ژنانی ئەفغانستان لە مێژووی هونەر تێکۆشاندەستێکی باڵایان هەیە... ١

ژنانی ئەفغانستان بە درێژایی مێژوو ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە هونەر، شیعر و تێکۆشان.

بەهاران لەهیب

کابول- ژنانی ئەفغانستان بەدرێژایی مێژوو  سەلماندوویانە وێڕای حوكمڕانی كۆمەڵگەی پیاوسالاری و بێبەشکردن و دوورخستنەوەی ژنان لە پەروەردە و فێربوون، بەڵام تەنانەت لەگەڵ ئەوەشدا نەیانتوانی ڕێگە لە  توانا و بەهرەکانیان بگرن، . لە دێرزەمانەوە تاکوو ئەمرۆ ژنانی ئەفغانستان لە مێژوودا نەخشێکی مێژووییان هەبووە.

ئاژانسی نوژنها  بۆ ئەوەی کە هەموان ئاگاداری رۆڵی ناوازەی ئەو ژنانەژیاننامەی بەشێک لەو ژنە قارەمانانە بڵاودەکاتەوە کە توانیویانە لە مێژوودا کاریگەری بەرچاویان هەبێت

 

 

رابێعە  بەلخی

بەپێی بەڵگەنامە مێژووییەکان، یەکێک بووە لە یەکەم ژنە شاعیرە فارسەکان کە  مێژوویلەدایکبوون و مردنی  بە تەواوی دیار نییە، بە وتەی عەتار نەیشابوری لە سەردەمی سامانی و هاوکات بووە لەگەڵڕودەکیدا ژیاوە، چون  لەگەڵ ڕودەکی چاوپێکەوتن و شەوە شێعرێکی زۆریان هەبووە.

باوکی ڕابیعە، کەعب  قزداری عەرەب بووە کە ڕوویان لە خوراسان کردووە و بووەتە فەرمانڕەوای بەلخ و سیستان و قەندەهار و لەشگەرگا.

سەبارت بە سەرەدەمی منداڵی و گەنجی رابعە  هیچ تۆمارێکی ورد لە بەردەستدا نییە، بەڵام عەتار نیشابوری  بەم شێوەیە باسی کردووە: کەعب قەزدەری فەرماندەی بەلخ بووە، خاوەنی کوڕێک بووە بە ناوی حارث و کچێکیش بە ناوی ڕابیعە  باوکی زۆرتر حه‌زی لە ڕابیعەی کچی هەبووە، چونکە بەهرەی هۆنەری  هەبووە، باوکی لەم ئاراستەیەدا هانی دەدات و هاوکاری دەکات."

 ڕابیعە لە شیعر و هونەر و شێوەکاریدا دەستێکی باڵای هەبووە، جگە لەمانە، سوارچاکێکی لێهاتوو و شمشێربازبووە، باوکی نازناوی "زەین ئەلعەرەب"ی لێنابوو "زینەتیگەلی عەرەب"

حارث لە دوای مردنی باوکی لەسەر تەخت دادەنیشێت، ڕۆژێک حارث جەژنێکی شاهانە دەگێڕیت و بانگهێشتی ڕابیعەی خوشکی دەکات، لەوێ بەکتاش کە یەکێکە لە خزمەکانی حارث دەناسێت و عاشقی دەبێت، ڕابیعە نامەیەک بە وێنەیەکی خۆیەوە بۆ بەکتاش دەنێرێت کە خۆی کێشاویەتی، هەروەها بەکتاش وەڵامی نامەکەی دەداتەوە، دوای ئەوە ئاڵوگۆڕی نامە دەكرێت و هەر جارێك رابیعە شیعرێك بۆ بەكتاش دەنووسێت و دەنێرێت.

عەتار نیشابوری هه‌روه‌هادەگێڕێتەوە: " دوژمن هێرش دەکاتە سەر بەلخ و بەکتاش لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر دەچێتە ئەم شەڕە، کاتێک ڕابیعە ئەمە دەزانێت و بە گۆڕینی جلوبەرگ و داپۆشینی ڕووخساری بەشداری شەڕەکە دەکات، کاتێک بەکتاش بریندار دەبێت، ڕابیعە دەچێتە بەرەکانی جەنگ و زۆرێک لە هێرشکارەکان دەکوژێت و بەکتاش ڕزگار دەکات.

روده‌کی کاتێک رابیعە دەناسێت عاشقی دەبێت، روده‌كی دوای كۆبوونهوهی لهگهڵ رابیعە دهچێتهبوخارا وشیعرێکی رابیعەی بۆ ئەمیر سامانی خوێندەوە، لهمهجلیسیشدا باسی جوانی و زانست و عهشق و خۆشهویستی رابیعهی بۆ بهكتاش دهگێڕێتهوه‌.

حارث برای ڕابیعە لە مەجلیسەکەدا ئامادە بوو و بە خۆشەویستی نێوان ڕابیعە و بەکتاش دەزانێت و کاتێک دەچێتە ژوورەکەی بەکتاش شیعرەکانی ڕابیعە دەبینێت، فەرماندەکات کە دەمارەکانی دەستی ڕابیعە ببڕێت و لە حەمامدا زیندانی بکات، هەروەها بەکتاش زیندانی دەکەن.

