نەتەوەی دیموکراتیک چارەسەری قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە -٦

خانم ئێیۆ: ڕەهەندی یاسا بە واتای یاسای کۆمەڵگە دێت پەرلەمانتار خانم ئێیۆ ڕەهەندی یاسایی لە نەتەوەی دیموکراتیکدا هەڵسەنگاند، کە پێچەوانەی یاسای دەوڵەتە، چونکە لەسەر بنەمای ئیرادەی گەل دامەزراوە.

ڕوناهی نودا

 

قامیشلۆ-ڕەهەندی یاسایی پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریدیموکراتیکە، کە دەستوور و یاسا بەیان دەکات، یاسا چوارچێوەو ناوەڕۆکی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک دیاری دەکات، خۆبەڕێوەبەریش لە هەموو کۆمەڵگەکاندا کار و ژیانی کۆمەڵایەتی نەک بە یاسا، بەڵکو بە ئەخلاق بەڕێوە دەبات، ئەخلاق و سیاسەت ڕاستی کۆمەڵگە دەبینێت، هەروەها ئەگەر یاسا لەلایەن خەڵکەوە بەڕێوەبچێت، کۆمەڵگە بە بنەمای بڕیارەکان وەردەگرێت، بۆ پێدانی مافی گەلیش هاوپەیمانی کۆمەڵاتی بنیادنراوە، کە لەسەر بنەمای دەستووری نەتەوەی دیموکراتیک داڕێژراوە.

خانم ئێیۆ، پەرلەمانتار، باسی لە ڕەهەندی یاسایی کرد و وتی: نەتەوەی دیموکراتیک لە دژی دەوڵەت-نەتەوە دامەزرا و بنەمای خۆبەڕێوەبەری نەتەوەیەکی دیموکراتیکیە، یاسا لە نەتەوەیەکی دیموکراتیکدا دژی یاسای دەوڵەتە، چونکە لەسەر بنەمای ئیرادەی گەل دامەزراوە، بەڵام دەوڵەت لەسەر بنەمای ناوەندگەرایی دامەزراوە و خۆی بەسەر کۆمەڵگەدا دەسەپێنێت، لە نەتەوەی دیموکراتیکدا سەپاندن بەسەر خەڵکدا نییە، بەڵکو بڕیارەکان لە خودی کۆمەڵگەوە دەدرێت و بڕیارەکان کۆمەڵگەیی و سیاسی و ئەخلاقییە، بەڵام یاسای دەوڵەت ناوەندییە و بڕیارەکان لە یەک شوێنەوە دەدرێت، کاتێک بڕیارەکە مەرکەزی بوو، ئەو کەسە خۆی لەو یاسایەدا نابینێتەوە، یاسا ناوخۆییەکان و یاساکانی ئەنجومەن خۆبەڕێوەبەرین و بێگانە لەبەرچاو ناگرن، بۆیە نەتەوەی دیموکراتیک ڕۆحی کۆمەڵگەیە و ڕاستگۆیە.

 

"ڕەهەندی یاسا لەلایەن کۆمەڵگە و ژنانەوە دەنووسرێت"

خانم ئێیۆ ڕۆڵی ژنان لە بواری یاسادا هەڵدەسەنگێنێت و دەڵێت: نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای یەکسانی و ئازادی ژنان بنیاد نراوە، ئەگەر ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نییە، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان ناسراوە، ئەمڕۆ جیاوازی یاسای ئێمە و هەموو وڵاتێک ئەوەیە کە یاسای دەوڵەت بە زمانی پیاو نووسراوە و بۆ پیاوە، بەڵام یاسای نەتەوەی دیموکراتیک لە ڕۆحی کۆمەڵگەوە سەرچاوە دەگرێت و ئەوەی پێشەنگیەتی بنیادنانی دەکات ژنە، کەواتە بە دەستی ژن دەنووسرێت، ڕەهەندی یاسا پارێزگاری لە بیر و بۆچوون و یەکسانی ژن و منداڵ و پیاو و بەساڵاچووان دەکات، نەتەوەی دیموکراتیک و ئازادی ژن تێکهەڵکێس دەکات و کۆمەڵگەیەکی یەکسان دادەمەزرێنێت، پێویستە لە سیستمەکەدا هەموو کەسێک بە یەکسانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، چونکە کۆمەڵگەبەبێ ژن و پیاو بەڕێوە ناچێت.

 

"یاسایەکسانی و ئازادی ژنان بەرەوپێش دەبات"

خانم ئێیۆ ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی خۆبەڕێوەبەریی دیموکراتیک لەسەر بنەمای دیموکراتیک، یەکسانی ژن و پیاو دامەزراوە، هیچ ستاتۆیەک بێڕەهەندی یاسایی پێکنایەت، کێشە یاسای یەک لایەنەیە، بەڵام یاسای کۆمەڵگە کێشە دروست ناکات، بە پێچەوانەوە دەبێتە چارەسەری کێشەکان، لە ناوی خۆبەڕێوەبەرییەوە ڕوونە کە کۆمەڵگە خۆی بەڕێوە دەبات و یاسای ئەخلاقی لەلایەن کۆمەڵگەوە جێبەجێ دەکرێت، کۆمەڵگە تا زیاتر لە ئەخلاق و یاسا و سروشتی خۆی داببڕێت، یاسای دەوڵەت جێبەجێ دەکرێت، بەڵام کاتێک ئازادی ژن پێکهات، ڕۆڵ و زانستەکەی لەکۆمەڵگەدا دەڕژێت و ڕاستەقینەترین دادپەروەری بەدی دێت، یاسای کۆمەڵگە بە دەستی ژنێک نووسراوە و ئەمڕۆ لەسەر خاکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ دەکرێت، هەروەها ئەم یاسایە لە سروشتی ژنەوە سەرچاوە دەگرێت، کاتێکیش ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕێگەی بۆ ژنان کردەوە، یاسای کۆمەڵگە جێبەجێ کرا.

