بۆ ژنان، کاتی قسەکردنە

پێشانگای "کاتی قسەکردنە" دروشمی فێمینیست لەگەڵ هونەرمەندان کۆدەکاتەوە، یەکێک لە تیمەکانی پرۆژەکە بە ناوی شەهلەم کاچار باس لە پێشەنگاکە دەکات کە ئامانجییەتی هەموو شتێکی تایبەت بە ژنان نیشان بدات.

 

ئەلیف ئاکگول

ئەستەنبوڵ- پێش ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، پێشەنگای "کاتی قسەکردنە" لە شیشلی و دێرسیم لەسەر بانگەوازی ژنان دەستیپێکردبوو، لە میدیاکانەوە نمایشکردنەکەی بەردەوامە، پێشەنگاکە لەلایەن تیمی پڕۆژەکەوە بە ناوەکانی مەڕاڵ ئاککێنت، شەهلەم کاچار، مەرڤە ئۆزتورک، بورجو یەلماز بەڕێوەدەبرێت، کارەکانی لە تۆڕی بیلبۆرد، میدیاکان و بە چاپکردنی پەرتوک بەردەوامە.

 

شەهلەم کاچار، ئەندامی پرۆژەکە، ئامانجی پڕۆژەکەیانی خستەڕوو وتی: ویستمان چەندین شاری تورکیا لە دروشمی فێمینیستی کە دەربارەی ژنانن بە کارە هونەرییەکانی ژنان پڕبکەینەوە، دوای گفتوگۆمان لەگەڵ دەزگای ڕۆشنبیری ژنانی ئیستەنبوڵ لەسەر ئەو زەمینەی نەبوونی وانە بە زمانی کوردی و ئەرمەنی، دەرکەوت کە ڕێگامان لەیەکتر جیاوازە، بەڵام ئێمە وازمان لە پڕۆژەکەمان نەهێنا، لەگەڵ هەشت شارەوانی کۆبووینەوە.

 

شەهلەم ئاماژەی بەوەشدا ئەمە پڕۆسەیەکە بوو کە هەندێک لە شارەوانییەکانی پێشوو بەباشی سەیری پڕۆژەکەیان کرد، بەڵام دواتر وازیان لێهێنا، ئەندامانی پڕۆژەکە بۆیان دەرکەوت کە هۆکاری پەسەند نەکردنی پڕۆژەکەیان بە هۆکاری ئاڵای سەوز و سور و زمانی کوردی و ئەرمەنییەوەیە.

 

ژنان دروشمەکانیان هەڵبژارد

شەهلەم باسی لەوەکرد کە پێش ٢٥ی تشرینی دووەم گفتوگۆیان لەگەڵ زۆرێک لە هونەرمەندانی ژن کە کار لەسەر کەلتوور، ناسنامە و گروپەکانی دیکە دەکەن، کردووە، "ئێمە ڕێژەیەکی زۆر دروشمی فێمێنیستیمان ئامادەکرد، داوامان لە ژنانی هونەرمەند کرد هەریەک دروشمێک هەڵبژێرێت و بیکاتە کارێکی هونەری، ئەوانیش لەسەر دروشمەکان بەرهەمەکانی خۆیان دروستکرد، دواتر ڕاگەیەندراومان دروستکرد و لە شیشیلی و دەرسیم نمایشمان کردن".

 

لەسەر بنەمای پرەنسیپەکان کارمان دەکرد

ئەو ئەندامەی پڕۆژەی "کاتی قسەکردنە" باسی لە گرنگی نمایشکردنی بەرهەمە هونەرییەکان کرد و وتی: بۆ ئێمە، بزووتنەوە گرنگترین پێوانە بوو، گرنگیمان داوە بە کردنەوەی ناوەندێک کە هەموو گروپ و ناسنامە کلتورییەکانی تورکیای تێدا کۆببێتەوە"، ئاماژەی بەوەشدا لە چوارچێوەی پڕۆژەکەدا ١٥٨ فۆرمیان وەرگرتووە و بەپێی بنەماکان هەڵبژاردنیان کردووە، درێژەی بە قسەکانیدا و وتی:  ئێمە ئەو بەرهەمانەمان هەڵنەبژارد کە ژنان تێیدا بێ دەسەڵات، بێ چارەسەر و ترساو و قوربانین، بۆیە پێشانگاکە میتۆدەکەی بۆ ئێمە و هونەرمەندان پێشکەوتوو بوو، چونکە ئێمە بە بنەمای فێمێنیستی لە چوارچێوەی پرەنسیپە ئەخلاقییەکان لەگەڵ هونەرمەنداندا قسەمان کرد.

 

دەتوانن لە ڕێی لینکەوە سەردانی پێشەنگای "کاتی قسەکردنە" بکەن:

Konusmazamani.com

 

ت.پ