ڕابیعە تا ئەو کاتەی لە گیان له‌ جه‌سته یدا بە خوێنی خۆیهه‌یه لەسەر دیواری حەمامەکە  شێعریدەنووسی و دوای شەو و ڕۆژێک گیانی لەدەست دا، بێکتاش دوای مردنی ڕابیعە لە زیندان هەڵهات و لەسەر گۆڕی ڕابیعە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

یەکێک لە نمونەكانیشعرەکانی ڕابیعە:

بگفت این و چو مردان برنشست او        از آن مردان تنی را ده بخست او

ئه‌وه‌ی وتو وه‌كوو پیاوان سوار بوو

ده‌ پیاوی وه‌های له‌ زه‌وی نابوو

 

برِ بکتاش آمد، تیغ در کف          وز آنجا برگرفتش برد با صف

ده‌ستی به‌ شه‌ڕ كرد و رێگای كرده‌وه

خۆی گه‌یانده‌ بكتاش شه‌مشێر به‌ ده‌سته‌وه‌

نهادش پس نهان شد در میانه         کساش نشناخت از اهل زمانه

له سه‌ر پشتی ناو به‌ جارێ ون بوو

له‌وانه‌ی له‌وێ بوون كه‌س نه‌یناسی بوو

 

عایشه دورانی

عایشە دورانی یەکێکە لە ژنە شاعیرانی ئەفغانستان کە لە ساڵانی ١١٥٠ لە کابول لەدایکبووە و لە ساڵی  هه ١٢٢٣ هه‌تاویکۆچی دوایی کردووە، لە ئۆنچی باغبانانیکابول بەخاک سپێردرا و یەکێک بوو لە ژنە بەناوبانگەکانی سەردەمی خۆی. دوای نووسینی چەند شیعرێک، لەلایەن تەیمور شا دورانی و کوڕەکانییەوە سەرنجی پێ دەدرێت، دیوانێکی بە ٣٠٠٠ شیعرەوە لە دوای خۆی بەجێماوە، قۆناغی شیعرەکانی عایشە دەکرێت بەسەر سێ بەشدا دابەش بکرێن.

قۆناغی یەکەم: گەنجییەتی و لە دەرباری تەیمور شا دورانی ژیاوە و شیعرەکانی زۆرتر بە شێوازی غەزەل بوون.

قۆناغی دووەم: شیعرەکانی زیاتر تەسەوف و عیرفانن لە سەردەمی شەڕە ناوخۆییەکانی تەیمورشا و کوڕەکانی کە هێشتا شەڕی نێوان ئەفغانستان و ئینگلتەرا بەردەوامبووە.

قۆناغی سێهه‌م:دوای شکستی دورانی لە ئەفغانستان بووە.

عایشە  ته‌نیالە ماڵەوە بووە و کاتێک شیعرەکانی حافز شیرازی دەخوێنێت دەستی بە شیعر نووسین کردووە، کاتێک یەکێک لە کوڕە گەنجەکانی لە شەڕدا لەدەست دەدات، ماتەمێک دەڵێتەوە.

نمونەی یەکێک لە غەزەلەکانی عایشە دورانی:

ساقی حدیث روحافزا میرود، بیا          جشن بهار و سیر و صفا میرود، بیا                    

گستردهاند فرش زمرد به صحن باغ       فراشهای باد صبا میرود، بیا                  

گلهای لون لون شکفته به هر طرف            دلبر گشاده بند قبا میرود، بیا                       

هر برگ گل گرفته به منقار بلبلی          سیلاب غم زدیده رها میرود، بیا                       

در هر چمن نشسته عروسان غنچه لب          مشاطه را بگو که کجا میرود، بیا                    

 

نازۆ ئانا (تۆخی)

نازۆ تۆخی مەحشور، ناسراو بە نازۆ ئانا "ئانا لە ژنانی کۆندا بە واتای داپیرە هاتووە" یەکێکە لە ژنە شاعیر و نووسەرانی پشتۆی ئەفغانستان (پشتۆ زمانێکی هیندۆئەوروپییە لە لقی ڕۆژهەڵاتی ئێرانە، یەکێکە لە دوو زمانی فەرمی لە ئەفغانستان، لە تەنیشت فارسی و دووەم زمانە لە پاکستاندا کە زۆرترین كه‌ قسەی پێده‌كه‌ن).

نازۆ زێدی خۆی قەندەهارە، لە ساڵی ١٦٥١ لەدایکبووە و لە ساڵی ١٧١٧ کۆچی دوایی کردووە، لە سەردەمی خۆیدا بە ئازایەتی و بوێری و میهرەبانی بە ناوبانگ بووە، بە وتەی  خۆی نازناوی دایکی نەتەوەی ئەفغانی پێبەخشراوە.

