توانا و ده‌ستێشخه‌رییه‌كانی ژنان له‌ به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنادا ...١

ئەگەرچی بۆ ژنان گەشتنە کارێک و دەستکەوتێک زەحمەتە، بەڵام لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆر ژن هەبوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە دەستیان لە کارەکەی خۆیان بەردا و بۆ پاراستنی تەندروستی و کۆمەڵگە کەوتنە ئەرکەوە.

ناوه‌ندی هه‌واڵ

 

سه‌رباری خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاردانه‌وه‌كانی له‌ ڕووی ده‌روونی و ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ سه‌ر مرۆڤه‌كان، به‌ڵام ژنان توانییان به‌ ڕێگەچارەکانی خۆیانه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌ كه‌ بوو به‌ په‌تایه‌كی جیهانی بوه‌ستنه‌وه‌.

 

لهتونس

له‌ كاتێكدا كه‌ حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ قه‌یرانی ته‌ندروستی ڕووبه‌ڕوو بووه‌وه‌، ژنێكی ٢٥ ساڵه‌ به‌ ناوی خلود ئه‌لقاسمی كاری دیزاینی جلوبه‌رگی ئه‌كرد بڕیاری دا  دەست لە کاری دیزاین هەڵبگرێت و دوكانه‌ بچوكه‌كه‌ی بگۆڕێت بۆ‌ كارگه‌یەكی بچوك بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامكی خۆپارستن.

سه‌ره‌تا خلود ئه‌لقاسمی ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك به‌ شێوه‌یەكی دروست و ته‌ندروست به‌ پشت به‌ستن به‌ خوێنده‌وه‌ی زانستی خۆی له‌ به‌شی زانستی زینده‌وه‌ره‌كان، له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌مامك له‌ ده‌رمانخانه‌كان نه‌ما و ده‌رفه‌تی به‌ده‌ستهێنانی له‌ لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌ زۆر كەم بووەوە، بیرۆکەیەک لای خلود دروست بوو ئەویش بە له‌به‌رچاوگرتنی تایبه‌تمه‌ندییه‌ ته‌ندروستییه‌كان دەمامک‌ به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ هاوڵاتیان بتوانن به‌بێ بەرامبەر بەكاریبهێنن.

 

لە عێراق

چالاكوانێك بە ‌ناوی نادیه‌ محه‌مه‌د ئه‌لعزاوی سه‌رۆكی رێکخراوی چه‌تر بۆ مافی مرۆڤ، ده‌ستی به‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك كرد و به‌ خۆڕایی ده‌مامكه‌كانی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش كرد.

كار و خه‌باتی مرۆیی نادیه‌ وای له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسیارەکان كرد یارمه‌تی بده‌ن و دەست بە بڵاوکردنەوەی دەمامک بکەن بەسەر هاوڵاتیاندا.

 

لە شاری کەرکوک

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش ولاوانی كه‌ركوك ده‌ستی به‌ هه‌ڵمه‌تێك كرد و كه‌سانی خۆبه‌خش کە له‌ بواری دوورینی جلوبه‌رگ كاریان دەکرد به‌ خۆیان و ئامێره‌كانیانه‌وه‌ له‌ شوێنێكی به‌رفراوان كۆكرانه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ دروستكردنی ده‌مامك كرد كه‌ دواتر بەسه‌ر كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی و ئه‌ندامانی ئاسایشدا بڵاویان کردەوە‌.

 

لە باكور و ڕۆژههڵاتی سوریا

له‌ دوای ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌ لایه‌ن خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی  له‌ ٢٣ مانگی ئازاری ٢٠٢٠دا، هێزه‌كانی ئاسایش، ئه‌نجومه‌نه‌كانی گه‌ل و ده‌زگاكانی ته‌ندروستی ده‌ستیان كرد به‌ دەرمان ڕێژكردنی شوێنه‌ گشتییه‌كان، ژنانیش ده‌ستییان كرد‌ به‌ دوورین و به‌رهه‌مهێنانی ده‌مامك، له‌ كارگه‌ی ئاماركی تایبه‌ت به‌ دوورینی جلوبه‌رگ، له‌ ١١ نیسانی ٢٠٢٠ەوە ده‌ستكرا به‌ دروستكردنی ده‌مامك و له‌ ئه‌نجومونی ئابوری سه‌ر به‌ كۆنگرا ستار له‌ كانتۆنی جزیره‌ ١٧ هه‌زار ده‌مامك بەسه‌ر ئه‌نجومه‌نی فریاكه‌وتن بڵاوكرانه‌وه‌.

