دوو یاریزانی ئەمریکی دەبنە ئەندامی تیمی باسکەی کچان لە کەرکوک

دوو یاریزانی کچی ئەمریکی دەبنە ئەندامی تیمی باسکەی کچانی شاری کەرکوک، کە بڕیارە لە مانگی ئەیلوول بەشداری لە پاڵەوانیەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

یانەی گازی شیمال لە کەرکوک ڕایگەیاند، دوو یاریزانی کچی ئەمریکی دەبنە ئەندامی تیمی باسکەی کچان بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب.

 

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پاڵەوانیەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب کە بڕیارە لە ٥ تا ١٥ ئەیلوولی ئەمساڵ لە وڵاتی مەغریب بەڕێوەبچێت، دوو یاریزانی پیشەگەری ئەمریکی بوونەتە ئەندامی یانەی گازی شیمال.

 

تیپی تۆپی باسکەی کچانی یانەی گازی شیمان وەکو پاڵەوان و خاوەن پلەی یەکەمی خولی عێراق، وەکو تاکە نوێنەری عێراق بەشداری پاڵەوانیەتی تۆپی باسکەی کچانی یانەکانی عەرەب دەبێت، هاوکات بۆ ئەم مەبەستە و زیاتر تۆکمەکردنی پێکهاتەی تیمەکە بەشێوەیەکی فەرمی یانەکە هەردوو کچە یاریزانی پیشەگەری ئەمەریکی "تایلەر رینیرۆس" و "كورتنی دینبیری" گواستەوە ڕیزەکانی یانەکە.

 

پاش ئیمزاکردنی گرێبەستەکانیان ڕاستەوخۆ هەردوو یاریزان پەیوەندیان بە کەمپی مەشق و ڕاهێنانی یانەکەوە کرد، کە لە ئێستادا لە ئامادەکارییەکی چڕدان بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانیەتیەکە.