داپیرە ئایشە لەگەڵ نەخۆشی و تەمەنە زۆرەکەیدا بەردەوام گۆرانی دەڵێت

ئایشە ئوزومی ١٠٠ ساڵ هەرچەندە نەخۆشی بیرچوونەوەی هەیە، ئەو گۆرانییانەی لە پێشتردا لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا دەوتران، لەبیرنەکردووە و باسی لەوەشکرد دوای مردنی دایک و باوکی بەتەنها ماوەتەوە، دواتر هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێک دەکات کە سێ ژنی هەبووە، دەشڵێت: دوای ئەوەی هاوژینەکەم مرد دووبارە بەتەنها مامەوە، گۆرانییەکانم بوونە سەرچاوەی ئابوری و سەبر بۆ من.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

جولەمێرگ- لە جولەمێرگ کە سروشتەکەی بە دیمەن و مێژووەکەی سەروەرە، کولتور و دابونەریتی کۆن تێیدا زیندووە، ئاهەنگی هاوسەرگیری کە بە شێوەیەکی نەریتی بەڕێوەدەبرێن، ماوەی دوو ڕۆژ لەبەردەم دەرگای ماڵەکانی شاردا بەردەوام دەبێت و هەزاران کەس کۆدەبنەوە، ژنان و پیاوان جلی ڕەنگاوڕەنگ لەبەردەکەن و بە سەماکانیان ئامادەبووان سەرسام دەکەن.

 

ئایشە ئوزومی تەمەن ١٠٣ ساڵ دوای ئەوەی دایک و باوکی لەدەستداوە، بە وتنی گۆرانی لە ئاهەنگەکاندا بژیوی ژیانی خۆی و منداڵەکانی دابینکردووە.

 

"تەنها شتێک کە لەبیرم نەکردووە گۆرانییە"

داپیرە ئایشە لە گوندی شەکیتان لە ناوچەی گەڤەر نیشتەجێیە، سەرەڕای تەمەنە گەورەکەی گۆرانی دەڵێت، لەبەر دەرگا دادەنیشێت و ڕۆژانی پێشوو بەبیر خۆی دەهێنێتەوە، گۆرانی بۆ هەر میوانێک دەچڕێت کە دێتە لای، هەرچەندە نەخۆشی بیرچوونەوە-زەهایمەری هەیە، بەڵام گۆرانیەکانی تاکە شتە کە لەبیری ناچێت.

 

"کاتێک بە تەنها دەبم گۆرانی دەڵێم"

داپیرە ئایشە وتی: من بێ کەس مابوومەوە و کەس نەبوو ئاگادارم بێت، منیش بە وتنی گۆرانی لەسەر پێی خۆم وەستام و بژێوی خۆمم دابینکرد، کاتێک خەریکی خۆبەخێوکردن بووم، خزمەکانمان منیان بە پیاوێک کە سێ ژنی هەبوو بەشوودا، کاتێکیش ئەو مرد، من دووبارە بەتەنها مامەوە و گۆرانیم دەچڕی، تا گۆرانی بووە سەرچاوەی ئابوری و خۆڕاگریم.

 

هەر بەو ئابورییەی بە وتنی گۆرانی لە ئاهەنگ و بۆنەکاندا دەموت، توانیم کوڕەکانم بەخێو بکەم و گەورەیان بکەم.

 

ت.پ