 

له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌نجومه‌نی ژنانی شاری منبج به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ته‌ندروستی ده‌ستیان كرد به‌ دروستكردنی ده‌مامك له‌ گارگه‌ی شه‌هید ساكینه‌ و دواتر بەسه‌ر ئه‌ندامانی ئاسایشدا بڵاوكرانه‌وه‌.

 

ژنان بە ئامادهكردنی خوارد یارمەتی کەرتی تەندروستیان دا

لەگه‌ڵ بڵاوبوونه‌وەی‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌رك و باری قورس کەوتە سەرشانی كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی و دکتۆر و پەرستارەکان، ئه‌م ڕه‌وشە وایكرد ژنان یارمه‌تی و پشتیوانی کەرتی تەندروستی ببن له‌ رێگەی ئاماده‌كردنی خواردنی ڕۆژانەوە.

 

شاژنی مالیزیا

تونكو ئه‌زیزه‌ ئومیه‌ لەگه‌ڵ كچه‌كه‌ی ته‌نكو بریتو، ده‌ستییان كرد به‌ ئاماده‌كردنی خواردن بۆ نه‌خۆشه‌كان و كارمه‌ندانی كه‌رتی ته‌ندروستی لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی پەتای کۆرۆنا.

 

شابانو میگان میركل

له‌ لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكا به‌شداری كرد له‌ ئاماده‌كردنی ژەمی خواردن بۆ په‌ككه‌وتوان له‌ نه‌خوشخانه‌كانی لوس ئه‌نجلس.

 

ئیمان كهعبی

ڕاگه‌یاندكاری قه‌ته‌ری، به‌شداری له‌ كاره‌ خۆبه‌شیه‌كان بۆ خزمه‌تكردنی كارمه‌ندانی به‌شی فریاكه‌تنی تایبه‌ت به‌ په‌تای کۆرۆنای كرد، هه‌روه‌ها له‌ هه‌ڵمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له‌سه‌ر په‌تای کۆرۆنا ڕۆڵی هەبووە، ئه‌م ڕۆڵگێرانە‌ لە کاری خۆبه‌خشیدا‌ له‌ زۆر شوێن كاری لایه‌نه‌ فه‌رمی و حكومییه‌كانی تێپه‌ڕاند.

 

 

ههڵمهتی هوشیاركردنهوه‌ دەستپێکرا

تێكۆشانی خهڵكی میسر

بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌نجومونی وقفی میسری هیبه‌ ئه‌لسویدی، دانا وایكرد‌ ده‌ست به‌ هه‌ڵمه‌تی "له‌ ماڵه‌وه‌ بمیننەوە" بكات، له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ریكلام بڵاوكرانه‌وه‌ بۆ هاندانی ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سایه‌تییه‌ گشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌شداربوون له‌م هه‌ڵمه‌تەدا‌ به‌ مه‌به‌ستی هاندانی هاوڵاتیان بۆ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی خۆپاراستن له‌ په‌تای کۆرۆنا.

هه‌روها هیبه‌ ئه‌لسویدی له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یدا كه‌ره‌سته‌ی پێنج ژووری چاودێری چڕ و ٣٠ ئامێری هه‌ناسه‌دانی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا و ده‌مامك بۆ دكتۆر و په‌ره‌ستاره‌كان دابین كرد.

 

به‌ هۆی زیادبوونی رێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان بە پەتای کۆرۆنا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا، له‌ میسر جیهان موختار ئه‌ندامی سه‌ندیكای ماموستایان له‌ شاری قه‌نا هەڵمەتێکی ڕاگەیاند، ئه‌ویش له‌ رێگەی بڵاوكردنەوەی هوشیاری و ڕێگری كردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ مه‌راسمی تەعزێ و شاییه‌كان بوو.

 

ژنانی سودان

له‌م ڕه‌وشه‌ ناله‌باره‌دا كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوون، به‌ڵكو له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وەی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنادا بوون. له‌ دوای ڕۆڵی به‌رچاویان له‌ پێشه‌نگایه‌تی شۆڕشی هه‌ڵوه‌شاندنی ڕژێمی سه‌رۆكی پێشوو ئومه‌ر ئه‌لبه‌شیر له‌ ساڵی ٢٠١٩دا، پزشكێكی ژن به‌ناوی ئیسرا ئوسمان له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه‌ ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بوو، له‌ ڕێگەی دابینكردنی سه‌نته‌ری گۆشه‌گیری ته‌ندروستی به‌ هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانیه‌وه‌ بۆ تووشبووانی کۆرۆنا.

 

له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای کۆرۆنا لە كامبریج، كاترین میدلتون هه‌ڵمه‌تێكی به‌ناوی "every mind matters" ڕاگه‌یاند به‌ مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی كه‌سانی کەڵفام و پاراستنیان له‌ تووشبوونی په‌تای کۆرۆنا.

 

ت.پ