشە کە هونەر و کولتوور هی ژنانە.

 

"ئەوانەی ئێمەیان فرۆشت ماڵی بارزانی بوون"

غەزال خێرۆ وتی: ئەوانەی ڕایانکردین و بەجێیان هێشتین بۆ دەستی دوژمنان ماڵی بارزانی بوون، ئەوان وتیان هیچ شتێک نییە، ئێمە ئێوە دەپارێزین، بەڵام کاتێک جەنگ هات، ئەوان هەڵهاتن و ئامانجیان ڕادەستکردنی ئێزیدییەکان بوو بە داعش، ڕێبەر ئاپۆ وتبووی با گەریلاکان بچنە شەنگال و بەتەنها بەجێیان نەهێڵن، گەریلاکان لەگەڵ ماڵی بارزانی کۆبوونەوە بەڵام وتبوویان ١٥ هەزار هێزمان هەیە لەوێ، چۆن دەڵێیت ئێمە پارێزگاری لێ دەکەین؟ بەڵام کاتی فەرمانەکە ماڵی بارزانی هەڵهاتن و گەریلا ئێزدییەکانی ڕزگارکرد، ئەگەر گەریلا نەهاتبایە، ئێزیدی نەدەمان هەموویان نەدەمان.

 

"ژنان دەتوانن لە ئازاری یەکتر تێبگەن و ڕوونی بکەنەوە"

غەزال خێرۆ باسی ئامانجی خۆیانی کردو وتی: ئێستا کۆمەڵێک ژنی گۆرانیبێژمان هەیە بەناوی گروپی هیواکانی شەنگال، ئێمە هەوڵ دەدەین هەموو ژنان لە دەوری خۆمان کۆبکەینەوە لە ڕێگەی ئەم گروپەوە ڕێگە بە ژنان نیشان دەدەین جارێکی دیکە دەست بە هونەر بکەن و گۆرانی بڵێن، ئەگەر ژنان ئازاری خۆیان نەڵێن، ئەو ئازارە هەستی پێناکرێت و دیار نابێت.