٢٤مین ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ دەستی پێکرد و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت

یەکەم ڕۆژی فیستیڤاڵی گەلاوێژ بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەدیبان، نوسەران، هونەرمەندان و کەسایەتییە سیاسییەکان بەردەوامە، چەندین بەرهەمی هونەری وەک هۆنراوە و میوزیک پێشکەشکران، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت. ناوەندی هەواڵ

یەکەم ڕۆژی فیستیڤاڵی گەلاوێژ بە بەشداری ژمارەیەک لە ئەدیبان، نوسەران، هونەرمەندان و کەسایەتییە سیاسییەکان بەردەوامە، چەندین بەرهەمی هونەری وەک هۆنراوە و میوزیک پێشکەشکران، ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە هۆتێل ڕامادای شاری سلێمانی ٢٤مین ڤیستیڤاڵی گەلاوێژ بە بەشداربووی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکان، هونەرمەندان، ئەدیبان و نوسەران دەستی پێکرد و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیار وایە ٢٨ی ئەم مانگە کۆتا ڕۆژی بێت.

 

ڤیستیڤاڵەکە ڕۆژانە کاتژمێر ١٠ تا پێنجی ئێوارە بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژی یەکەمی ڤیستیڤاڵەکەدا وتاری سەرپەرشتیاری گشتی فێستیڤاڵ و سەرۆکی بنکە و وەزارەتی ڕۆشنبیری و شاندی ڕوناکبیرانی عەرەب و ئێران خوێندرانەوە.

پاشان چەند بەرهەمێکی هونەری وەک شیعر بە چەند زمانێکی جیاوازی وەک عەرەبی، کوردی و فارسی پێشکەشکران، هەروەها گروپی میوزیکی (ئاژووان) بە چەند گۆرانییەک بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد، کە لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە هاتبوون.

جگە لەمانە پێشانگایەکی کتێب لە کتێبخانەی گشتی شاری سلێمانی کرایەوە و کۆتای بە ڕۆژی یەکەمی ڤیستیڤاڵەکە هێنرا.