 

"دەوڵەت یاسای یەک لایەنە وەردەگرێت، بەڵام خۆبەڕێوەبەری یاسای گەل دەکاتە بنەما"

خانم ئێیۆ باسی لە یاساکان کرد و وتی: یاساکانی دەوڵەت تەنیایەک فۆرمی هەیە، ڕۆحی تێدا نییە و بە توندی کێشەکان بەڕێوە دەبات، مرۆڤ خۆی بەشێکە لە گەردوون و سروشت، سروشت ڕۆژانە لە گۆڕاندایە، مرۆڤیش لە گۆڕاندایە، هەر بۆیە قبوڵ ناکرێت ئەویاسایە بۆ هەموو کەیس و کێشەیەک جێبەجێ بکرێت، بۆیە دادپەروەری ناهێنێتە دی، بەڵام لە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکدا، کاتێک هەموو مرۆڤێک هەڵە دەکات مانای ئەوە نییە ئەو کەسە تاوانبارە، ئێمە ڕیشەی کێشەکە هەڵدەکۆڵین و چارەسەری دەکەین، تەنانەت زیندانیش لە وڵاتی ئێمەدا بە شوێنی نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی مرۆیی ناودەبرێت، بەڵام لەدەوڵەتدا پێی دەوترێت زیندان.

 

"پێویستە ستاتۆی گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پێکبێت"

خانم ئێیۆ،باسی لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیی خۆبەڕێوەبەری کرد، کە شۆڕشی ڕۆژئاوا ١٠ ساڵی تێپەڕاند و قوربانی زۆری دا، ئەو پێکهاتانەی ١٠ ساڵە بە کولتوور و سروشتی خۆیان پێکەوە دەژین، پێویستە پێگەیەکیان پێبدرێت، کێشەی سووریا تا ئێستا بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەکراوە، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ داهاتووی سووریایەکی دیموکراتیک نووسرا، چونکە ئێمە بەشێکین لەسووریا، ئەم پێکهاتانەی لێرە دەژین لە هەموو سووریادا هەن، بۆیە هاوپەیمانییەکە لەسەر بنەماییەکسانی و ئازادی ژنان و پاراستنی منداڵان و بەساڵاچووان و خاوەن پێداویستی تایبەت دامەزراوە، جگە لەوەش سیستمی هاوسەرۆکایەتی و پاراستنی یاسایی زۆر گرنگە، ئەگەر ئەم جۆرە پێوەرانە لە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا جێبەجێ بکرێن، ژیان ئاسان دەبێت و هیچ کێشەیەک دروست نابێت.

 

"هیوامان ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆ ئەو سیستمە ببینێت کە پێشکەشی ئێمەی کردووە"

خانم ئێیۆ لە کۆتاییدا پیرۆزبایی شۆڕشی ١٩ی تەمموزی کرد و وتی: کەس باوەڕی نەدەکرد شۆڕشەکەمان ١٢ ساڵ بخایەنێت، بەڵام شۆڕشی ئێمە لەسەر بنەمای کۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان بوو، بۆیە شۆڕشەکەمان زۆر بەهێزە و بەردەوامیش دەبێت لە گەشەکردن، ئەو بیرۆکە و هزرانەی کە لەکۆمەڵگەدا هەن، بە ئاسانی بەدی نەهاتن، ئەمڕۆ کۆمەڵگە گەڕاوەتەوە ناو کۆمەڵگەکەی و لە دەرەوەی سیستمی دەوڵەت-نەتەوە دەژی، شۆڕشی ئێمە لەسەر دوو خاڵی سەرەکی دامەزراوە، یەکەمیان ئەوەیە ژن وەک خاڵی سەرەکی وەربگرین و دووەمیان پێکەوە شۆڕش و بنیادنان ئەنجام بدەین، هێزێکی زۆر بەهێزی دەوێت بۆ ئەوەی ئەم شتانە ڕووبدات، کە بەڕوونی ئیرادەی کۆمەڵگەیە، ئەگەر هەموو دەوڵەتەکان دژی ئێمە نەبونایە، ئەوا ڕێوشوێنی بەهێزتریش دەگیرایە بەرو دەستکەوتی زیاتر دەبوو، سەختی و هەڵە هەیە، بەڵام لەبیرمان نەچێت کە هێشتا تێکۆشان و بەرخۆدانمان هەیە، دەوڵەتی تورک هەموو ڕۆژێک هەڕەشەمان لێدەکات، ئێمە شانازی بە هەموو شتێکەوە دەکەین و کۆمەڵگەکەمان بەهێزترین کۆمەڵگەیە، ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستمان هێناوە هێندەی تر بەهێزتر و گەورەتر دەکەین، هیوای ئێمە ئەوەیە کەڕێبەر ئاپۆ بیر و فەلسەفەی خۆی کە ئەمڕۆ لەسەر ئەم خاکە زیندوو بووەتەوە، ببینێت و لەگەڵ ئێمەدا بژی.