بەدەستی ژنانی پرۆفیشناڵ مۆزایکەکان بەرگری لە لەناوچوون دەکەن

ئەو ژنانەی کە لە هەموو شوێنێک و لە هەموو بارودۆخێکدا ڕۆحێکی بەرهەمداریان هەیە، لەڕووی پاراستنی کەلتووری کۆنەوە هەستیارییان لەپێشەوەیە، هونەری مۆزایک لە ئیدلب لەلایەن ئەو ژنانەی کە هونەریان خۆش دەوێت پارێزراوە و بە شێوەیەکی سروشتی و خەیاڵی خانووەکانی لە ئیدلب ڕازاندووەتەوە.

 

لینا ئەلخەتیب

ئیدلب- هونەری فوسیفۆسا لە ئیدلبدا بەربڵاوە و سەرچاوەی داهاتە بۆ زۆرێک لە خێزانەکان و بەتایبەتی ژنان، ئەم هونەرە پشت دەبەستێت بە دروستکردنی تابلۆ بە هێلی ئەندازەیی و ڕووەک یان ئاژەڵی لە بەردی مەڕمەڕەوە بۆ ڕازاندنەوەی خانوو و هۆڵ و کارگە و هتد، سەعدە ئەلنەجار تەمەن ٢٩ سال کە سەرقاڵی ئەو هونەرەیە لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: "ئێمە بەرد دەگۆڕین بۆ مۆزەخانەی زیندوو کە میراتی ئێستا و هونەری ڕەسەن تێکەڵ دەبن، بەردی ڕەنگاوڕەنگ تێکەڵ دەکەم بۆ ئەوەی تابلۆیەکی مۆزایکی جوان دروست بکەم".

 

بژێوی خۆیی و دایکی دابین دەکات

سەعدە خەڵکی گوندی عەتمە لە باکوری ئیدلب، ماوەی نزیکەی پێنج ساڵە ئەم پیشەیە دەکات و بژێوی ژیانی خۆی و دایکە نەخۆشەکەی دابین دەکات، ئەو کارەش پێویستی بە ئەزموون و وردی و کارامەیی هەیە.

 

لە نێو ئەو ئامرازانەی کە پێویستە بۆ دروستکردنی تابلۆ، سەعدە ڕوونی دەکاتەوە کە لە کارەکانیدا پێویستی بە بڕینی قەڵەمە مۆزایکەکان و ماددەیەکی چەسپاو هەیە کە پارچەی مەڕمەڕ تێکەڵ دەکات هەر مەترێکی چوارگۆشە زیاتر لە ١٠ هەزار پارچە مەڕمەڕ لەخۆ دەگرێت.

 

هەروەها سەبارەت بە قۆناغەکانی ئامادەکردنی تابلۆی مۆزایک دەڵێت: "سەرەتا وێنەکە بەپێی قەبارەی پێویست لەسەر تابلۆکە چاپ دەکەم، پاشان پارچەیەک نایلۆنی ڕوون و تۆڕێکی فیبری دەدەمە تابلۆکە پاشان دەست دەکەم بە بڕینی مەڕمەڕە سروشتیەکە بەپێی قەبارەی وێنەکە بە بەردی شۆخ و دەست دەکەم بە کێشانی بەرد لەسەر مێزەکە و بە مادەیەکی چەسپاو لێی دەدەم".

 

هونەرێکی جوان لەنێوان دیمەنی سروشتی و ئەندازەیی و شێوە ڕازێنراوەکان

سەعدە ئاماژە بەوە دەکات کە ماوەی نزیکەی ڕۆژ دەخایەنێت بۆ تەواوکردنی تابلۆیەک، بەپێی جۆر و قەبارەی تابلۆکە و ئەو بابەتانەی کە خەڵک هەڵیدەبژێرن، چونکە لەنێوان وێنەی سروشتیدایە، شێوازی ئەندازەیی و ڕازێنراو و ڕاستەقینە و خەیاڵی جیاوازن. هەندێک لە هونەردانەرەکان بەردی مەڕمەڕ بە شوشە، پلاستیکێکی سەخت یان مرواری جێگۆڕکێ دەکەن.