 

مەحجوبه هەرەوی

ناوی ڕەسەنی "بیبی سەفورە" بووە و لە ساڵی ١٢٥٨ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٤٥ کۆچی دوایی کردووە، لە تەمەنی چواردە ساڵییەوە خەریکی نووسینی شیعر بووە و باوکی زۆر پاڵپشتی کردووە، زۆر حەزی لە شیعرەکانی مەستۆرە غوری بوو وە ئەمەی بە نهێنی هێشتوەتەوە، بۆیە غەزەلەکەی بۆ دەنێرێت بۆ ئەوەی بیکاتە "پێنجەکی" کە سەرکەوتوو دەبێت و لەلایەن مەستۆرە و دەوروبەری چەپڵەی بۆ لێدەدرێت.

مەحجوبە هەرەوی دەبێتە ئەندامی کۆمەڵەی شاعیرانی هەرات و پاشان کابول و لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کچان دەست دەکات بە وانە وتنەوەی ئەدەب، دوای هاوسەرگیری دۆخیژیانێ باشی نابێت و هاوسەرەکەی ڕێگری لە چالاکییەکانی دەکات، وەک خۆی دەڵێت: " وەک زیندانییەک کە بەتەواوی بێ ئاگایە لە جیهان، منیش هەوڵدەدەم خەڵک بۆ نوێگه‌ری ، بەتایبەتی چینی ژنان، دەڵێم، گوێ دەگرم، گۆرانی دەڵێم انشااللە دەگەمە شوێنی مەبەستم".

دوای کۆچی دوایی هاوسەرەکەی دەستی کردۆتەوە بە چالاکی و خاوەنی دیوانی سێ هەزار بەیتی شعرییە.

یەکێک لە نموونەی شعرەکانی:

قاصد ز غم جهان بجانم                    برخیز که زار و ناتوانم

بگذر به سوی برادر من                   آن اخوی مهر گستر

 

مەلالی میوەند

یەکێک لە ژنە قارەمان و مێژوو نووسەکانی ئەفغانستان مەلالی میوەند، لە ساڵی ١٨٦١ لە گوندی خەیگی سەر بە شاری میوەند لە قەندەهار لەدایکبووە، لە جەنگی دووەمی ئەفغانستاندا و بەریتانیا لەنێو ئەو ژنانەدا بوو کە هاوشانی ژنانی دیکە یارمەتی شەڕڤانانی ئەفغانستانی دەدا و ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە گەیاندنی خۆراک و چەک و ئاگاداربوون لە بریندارانی بەرەکانی جەنگ، باوکی شوان بوو و لە ڕیزەکانی جەنگاوەرانی تردا وەستابوو بۆ ئەوەی لە دژی  داگیركه‌رانی وڵاتەکەی بجەنگێت.

لە یەکێک لە جەنگەکانی مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٨٨٠، لە کاتی جەنگدا، هەرچەندە ژمارەی سەربازە ئەفغانییەکان زۆر بوو، بەڵام دەزگیران و باوکی مەلالیش لە شەڕەکەدا ئامادە بوون، كه‌ هەمیشە بۆ هاوکاری کردن چووبووە لای شەڕڤانان لە بەرەکانی جەنگدا مۆڕاڵی جەنگاوەرەکان باش نەبوو، بۆیە شەڕی ئەفغانییەکان لە دژی ئینگلیزەکان  پیده‌جوو شکست بهێنێت و لەم پرۆسەیەدا ئاڵاهەڵگری جەنگەکە کوژرا.

مەلالی چووە بەرەکانی جەنگ، دەستی بە ئاڵاکەوە گرت، بە دەنگی بەرز شیعرێکی بە زمانی پشتۆ خوێندەوە، کە ئیلهامبەخش بوو بۆ هەموو سەربازەکان، هەرچەندە لە شەڕەکەدا شکستی هێنا و مەلالی کوژرا، بەڵام رۆڵی مێژوویی خۆی گێڕا و بوو بە پاڵەوانی هەموو خەڵک، لە گوندی خەیگ لەگەڵ باوک و دەزگیرانەکەی پێکەوە بە خاک سپێردران، مەلالی لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا لە بەرەکانی جەنگدا کوژرا.

 

مەستوره غوری

شاعیرێکی دیکەی ژن کە لە مێژووی ئەفغانستاندا ڕۆڵی هەبووە مەستورە پێدەچێت کە غوری یان حۆرالێنسا بووبێت کە شانشینی غوری خانەدانێکی فارسی بوو و خێڵێک بوو کە پێدەچێت بە ڕەچەڵەک تاجیکی ڕۆژهەڵاتی ئێران بێت، کە لە سەدەی دەیەمەوە تا ساڵی ١٢١٥ فەرمانڕەوایی کردووە، لە ساڵی ١٣١١ لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٤٥ کۆچی دوایی کردووە، شیعرەکانی ٣٥٠٠ بەیت لەخۆدەگرێت.

یەکێک لە نمونەی شعرەکانی:

برو مستوره این دنیا نباشد جای آسایش               وگرنه ابن مریم از چه رو جا در سما کرده