" شۆڕشی ژن هەرگیز کپ نابێت"

ڕووبار یوسف، چالاکوانی مەدەنی دەڵێت: شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی ئەو شۆرشە بوو کە توانی نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لەهەموو جیهان ببێتە ڕەمزی ژنی ئازا، بۆیە هەرگیز ئەو جۆرە سەرکەوتنانە لەلایەن دوژمنی گەورەی گەلی کورد قبوڵ ناکرێت.

ئاڤزەم ڤیان

 

ناوەندی هەواڵ- ڕووبار یوسف، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی باشووری کوردستان بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بە هێرشەکانی سەر سووریا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، ئەو دۆخەی ئەمڕۆ هاتۆتە ئاراوە هەر لەکوردستان نییە، بەڵکو هەموو رۆژهەلاتی ناوەڕاست و جیهان بەگشتی لە دۆخێکی نالەباری دارای و سیاسی دایە، هەموو دەزانن هەموو زلهێزەکانی دنیا خاوەن پڕۆژەی خۆیانن، بۆ گەیشتن بەو پڕۆژانە پێویستیان بەوە هەیە بەسەرلاشە و خوێنی گەلانی بێ رێکخستن، بێ ئیرادەدا بڕۆن، هەروەک دەزانین کوردستانی گەورە گرنگترین شوێنی جیهانە بۆ بابەتە داراییەکان. سەرزەوی و ژێرزەوی کوردستان پڕە لە خێر و بەرەکەت بۆ مرۆڤایەتی کە تەنها خۆمان سودی لێ نابینن.

 

"سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک گەورەترین مەترسیە بۆ سیستمی کەپیتالیزم"

 ڕووبار یوسف چالاکوانی مەدەنی وتی: پارادیمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە ڕۆژائاوا دامەزرا، هەموومان دەزانین کە چەتەکانی داعش و گروپە تیرۆرستەکان لەسەر دەستی شەرڤانانی کچ و کوڕان کۆتایان پێ هات،  دوای ئەوەش لە ڕۆژئاوا سیستمێک بونیاد نراوە کە لەسەر پەیڕەو و پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دامەزرا،  سیستمێک کە گەل خۆی خۆی بەڕێوە دەبات و هاوسەنگی ڕەگەزی و پێشەنگایەتی ژن لەبەرچاوە. هەموومان بەرهەمەکەیمان بینی و لە چەند مانگی ڕابردوو بینیمان سەدان گەنج لەزانکۆکان خوێندنی ئەکادیمیان تەواو کرد. ئەو سیستمە گەورەترین مەترسیە بۆ سیستمی کەپیتالیزم. بۆیە ئێستا دووبارە هەمان ئەو گروپە تیرۆرستانە لەلایەن تورکیاوە ئامادە کراون و ڕەوانە کراون بۆ لەناو بردنی ئەو دەستکەوتەی هەیە.

 

وتیشی: وەک ژنێکی باشوەر بەشەرمەزار دەزانم کە لە ئێستادا بنەماڵەی بارزانی، سنوری سێمێلکایان دایان خستووە و ناهێلن هاوکاریەکان بگاتە خوشک و براکانمان . بەڵام دڵنیابن ئەو بنەماڵەیە هەروەکو حەسن خێری ناویان دەچێتە لاپەڕی ڕەشی مێژووی خیانەت.

 

"شۆڕشی ژن هەرگیز کپ نابێت"

 ڕووبار یوسف لە بەردەوامی قسەکانیدا جەختی لەسەر شۆڕشی ژن کردەوەو وتی: شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی ئەو شۆرشە بوو کە توانی نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لەهەموو جیهان ببێتە ڕەمزی ژنی ئازا، بۆیە هەرگیز ئەو جۆرە سەرکەوتنانە بۆ دوژمنی گەورەی گەلی کورد قابیلی قبوڵ نیە، ئەو شۆڕشە هەرگیز کپ ناکرێت و لەناو ناچێت، هەر شۆڕشێک ژن پێشەنگایەتی بکات سەردەکەوێت. هەموومان بینیمان شۆڕشی ساڵی  ٢٠١٢ کە لە ڕۆژئاوا دەستیپێکرد، لەسەر دەستی ژنانی کورد ڕۆژئاوا ئازاد کرا. بۆیە ئێستاش ئەو شۆڕشە لەسەردەستی ژن بەڕێوە دەچێت و هەموویان بەئیرادە و فەلسەفەی ژن، ژیان. ئازادی خەبات دەکەن.

 

ڕووبار یوسف لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمەی ژنانی باشووری کوردستان لە دەرەوەی وەڵات بانگەوازی لە گەلی خۆمان و لە ژنان دەکەین بەتایبەتی کە بەشداری هاوکاریە ماددی و مەعنەوییەکان بن بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.