 

هەروەها لەیان ئەلسەلوم تەمەن ٣٣ ساڵ کە خەڵکی ئیدلبە نەک تەنها کاری مۆزایک دەکات، بەڵکو مەشق بە سێ خانمی سەرپەرشتیار دەکات، دەڵێت: "خزمەتێکی سادەم پێشکەش بە ژنانی سەرپەرشت کردووە بە فێرکردنی دامەزراوە هونەرییەکان بۆ ئەوەی بتوانن تابلۆکان دروست بکەن و بفرۆشن و سوودیان لێوەربگرن لە باشترکردنی گوزەرانیان و پاراستنی ئەم هونەرە لە لەناوچوون".

 

"بە هۆی گرانیی ئەو کەرەستەنەی کە ئەم هونەرەی پێ دروست دەکەن زەحمەتی دەبینن"

لەیان باسی لەو گرفتانە کرد کە لەکاتی کاری مۆزایکدا ڕووبەڕووی بۆتەوە، وتی: "یەکێک لەگرنگترین ئەو تەحەدایانەی کە ڕووبەڕووی دەبینەوە بەرزبوونەوەی نرخی ماددە خاوەکانە کە پێویستە کاریان لەسەر بکەین، نەبوونی هەندێک جۆری مەڕمەڕ و نەبوونی پێشانگای مۆزایک بەهۆی شکستهێنانی بارودۆخی ئەمنییەوە هەروەها کۆچکردن بووە هۆی ڕۆیشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک بۆ دەرەوەی وڵات، لە کاتێکدا کە هەلومەرجی جەنگ بووەتە هۆی کەمبوونەوەی فرۆشتنی تابلۆکان".

 

لەلایەکی ترەوە سەمیرە ئەلحوساری تەمەن ٣٢ ساڵ ئاوارەی خان شێخوونە دوای لەدەستدانی هاوژینەکەی لە شەڕدا لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ەوە گرنگی بە هەر چوار منداڵەکەی داوە و دەڵێت: "بڕیارم داوە فێری هونەری مۆزایک بم بۆ ئەوەی بتوانم بژێوی منداڵەکانم دابین بکەم و داهاتێکی جێگیر دابین بکەم، هەروەها لە ماڵەوەم و بەبێ ئەوەی منداڵەکانم بەتەنیا بەجێ بهێڵم من کرێی ماڵ و خەرجی ڕۆژانەم لە داهاتەکەم دابین دەکەم".

 

"مۆزایک هونەرێکی دێرینە لە ئیدلب بە ناوبانگە"

ژان و بارە سەختەکان ناتوانن بەسەر هونەردا زاڵ بن، چونکە خەڵکی ئیدلب مۆزایکیان دەکێشا کە گوزارشتیان لە جوانی و داهێنان دەکرد لەوانە سیهام ئەلعەتار تەمەن ٤١ ساڵ، ئەم هونەرەی خۆش دەوێت و ماڵی خۆی پێ ڕازاندۆتەوە وتی: "مۆزایک یەکێکە لە کۆنترین هونەرە کۆنەکان کە لە ئیدلب ناوبانگێکی گەورەی پەیدا کردووە چونکە خاوەنی سامانێکی گەورە و گرینگە لە تابلۆکانی خاک و دیوار کە دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە سەردەمێکی مێژوویی".

 

سەرەڕای ئەو هەلومەرجە سەختەی کە لە ئیدلبدا هەیە زۆر لە ژنان بەرگریان لە سەختی و ئاستەنگەکان کردووە بۆ کۆکردنەوەی بەردی پەرتەوازە لە تابلۆ هونەرییەکان کە لە ڕاستی دەچێت و بژێویانی لەسەر دابین دەکەن و ئەو هونەرە لە لەناوچوون دەپارێزن.