ڕێژه‌ی بازرگانی كردن به منداڵان سێ به‌رامبه‌ر زیادی كردووە
ڕاپۆرتی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به تاوان و مادده هوشبه‌ره‌كان دوو ساڵ جارێک بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی منداڵانی قوربانی بازرگانی كردن به مرۆڤ، سێ به‌رامبه‌ر زیادی كردووه له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا.
ڕاپۆرتی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به تاوان و مادده هوشبه‌ره‌كان دوو ساڵ جارێک بڵاو ده‌كرێته‌وه ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی منداڵانی قوربانی بازرگانی كردن به مرۆڤ، سێ به‌رامبه‌ر زیادی كردووه له ماوه‌ی ١٥ ساڵی ڕابردوودا.
ناوەندی هەواڵ
بازرگانی كردن به منداڵان لە ڕێگای به شوودانی كچانی ژێر ١٨ ساڵ، كاركردنی به زۆر به منداڵان و چه‌وساندنه‌وه‌ی سێكسیەوە ئەنجام دەدرێت، ڕاپۆرتی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سه‌باره‌ت به تاوان و مادده هوشبه‌ره‌كان دوو ساڵ جارێک بڵاو ده‌كرێته‌وه، ئاماژه به شێوازێكی نوێ له بازرگانی كردن به مرۆڤەوە ده‌كات کە جیهادی نیكاحه له لایه‌ن گروپه ڕادیكاڵ و تیرۆریستییەکان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئەنجام دەدرێت.
گروپە ڕادیکاڵەکان ئه‌م شێوازی جیهادە به‌كار ده‌هێنن بۆ هاندانی گه‌نجان و به‌كارهێنانیان به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی، بە پێی ڕاپۆرتەکە ژماره‌ی قوربانیانی ڕه‌گه‌زی نێر له ناو منداڵان پێنج به‌رامبه‌ر زیادی كردووه به هۆی به زۆر كار پێكردنیان، له كاتێكدا كه منداڵانی کچیش دەبنە بەشێک لە چه‌وساندنه‌وه سێكسییەکان.
ڕاپۆرتی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ تیشكی خستووەتە سه‌ر جۆرێكی دیكه‌ی بازرگانی به مرۆڤ كه له كاتی شه‌ر وپێكدادانه‌كان ئەنجام دەدرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گروپه‌كان له نێوان یه‌كتر یانیش بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و چەند ئامانجێکی دیکەیان.
٥٠ هەزار کەیسی بارزگانیکردن بە مرۆڤەوە هەیە
له ساڵی ٢٠١٨ـەوە لێكۆڵینه‌وه لەسه‌ر ٥٠ هه‌زار کەیسی بازرگانی به مرۆڤ كراوه لە ١٤٨ وڵات‌دا، بەڵام به هۆی ئه‌وەی تاوانێکی نه‌بینراوه ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی کەیسەکانی بازرگانی به مرۆڤەوە دەرناکەوێت و ڕێژەکەی زیاترە لەوەی کە هەیە.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ستنیشانی كردووە كه قه‌یرانی ئابوری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌رانسه‌ری جیهان و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له زۆرێک له ناوچه‌كانی جیهان كه وێرانكاری لێ كه‌وتووته‌وه وای كردووه ئەم دیاردەیە ڕوو له زیادبوون بكات.
هەر لە راپۆرته‌كەدا سه‌ر‌نج خراوەتە سەر زۆربوونی رێژه‌ی بارزرگانی به مرۆڤ لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، کە بەكارهێنەرانی ئینتەرنێت بۆ ئه‌نجامدانی تاوانەکانیان بەکار دەهێنن، یاخود لە ڕێگەی پڕوپاگه‌نده كردن بۆ كاره‌كانیان بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، ئه‌نته‌رنێت وماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌كو ئاموری فریودانی تاک به‌كار دەهێنرێت، به بیانوی كار و ڕەخساندنی هەل بۆ دۆزینه‌وه‌ی كار بۆ گەنجان.
٣٥٪ی حاڵەتەکان لە سنوری یەک وڵاتدان
ڕاپۆرتی جیهانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌نجامده‌رانی بازرگانی به مرۆڤ جۆراوجۆرن، زۆربه‌یان لە خێزانه ئاواره‌كاندان کە ناچارن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌یان ئه‌م كارانه بكه‌ن، نزیكه‌ی ٣٥% له حاڵه‌ته‌كانی بازرگانی كردن به مرۆڤ له لایه‌ن گروپی بچوكەوە ئه‌نجام ده‌درێن له یەک شار، یەک ناوچە یاخود لە سنوری یەک وڵاتدان، به‌رچاوترین جۆری بازرگانی بە مرۆڤیشەوە به شوودانی كچانی ته‌مه‌ن بچوك و كۆیلە‌كاری زۆره‌ملێی ناو ماڵانه.
ژنان لە ڕێگەی جەستەیانەوە بازرگانییان پێوە دەکرێت
ئاماره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له ٦٥% له حاڵه‌تی بازرگانی به مرۆڤ له سه‌ر ئاستی جیهاندا لە ڕێگای تۆڕی تاوانكاری رێكخراوەکان له سنوری ده‌وڵه‌تدا ئه‌نجام ده‌درێن بە مه‌به‌ستی قازانجی ئابووری، تێیدا ته‌كنەلۆژیا و ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن بۆ به‌ده‌ستخستنی پاره‌ی زه‌به‌لاح.
ژنان لە چوارچێوەی خزمه‌تكردنی زۆره‌ملێ له ماڵان، چه‌وساندنه‌وه‌ی سێكسی، بازرگانی كردن به ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤەوە بازرگانیان پێوە دەکرێت. هەروەها مامەڵە کرد بە ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤەوە به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له نێوان چەند وڵاتێک‌دا جۆرێکی دیکەیە لە بارزگانی کرد بە مرۆڤەوە.
لە دوای داهاتی ئابووری نایاسایی بازرگانی به مادده هوشبه‌ره‌كانه‌وه، بە پلەی دووەم بازرگانی كردن به مرۆڤەوە دێت لەسه‌ر ئاستی جیهان، بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه و ڕێگە گرتن و کۆتایی هێنان بەم جۆرە بازرگانییە پێویست بە هه‌ماهه‌نگی له ئاستی تاك و نه‌ته‌وه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی دەکات.
ت.پ