بە شانۆییەک، دۆخی ژنان نمایش دەکرێت

شانۆییەک تایبەت بە ئازارەکانی ژنان و تێڕوانینی کۆمەڵگە لە بەلاواز سەیرکردنی ژنان لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشکەش دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بەشی هونەر بە هاوکاری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی سلێمانی، شانۆیی "ئەی لاواز کە ناوت ژنە، لە کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ، ڕۆژانی ١٥-١٩ی ئازار لە تەلاری هونەر هۆڵی پشتیوان بەدەوی، نمایش دەکات.

 

شانۆییەکە بە ناوی "ئەی لاواز کە ناوت ژنە" لە نوسینی میسال غازییە، نەهرۆ مەلا محەمەد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، ئەی لاواز کە ناوت ژنە لە نواندنی هونەرمەند شیلان عەبدوڵایە، ناوەڕۆکی شانۆییەکە باس لە ئازارەکانی ژنان دەکات کە لەلایەن کۆمەڵگەوە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها هۆکارەکانی کوشتنی ژنان و بە لاواز سەیرکردنی ژنان دەخاتە ڕوو، کە چۆن ژنان بەرەو گۆشەگیری دەبەن.

 

شانۆیی "ئەی لاواز کە ناوت ژنە" لە ڕۆژی ١٥ی ئازار دەست بە نمایش دەکات بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ، کاتژمێر ٤ لە هۆڵی پشتیوان بەدەوی لە تەلاری هونەر.

 

ت.پ