١٢٠ شێوەکار لەسەر قەلای کەرکوک پێشانگایەک دەکەنەوە

بە بەشداری شێوەکارانی باشوری کوردستان پێشەنگایەکی شێوەکاری دەکرێتەوە کە تێیدا هەموو نەتەوەکان بەشدارن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لەسەر قەڵای کەرکوک لە شاری کەرکوک گروپەکانی باران و ئاڕت ناو، بەبەشداری ١٢٠ شیوەکاری باشوری کوردستان و کەرکوک، پێشەنگایەکی شێوەکارییان کردەوە، تا کاتژمێر ٥ی ئێوارە بەردەوام بوو.

 

لە پێشەنگاکەدا کە ١٥٠ تابلۆی ١٢٠ شێوەکاری تێدا نمایشکرابوو، نەتەوە جیاوازەکانی شاری کەرکوک وە کورد، تورکمان و عەرەب بەشداربوون، هەر لە پێشەنگاکەشدا چەند پارچە موزیکێک و چالاکی هونەری پێشکەش بە سەردانیکاران کرا.

 

ت.پ