بەڕێگەی سینەما گرفتەکانی ژنانی عەرەب دەخرێتە ڕوو

ڕیما مەحمود، دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە دژی سانسۆر و فشار، کێشەکانی ژنانی فەڵەستینی و عەرەب بەڕێگەی سینەما نیشان دەدات.

ڕەفیف ئەسلیم

 

غەززە- ڕیما مەحمود، دەرهێنەر و سیناریۆنووس گرفتەکان و فشارەکانی کۆمەڵگە لەسەر ژنانی فەڵەستینی و عەرەب لەڕێگەی سینەماوە نیشان دەدات و لە فیلمێکیدا بە ناوی "کوپی قاوە" تیشکی خستووەتەسەر ڕاستی و ئازاری ژنان و منداڵانی فەڵەستینی و ئەو تاوانانەی دژی ژنان ئەنجامدراون، لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، هەشتەمین فێستیڤاڵ لەلایەن سەنتەری ژنان لە فەلەستین ڕێکخرا و یەکێک بوو لەو فیلمانەی کە سەرنجی زۆری بەشداربووانی فێستیڤاڵەکەی ڕاکێشا، ڕیما مەحمود لە دەرەوەی فەڵەستین لە میسر، ئوردن، عومان، بەحرەین، عێراق، نەرویج و چین خەڵاتی پێدرا.

 

"دوای ئەوەی سانسۆر لەسەر پەخشەکە دانرا، لابرا"

ڕیما مەحمود لەو فیلمانەی دروستیان دەکات تیشک دەخاتەسەر ژیانی ژنان لە چوارچێوەی فشاری کۆمەڵایەتیدا، یەکەم فیلمی کە دروستیکرد بەهۆی بابەتی "ئینسێست" لەلایەن ڕێکخراوی سانسۆرەوە دەستیبەسەردا گیرا و لە سەرەتادا دەیویست هەندێک لە شوێنەکانی ببڕێت، دواتر بە تەواوی فیلمەکەی لە پەخشکردن ڕاگرت.

 

"فیلمەکە بۆ جاری دووەم تۆمارکرایەوە و دووبارە سانسۆر کرایەوە"

ڕیما مەحمود ئاماژەی بەوەکرد، چەند ڕۆژێک دوای وەستاندنی فیلمەکە نەخەوتووە و وتی: لە هەموو دیمەنێکەوە، ئەو خەونانەی کە دروستم کردبوو، ئەو پلانانەی کە بیرم لێدەکردەوە، ئەو فیلمەی کە بۆ چەند مانگێک کاری تێدا کرا یەکسەر لە پەخشکردن لابرا و دواتر زۆر قورس بوو بۆم، بۆ جاری دووەم بە وریاییەوە ڕووبەڕووی بوومەوە، بەڵام جارێکی دیکە سانسۆر کرا، ئەم دۆخە ڕۆحی منی شکاند.

 

"لە دژی سانسۆر ڕێگای تێکۆشانم هەڵبژارد"

ڕیما مەحمود ئەوەی خستەڕوو، ماوەیەکی زۆر وەک بەڕێوەبەری بەرنامەکانی میدیای دیجیتاڵ کاری کردووە و خۆی لەو کارەدا نەبینیوە، بڕیاری داوە لە دژی سانسۆرەکان تێبکۆشێت و وتی: لەو کاتەدا، فیلمێکم دەربارەی منداڵانی کچ کوشتنی شەرەف دروستکرد، دەمەوێت نیشانی بدەم کە چەند ژنی ستەم لێکراو لەبەر ئەم هۆکارە کۆمەڵکوژ کراون، هەروەها لەسەر فیلمی "خاڵی سوور" ڕەخنەیەکی زۆرم لێگیرا، بەڵام بە پێچەوانەوە ڕەخنەکان هانیان دام، دەستم کرد بە ڕۆڵی دایکان و باوکان، "پاشماوەکانی ڕۆحێک" و جارێکی دیکە ئەو کورتە فیلمەی کە بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە وێنەم گرت "٢٠ ڕۆژ" پەخشکرا و گرنگییەکی باشی پێدرا.

 

دوو کورته فیلمی نوێ پەخش دەکرێن

ڕیما مەحمود ئاماژەی بەوەکرد "ڕۆحە تێپەڕبووەکان"، "کوپی قاوە" و "١٨ خاڵ" کورتە فیلمەکان کە لە فەڵەستین وێنەیان گرتووە تیشک دەخەنە سەر جەنگ و ژیانی کۆمەڵگە و وتی: "چیرۆکی خەیاڵ" کۆمەڵکوژی ژنان نیشان دەدات، لەگەڵ کورتە فیلمی "پاڵەوانەکان کە هیچ گەڕانەوەیەکیان نییە" ئەوەی ڕۆژنامەنووسان ئەزموونی دەکەن لە چەند مانگی داهاتوودا بڵاودەکرێنەوە.

 

"فشارەکانی سەر ژنان دەشاردرێنەوە"

ڕیما مەحمود ئەوەی بەبیرهێنایەوە کە لە غەزەدا تێکۆشانێکی گەورە هەبووەو وتی: فەلەستین وەک قەڵایەکی خەبات دەبیندرێت، پێویستە ئەوە بزاندرێت کە ژنان چییان ئەزموون کردووە، بەهۆی گەمارۆکانی سەر غەزە، فیلمەکانم ڕێگەیان پێنەدرا بچنە زۆر وڵات، خەیاڵ دەکەم ببم بە دەرهێنەرێکی بەناوبانگ، هەموو جیهان من دەناسن و بەشداری لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی فیلمدا دەکەم، لە پلانەکانمدا، فیلمێک هەیە دەربارەی ژنان و جەنگ، هەروەها دەمەوێت بڵێم کە سەرەتا باوکم و هەموو خێزانەکەم پشتگیریم دەکەن ئەمە بۆ من زۆر گرنگە.